وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

هەفتەی داهاتوو باجی گومرگی لە دەروازەکانی کوردستان و عێراق یەکدەخرێت

لەلایەن بەختیار قادر 9/2/2019
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە دەروازەکانی کوردستانەوە کەمدەبێتەوە

رووداو - هەولێر

رۆژی 17ـی ئەم مانگە خاڵە گومرگییەكانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق لادەدرێن و پێناسی گومرگیش یەکدەخرێت.

نەوزاد ئەدھەم، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، دوای رێككەوتنی حكومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر پێناسی گومرگی، بڕیارە رۆژی 17ی ئەم مانگە بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

نەوزاد ئەدھەم گوتیشی "لەگەڵ جێبەجێکردنی پێناسی گومرگی یەکگرتوو، حکومەتی عێراق سەرجەم خاڵە گومرگییە نایاساییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هەڵدەگرێت".

بڕیاری یه‌كخستنه‌وه‌ی باجی گومرگی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری له‌ بازرگانی ده‌ره‌كی دروستده‌كات، ئیدی ته‌واوی سنووره‌كان یه‌ك پێناسی گومرگیان ده‌بێت.

هێنانی ئۆتۆمبێل زۆرترین سه‌رمایه‌ ده‌خاته‌ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چونکە به‌پێی پستۆن له‌ دەروازە سنوورییە‌كاندا گومرگ ده‌كرێن و بۆ هه‌ر پستۆنێك بڕی 250 هه‌زار دینار وەردەگیرێت، بەڵام به‌غدا گومرگی بۆ ئۆتۆمبێل سێ بەرامبه‌ره‌، بۆیه‌ زیاتر لە دەروازەکانی کوردستانەوە دەبرێنە ‌شاره‌كانی عێراق.

به‌همه‌ن محه‌ممه‌د، بازرگان دەڵێت "گومرگی به‌غدا زۆر زیاتره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، بەڵام کە ئێستا هاوتای به‌غدا بكرێت، ئەوا ئه‌و ئۆتۆمبێلانە‌ به‌ سنووره‌كانی خوارووی عێراقدا دێن چونكه‌ به‌شی زۆری ئۆتۆمبێله‌كان بۆ خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌چن".

چه‌ند جۆرێك سه‌وزه ‌و میوه‌، خورما و قه‌سپ، چه‌ند به‌رهه‌مێكی شیره‌مه‌نی و شیرینی، هەروەها ته‌واوی ئه‌و كاڵایانه‌ی له‌ عێراق به‌رهه‌مده‌هێندرێن و پێداویستی ناوخۆ پڕده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ یه‌كجاری هاورده‌كردنیان قه‌ده‌خه‌ده‌كرێت، كاڵا و شتوومه‌كه‌كانی دیكه‌ش باجی گومرگیان له‌سه‌ر زیادده‌بێت.

حوسێن ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان دەڵێت "بڕیارەکە بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پێناسه‌ی گومرگی هه‌موو عێراقه به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌. بڕیاره‌كه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناگه‌یه‌نێت و جموجۆڵی بازرگانی كه‌م ناكاته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌م ئاڵوگۆڕ فراوان ده‌بێ، هه‌میش سوود به‌ كارگه‌ و به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ ده‌گات".

بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، ژماره‌یه‌ك به‌ش و فه‌رمانبه‌ری كۆمه‌ڵگە گومرگییه‌كان ده‌خرێنه‌وه‌ سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند، سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوورییه‌كان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌یه‌كەوە ده‌به‌سترێنه‌وه‌ و‌ داهاته‌كانیشیان ده‌خرێنه‌‌ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی عێراق.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.172 seconds