وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

وەزارەتی کارەبا پێوەری زیرەک بۆ ماڵان دادەنێت

لەلایەن سەرباز سیامەند 10/2/2019
وەزارەتی کارەبا دانانی پێوەری زیرەک دەخاتە بواری جێبەجێکردن
وەزارەتی کارەبا دانانی پێوەری زیرەک دەخاتە بواری جێبەجێکردن

رووداو-هەولێر

بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی کارەبا دانانی پێوەری زیرەک دەخاتە بواری جێبەجێکردن. گوتیشی، ئەگەر هەموو قەرزەکانی کارەبا وەربگرنەوە ناکاتە 10%ی ئەو کارەبایەی کڕیویانە.


بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان، لەکاتی بەشداریکردن لەبەرنامەیەکی راستەوخۆی رادیۆی رووداو راگەیاند: "وەزارەتی کارەبا دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا لەبری سەعاتی کارەبای ماڵان. ئەوەش بەمەبەستی دەربازبوون لە کێشەی کەمی کارەباوە." گوتیشی: "رۆژانە 8- 13 کاژێر کارەبا بە هاونیشتمانیان دەدرێت."

ئومێد ئەحمەد، گوتیشی: "وەزارەتی کارەبا دانانی پێوەری زیرەک دەخاتە بواری جێبەجێکردن و لە کارکردن لەوبوارەش بەردەوامە. وەزارەت پێوەری زیرەکی زۆر بەجددی وەرگرتووە و زۆرترین تاوتوێ و کاتی پێدراوە بۆ ئەوەی سیستەمی کارەبا رێکبخاتەوە".

بەگوتەی بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان "هاونیشتمانیان و فەرمانگەکان بڕی 800 بۆ 900 ملیار دینار پارەی بەکارهێنانی کارەبا قەرزارن. حکومەتیش کە لەوەبەرهێنەکانی کارەباوە کارەبا دەكڕێت پارەی ئەوان قەرزارە. بەڵام ئەگەر حکومەت ئەو 900 ملیار دینارەی کارەبا وەربگرێت، ناکاتە 10%ی ئەو پارەیەی لە کڕێنی کارەبا خەرجمان کردوو".

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.25 seconds