وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە هاوژینەکەی جیادەبێتەوە

لەلایەن عومەر ئەحمەد 10/1/2019
وێنەیەکی ئەرشیڤیی جێف بێزۆس و ماککێنزی هاوژینی
وێنەیەکی ئەرشیڤیی جێف بێزۆس و ماککێنزی هاوژینی
رووداو - هەولێر

جێف بێزۆس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئامازۆن و ماککێنزی هاوژینی رایانگەیاند لەیەکدی جیادەبنەوە. جیابوونەوەی ئەو دوو کەسەش کاریگەری لەسەر سامانی جێف بێزۆس دەبێت کە بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان ئەژماردەکرێت هەروەها پێشبینی دەکرێت جیابوونەوەکە بەهای پشکەکانی کۆمپانیای ئامازۆنیش دابەزێنێت.


جێف بێزۆس زیاتر بە دامەزرێنەری کۆمپانیای ئامازۆن ناوبانگی دەرکردووە و ئێستاش گەورەترین پشکی لە کۆمپانیاکەدا هەیە. بەپێی دوایین راپۆرتی دارایی کۆمپانیای ئامازۆن، بێزۆس خاوەنی 16.3%ـی پشکەکانی ئامازۆنە.

لەماوەی 25 ساڵی هاوژینی لەگەڵ ماک کێنزی، بێزۆس جگە لە دامەزراندنی ئامازۆن، کۆمپانیای بلو ئۆریجنی دامەزراند کە کۆمپانیایەکە پەیوەستە بە تەکنۆلۆجیای ئاسمانی، هەروەها رۆژنامەی واشنتن پۆستیشی کڕی.

نووسینگەی سەرەکیی کۆمپانیای ئامازۆن لە ویلایەتی واشنتنە و بێزۆس ماڵەکەی لەوێیە. بەپێی یاساکانی ئەمریکا، ئەگەر ئەو دوو کەسە لەیەکدی جیاببنەوە، تەواوی سامان و قەرزەکانیان دەبێت بە نیوەیی لەنێوانیاندا دابەشبکرێت، مەگەر ئەوەی کە رێککەوتنێکی پێشوەختە لە نێوانیاندا هەبێت، بەڵام بێزۆس و هاوژینەکەی هێشتا ئاشکرایان نەکردووە؛ رێککەوتنێکیان لەو بارەیەوە هەیە یان نا.

دەیڤید ستارکس، پارێزەری شارەزا لە کاروباری جیابوونەوەی هاوژینەکان لە سیاتێل پێیوایە دابەشکردنی یەکسانی سامان هەموو کات بە مانای دابەشکردنی پەنجا بە پەنجا نییە.

ستارک دەڵێ: دادگا لەکاتی جیابوونەوەدا چاوی لە قەبارەی سامانەکانەیە لە درێژخایەنیشدا، بەوپێیەش هەوڵدەدات سامانی هاوژینەکان بە چەشنێک دابەشبکات، کە لە داهاتووشدا پشکێکی یەکسان بدرێت بە هەر کامەیان. بۆ نموونە ئەگەر یەکێک لە هاوژینەکان توانای کۆکردنەوەی سامانی زیاتری هەبێت لە داهاتوودا، لەوانەیە لەکاتی جیابوونەوەدا پشکێکی کەمتری بەرکەوێت و بەپێچەوانەوە.

بەڵام لە کەیسی جێف بێزۆسدا کە خاوەنی 137 ملیار دۆلارە، ئەگەر زۆرەوە دادگا ئەو سامانە زەبەلاحە لەنێوانیاندا دابەشبکات. ستارکس دەڵێت کاتێک ملیاردێر بیت و داهاتەکانت بە زۆری ئاشکرابن، دادگا کاتی زۆری ناوێت بۆ ئەوەی سامانەکەت ئەژماربکات و دەتوانێت بە خێرایی لەو بارەیەوە بڕیار بدات.

 

 

سەبارەت بە بەهای پشکەکانی کۆمپانیای ئامازۆنیش، ئێستا زۆرترین نیگەرانی وەبەرهێنەران ئەوەیە "دابەشبوونی سامانی جێف بێزۆس، چۆن کاریگەری دەکاتە سەر کۆنترۆڵی بێزۆس لەسەر کۆمپانیاکە؟".

