وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

نرخی نەوت بەڕێژەی 5% بەرزبووەوە

لەلایەن رووداو 10/1/2019
سعودیە رۆژانە 800 هەزار بەرمیل نەوتی کەمتر هەناردەدەکات

رووداو - هەولێر

گەورترین بەرهەمهێنەری نەوتی ئۆپێک، سعودیە رایگەیاند لەم مانگەدا رۆژانە 800 هەزار بەرمیل نەوتی کەمتر هەناردەدەکات و بەڵێنیشی دا قەبارەی هەناردەکردنی نەوت لە مانگەکانی داهاتوودا زیاتر کەمبکاتەوە. ئەم هەڵوێستە نوێیەی سعودیە بەس بوو بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت بەڕێژەی 5%.

تەواوبوونی دانوستاندنەکانی نێوان یەکەم و دووەم زلهێزی گەورەی ئابووریی جیهان: ئەمریکا و چین لەسەر کێشە بازرگانییەکانی نێوانیان بە سەرکەوتوویی، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە. 

خالد فالح،  وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند "سعودیە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی زیاتر دادەبەزێنێت. ئێستا رۆژانە 10 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل بەرهەمدەهێنین. ئێمە پێشتر گەیشتووینەتە ئەم ئاستە. لە مانگی یەکی ئەمساڵدا هەناردەی نەوتی خۆمان دادەزێنین بۆ رۆژانە حەوت ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل. لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوو، رۆژانە 8 ملیۆن بەرمیلمان هەناردەدەکرد و لە مانگی 2ـی ئەمساڵیشدا دایدەبەزێنین بۆ رۆژانە 7 ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل".

نرخی نەوتی برێنت رۆژی چوارشەممە بەڕێژەی سەدا 4.3% واتا 2 دۆلار و 58 سەنت بەرزبووە بۆ 61 دۆلار و 27 سەنت. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەڕێژەی 5% واتا 2 دۆلار و 55 سەنت بەرزبووە و گەیشتە 52 دۆلار و 58 سەنت.

سەرەڕای بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت لە رۆژی چوارشەممە، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 10-1-2019) نرخی نەوت بەرێژەیەکی کەم لەبەر خۆڕاستکردنەوە و هۆکاری تەکنیکی دابەزی.

نیگەرانییەکان لە سستبوونەوەی ئابووریی جیهان و فراوانی نرخی نەوت لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2018ـدا نرخی نەوتی بەتەواوەتی ناجێگرکرد و بووە هۆکاری لەدەستدانی زیاتر لە سەدا 30%ـی بەهای ئەو کاڵا ستراتژییە لە ماوەی دوو مانگدا.

خالد فالح هەروەها دەڵێ "ئێمە زۆر نیگەرانی ناجێگیری نرخی نەوتین. لە چارەکی چوارەم لە بازاڕی نەوتدا ناسەقامگیرییەکمان بینی کە نەماندەتوانی لە هۆکارەکانی تێبگەین. لەو ماوەیەدا هەندێ نرخمان بینی کە بەبڕوای ئێمە بەتەواوەتی دژی بنەماکانی بازاڕ بوون".

شاندی ئەمریکی کە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە پەکین لە گوتوێژێکی چڕدابوون لەگەڵ هاوتاکانیان، بە دەستی پڕەوە گەڕانەوە ئەمریکا. هەرچەندە هیچ وردەکارییەک لەو دانوستاندنانە بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی بەپرسانی هەردوو وڵات، گوتوێژەکان ئەنجامی ئەرێنیان هەبووە.

چارەسەربوونی کێشەکانی نێوان ئەمریکا و چین کاریگەری ئەرێنییان لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت، بەوپێیەی دەبنە هۆکاری بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو. 

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.344 seconds