وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ئێران هەناردەکردنی 25 کاڵا قەدەخە دەکات

لەلایەن بەختیار قادر 10/10/2018
ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ هەرێمی كوردستان كه‌م ده‌كاته‌وه

رووداو-هەولێر

سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و دابه‌زینی به‌های توما‌ن وایكردووه‌ رۆژ دوای رۆژ كاڵا و شتومه‌ك له‌ ئێران نرخیان به‌ره‌و هه‌ڵكشان بچێت و ئێران بەردەوام هەناردەکردنی شتومەک و کاڵاکانی بۆ دەرەوە قەدەخە بکات.


له‌ نوێترین بڕیاریدا بۆ ریگریکردن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی شتومه‌ك، حکومەتی ئێران هه‌نارده‌كردنی نزیكەی 25 جۆر كاڵای بۆ وڵاتانی دراوسێ قه‌ده‌خه‌كرد، جێگری پارێزگاری ورمێ به‌ رووداوی راگەیاند، ئه‌و شتانه‌مان قه‌ده‌خه‌كردوون كه‌ هه‌نارده‌كردنیان زیان به‌ بازاڕە‌كانی ئێران ده‌گه‌یێنێت. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش پێیوایه‌ ئێران خۆی له‌و بڕیاره‌ زیانمه‌ندی یه‌كه‌مه.

ره‌زا حوسێنی، جێگری پارێزگاری ورمێ بە رووداوی راگەیاند: "25 جۆری کاڵا قەدەخەکراوە. ئەوانەش ئەو کاڵایانەن کە پاڵپشتی حکومەتی ئێرانی لەسەرە. ئێمە بەتایبەتی هاتووین بۆ ئێرە پەیوەندییەکان و کاری بازرگانیمان و هەروەها هەناردەکاریمان و هاوردەکاریشمان لە هەرێمی کوردستانەوە زیاتربکەین. بە واتایەکی دیکە ئامانجمانە پەیوەندییەکانمان پەرەپێبدەین و گەشەیان پێبدەین".

ئه‌و كاڵایانه‌ی لەلایەن ئێرانەوە قه‌ده‌خەکراون سه‌ره‌كیترینیان، برنج، ئارد، رۆن، سه‌وزه‌ و میوه‌ و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی شتومه‌كی پێداویستی رۆژانه‌ن، بڕیاره‌كه‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ سنووره‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌م ده‌كاته‌وه.

عه‌بدولقادر عه‌بدوڵڵا، جێگری بەڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاند: "سه‌ره‌تا ره‌نگه‌ كاریگه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام بۆ ماوه‌ێكی كاتییە، دواتر بازرگانان رێڕه‌وی دیكه‌ له‌ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دۆزنه‌وه‌و هه‌مان ئه‌و كاڵایه‌ی ئێران قه‌ده‌خه‌ی كردوون هاورده‌ی ده‌كه‌ن".

نزمی به‌های تومه‌ن وایكردووه‌ بازرگانێكی زۆر رۆژانه‌ سه‌دان جۆر ‌كاڵای ئێرانی هاورده‌ی باشووری كوردستان بكه‌ن.لەلایەکی دیکەوە لیره‌ی توركیش هاوشێوه‌ی توما‌ن به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلاری ئه‌مریكی نزمه‌، ره‌نگه‌ هه‌ر زوو كالاكه‌شی ببێته‌ جێگره‌وه‌ی شتومه‌كه‌ قه‌ده‌خه‌كراوه‌كانی ئێران. ئێستا ئەو کاڵایەنەی لە بازاڕەکانی کوردستانن ته‌نها 10%ـیان بەرهەمی ناوخۆن، ‌ 45%ـی توركین، 30% لەئێرانەوە هاوردە دەکرێن و 15%ـیشی لە وڵاتانی دیكەوە دەهێندرێن.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.578 seconds