زۆربەی شارەزایان کەیسی جیابوونەوەی بێزۆس لەگەڵ ماک کێنزی بە کەیسی جیابوونەوەی راپێرت مێرداک لە هاوژینی دووەمی دەچووێنن، کە بە درێژایی دامەزراندنی ئیمپراتۆرییە میدیاییەکەی لەگەڵیدا بوو.

جیاوازی نێوان جیابوونەوەی ئەو دوو هاوژینە ئەوەیە، کە راپێرت مێرداک و ئانا، هاوژێنی پێشووی پێش ئەوەی جیاببنەوە رێککەوتنێکی پێشوەختیان لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی سامانەکانیان هەبوو.

جۆردن نایلاند، مامۆستای یاسا لە زانکۆی جۆرج ماسۆن لەو بارەیەوە دەڵێت "زۆر ئەستەمە بێزۆس و هاوژینەکەی سامانەکانیان دابەشبکەن بەبێ ئەوەی دەست لە پشکەکانی ئامازۆن بدەن".

نایلاند دەڵێت لە زۆربەی کاتەکاندا بەڕێوەبەرانی جێبەجێکار و خاوەن کۆمپانیاکان لەجیاتی ئەوەی پشکەکانی لە کۆمپانیاکانیاندا لەگەڵ هاوژینەکانیاندا دابەشبکەن دوای ئەوەی جیادەبنەوە، سامانەکانی دیکەی خۆیان دەبەخشن بە ئەوان بۆ ئەوەی دەستکاری پشکەکان نەکرێت و، کاریگەری نەکەوێتە سەر بەهای ئەو پشکانە و چۆنییەتی کۆنترۆڵکردنی کۆمپانیاکەیان.

نایلاند پێی وایە کەیسی بێزۆس زۆر جیاوازە بەهۆی گەورەیی سامانی ناوبراوەوە و رەنگە ناچاربێت رێژەیەک لە پشکەکانی ببەخشێتە ماککێنزی و بە ئەنجامدانی ئەو کارەش، ئەگەر هەیە بێزۆس خاوەندارییەتی زۆرینەی پشکەکانی ئامازۆن و هاوتەریب کۆنترۆڵی کۆمپانیاکە لەدەستبدات.

ئەو یاساناسە دەڵێت رەنگە بۆردی بەڕێوەبەرانی ئامازۆن بیر لەوە بکەنەوە کە چوارچێوەیەکی نوێ بۆ دابەشکاری پشکەکانی ئامازۆن دابڕێژنەوە بۆ ئەوەی بێزۆس کۆنترۆڵی ئامازۆن لەدەستنەدات.

هەندێ لە شارەزایانی دیکەش دەڵێن پێش ئەوەی لەبەردەم رای گشتیدا بێزۆس و هاژینەکەی کە بەیەکەوە خاوەنی چوار منداڵن، چۆنییەتی جیابوونەوی خۆیان رابگەیەنن، رەنگە لەسەر دابەشکردنی سامانەکانیان رێکبکەون. 

پیتەر والزر، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی پسپۆر لە کاروباری جیابوونەوە لەو باریەوە دەڵێت، زۆرترین زیان کە ئەگەری هەیە بەر خاوەن پشکەکانی ئامازۆن بکەوێت ئەوەیە؛ کەیسی جیابوونەوەی بێزۆس و ماککێنزی لە دادگا درێژەبکێشێت و نادڵنیایی زۆر لەسەر کاروباری کۆمپانیای ئامازۆن دروستبکات.

رۆژی چوارشەممە (10-1-2019) لە توویتێکی هاوبەشدا بێزۆس و ماککێنزی رایانگەیاند پلانیان هەیە لەیەکدی جیاببنەوە و کۆتایی بە 25 ساڵ ژیانی هابەشیان بهێنن و لەمەودوا وەکو هاوڕێ لەگەڵ یەکدی دەمێننەوە.

 

بەپێی گۆڤاری ڤۆگ، بێزۆس و ماککێنزی بۆ یەکەم جار لە نیۆیۆرک یەکدیان بینیوە، ئەوکاتەی کە ماککێنزی قوتابی زانکۆی پرێنستن بووە و بۆ چاوپێکەوتنی کار سەردانی کۆمپانیایەکی دارایی کردووە.

 

 

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
8802 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.297 seconds