وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

نووسینگەی عەبادی: عێراق ناچارە واز لە مامەڵەکردن بە دۆلار لەگەڵ ئێراندا بهێنێت

لەلایەن رووداو 10/8/2018
راوێژکاری ئابووری عەبادی: سزاکانی سەر ئێران کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری عێراق جێدەهێڵن
راوێژکاری ئابووری عەبادی: سزاکانی سەر ئێران کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری عێراق جێدەهێڵن

رووداو - هەولێر 

ئەمریکا قۆناخی یەکەمی سزاکانی بۆسەر ئێران جێبەجێکرد و نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئێمە ناچارین سزاکان جێبەجێبکەین و واز لە مامەڵەکردن بە دۆلار لەگەڵ ئێراندا بهێنین.


سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی عەبادی رایگەیاند: "عێراق لە چوارچێوەی سزا سەپێندراوەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، ناچاردەبێت واز لە دۆلار بهێنێت لە مامەڵەکردنی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە".

گوتەبێژی نووسینگەی عەبادی دەڵێت، سزاکان بە پلەی یەکەم کاریگەرییان لەسەر حەواڵەکردنە داراییەکان و مامەڵە بانکییەکان دەبێت کە دۆلار بەکاردەهێنن، چونکە، بەگوتەی حەدیسی، هەردوولا لەسەر دوورکەوتنەوە لە دۆلار رێککەوتوون.

پێشبینی ئەوەش دەکات دوورکەوتنەوە لە دۆلار، کاریگەری نەرێنی لەسەر مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق جێبهێڵێت، حەدیسی دەشڵێت: "لەژێر سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، ئەستەمە بتوانرێت پارێزگاری لە ئاستی ئێستای بازرگانی نێوان عێراق  و ئێران بکرێت و بەمەبستی کەمکردنەوەی کاریگەری سزاکان، حکومەتی عێراق کار لەسەر پەرەپێدانی میکانیزمێکی نوێ بۆ پاڵپشتیکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات".

لەلایەکی دیکەوە، موزهیر ساڵح، راوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "عێراق  و  ئێران لەڕووی ئابووری  و بازرگانییەوە تێکەڵی یەکدی بوون". گوتی: "ئێران غاز بە عێراق دەدات کە لەڕێگەیەوە بڕی لە 35%ـی کارەبای عێراق دابیندەکرێت، هەروەها سزادانی ئێران، کاریگەری لەسەر گەشتیاری ئایینی عێراق دەبێت کە ساڵانە نزیکەی سێ ملیۆن گەشتیاری ئێرانی سەردانی ناوچە ئایینییەکانی عێراق دەکەن".

راوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت: "کەرتی تایبەتی عێراق ساڵانە بە بڕی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلاری ئەمریکی کاڵا و خزمەتگوزاریی ئێرانی هاوردە دەکات". 

بە گوتەی ساڵحی، جوڵەیەکی دیپلۆماسی هەیە بۆ ئەوەی عێراق لە دەرهاوێشتە نەرێنییەکانی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، بپارێزرێت، بەبێ ئەوەی ئاراستە و جۆری هەوڵەکان ئاشکرا بکات.

لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی عێراق، بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە، نووسراوێکی لە رۆژی 6ـی مانگی حوزیرانی ئەمساڵ بڵاوکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، سزاکانی سەر بانکەکانی ئێران کە لە عێراق کاردەکەن، مامەڵەکردن بە دۆلار و یۆرۆ دەگرێتەوە و پێویستە لەسەر لایەنی ئێرانی ئەو بانکانە بدۆزێتەوە کە توانایان هەیە بەدراوی دیکە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  14 کاژێر لەمەو بەر |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
 لە ساڵی 2019 ژمارەی حاڵەتەکانی سوورێژە لە جیهاندا سێ هێندە زیاددەبێت دوێنێ کاژێر 10:59 |

لە ساڵی 2019 ژمارەی حاڵەتەکانی سوورێژە لە جیهاندا سێ هێندە زیاددەبێت

پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ لە هەموو وڵاتان ب زۆرتر
راپۆرتی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان دوێنێ کاژێر 10:17 |

راپۆرتی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان

لێكۆڵینەوە لە 170 دۆسیەدا كراوە زۆرتر
0.875 seconds