وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

جەبار یاوەر: 816 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ مووچەی ساڵێکی پێشمەرگەیە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 10/4/2019
جەبار یاوەر: مووچەی ساڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە لەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە گواستراوەتەوە سەر وەزارەتی دارایی عێراق

رووداو - هەولێر

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی خەرجکردنی مووچەی پێشمەرگە و نووسراوەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراق روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "لەنێو نووسراوەکەدا بەهیچ شێوەیەک باسی چوار مانگ نەکراوە". دەشڵێت، مووچەی یەک ساڵی هێزەکانی پێشمەرگە لەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە گواستراوەتەوە سەر وەزارەتی دارایی عێراق.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنێکی هەواڵەکانی تەلەڤزیۆنی رووداو رایگەیاند "نووسراوێکی فەرمی لەلایەن عادل عەبدولمەهدی، وەزیری بەرگریی عێراق بەوەکالەت دەرچووە. لە نووسراوەکەدا عەبدولمەهدی رەزامەندی پیشانداوە لەسەر گواستنەوەی بڕی 816 ملیار دینار لە بودجەی وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ سەر بودجەی وەزارەتی دارایی عێراق".

جەبار یاوەر دەڵێت "لەبەرئەوەی هیچ دایتابەیسێکی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پێدانی مووچە لە وەزارەتی بەرگریی عێراق نییە. وەزیری بەرگریی بەوەکالەت داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، مانگانە بڕی 68 ملیار دینار لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خەرجبکرێت، کە کۆی هەمووی دەکاتە 816 ملیار دینارە".

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت "ئێمە لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بڕیارمانداوە کە هەفتەی ئایندە، نوێنەرێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە بە نووسراوێکی ئەمیندارییەتی گشتی بنێرین بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی سەردانی وەزارەتی دارایی و بەرگریی عێراق بکات، بۆ ئەوەی بزانێت رێککارەکان بۆ چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو پارەیە چۆنن".

جەبار یاوەر رەتیدەکاتەوە لەنێو نووسراوەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراق باسی چوار مانگ کرابێت و دەڵێت "لەنێو نووسراوەکەدا بە هیچ شێوەیەک باسی چوار مانگ نەکراوە، بەڵکو پێشتر بودجەی هێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بودجەی گشتی ساڵی 2019ی وەزارەتی بەرگریی عێراق بوو، بەڵام لەو نووسراوەی کە لەلایەن وەزیری بەرگریی عێراق بەوەکالەت دەرچووە، هەموو مووچەکە واتە هەر 816 ملیار دینارەکە، کە هی یەک ساڵە، بڕیاری داوە بە گواستنەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆسەر وەزارەتی دارایی عێراق. وەزارەتی دارایی عێراقیشی راسپاردووە بۆ ئەوەی مانگانە بڕی 68 ملیار دینار بە رێکارەکانی وەزارەتی دارایی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خەرجبکرێت".

سەبارەت بە کاتی ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان، جەبار یاوەر گوتی "هەفتەی داهاتوو کاتێک نوێنەرەکەمان نارد بۆ بەغدا، ئەوکات بۆمان دەردەکەوێت چۆن خەرجدەکرێت، لە نووسراوەکەش داوای خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 1 و 2 و 3ی ساڵی 2019 بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین".

ئەمڕۆ ناسر هه‌ركی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاندبوو، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەک وەزیری بەرگریی عێراق بە وەکالەت بڕیاری خەرجکردنی مووچەی چوار مانگی هێزەکانی پێشمەرگەی واژۆکرد لە 1/1/2019 تاوەکو ئێستا. پارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەرجدەکرێت و رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت. 

هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق و نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی لەو بارەوە روونکردنەوەیان نەداوە. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە

جلوبەرگی ئەوانەیان هەڵواسی کە دەستیان لە کوشتنی زۆرتر
ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات

ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری کریستاڵ بووە زۆرتر
لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز 17 کاژێر لەمەو بەر |

لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز

چەندین بۆچوون لەبارەی ئەم هەنگاوەی ئێران و عێراق زۆرتر
0.235 seconds