وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بە 12.67% دانراوە

لەلایەن حەکیم داود 10/10/2018
مەسعود حەیدەر: پڕۆژەیاساکە سیاسییە، کێشە لەنێوان هەولێر و بەغدا دروستدەکات

رووداو - هەولێر

پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2019  بە 12.67% دانراوە. پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراقیش دەڵێت، پڕۆژەیاساکە لەلایەن کابینەی عەبادی ئامادەکراوە و سیاسییە.

بەپێی پڕۆژەیاسای پێشنیازکراوی بودجەی ساڵی 2019ی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان بە 12.67% خەمڵێنراوە، کە دەکاتە کەمتر لە هەشت تریلیۆن دینار.

مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019 پێشێلکردنی دەستووری و یاسایی تێدایە و حکومەتی بەکاربەر چەند بەربەستێکی سیاسی تێدا داناوە بۆ دروستکردنی کێشەی سیاسی نێوان هەولێر و بەغدا، لەوانەش پشکی ھەرێمی کوردستان بە 12.67% دانراوە، هەروەها خەرجییە سیادییەکان زیاترە بەراورد بە ساڵی رابردوو، کە ئەو بڕە پشکی کوردستانی تێدا نییە.

مەسعود حەیدەر، کە پێشتر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بووە، دەشڵێت "پێویستە پەرلەمان پڕۆژەیاساکە بگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت و کابینەی عادل عەبدولمەهدی لەسەر بنەمای بەرنامەی حکومەتی نوێ پڕۆژەیاساکە ئامادەبکات".

لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ 2019 داهاتە خەمڵێندراوەكان لەسەر بنەمای نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 56 دۆلار هەناردەی نەوتی خاو هەژماركراوە، بە هەناردەكردنی رێژەی سێ ملیۆن و 880 بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، بەو 250 هەزار بەرمیل نەوتەی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە بەرهەمدێت و لەسەر بنەمای خەرجكردنی هەزار و 182 دینار بۆ هەر بەرمیلێك.

كۆی كورتهێنانی پلان بۆ داڕێژراو لە بودجەکەدا گەیشتووەتە زیاتر لە 22 تریلیۆن دینار، كورتهێنانەكەش لە داهاتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت یان زیادكردنی بڕی هەناردەی نەوت پڕدەكرێتەوە.

پڕۆژەیاسای بودجە دامەزراندن لە فەرمانگەكانی حكومەت قەدەخە دەكات بەهەموو شێوازەكانی گرێبەست لەگەڵ نوێكردنەوەی گرێبەستەكانی پێشوو بەپێی پێویست، سەرەڕای وەستاندنی دامەزراندن لە هەرسێ سەرۆكایەتییەكە.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق پڕۆژەیاسای بوجەی ساڵی 2019ـی بۆ پەسندکردن رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد و بڕیارە لە دواتر رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ دەنگدان لەسەر ماددەکانی.

ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری عێراق چەند ماددەیەکی پڕۆژەیاساکەی ئاشکراکرد، کە بەمجۆرەیە:

1. داهاتەکان بە 105 تریلیۆن دینار خەمڵێنراون.
2. خەرجییەکان بە 128 تریلیۆن دینار خەمڵێنراون.
3. کورتهێنان بە 22 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە.
4. بودجەی بەکاربەر بە 65 تریلیۆن دینار خەمڵینراوە.
5. بودجەی وەبەرهینان بە 32  تریلیۆن دینار خەمڵینراوە.
6.  بودجەی تەرخانکراو بۆ سیادی بە 46 تریلیۆن دینار خەمڵینراوە.
7. بودجەی تەرخانکراو بۆ گەشەکردنی پارێزگاکان یەک تریلیۆن دینارە.
8.  بودجەی پترۆدۆلار یەک تریلیۆن دینار تەرخانکراوە.
9.  پشکی هەرێمی کوردستان دەکاتە 12.67% دانراوە کە دەکاتە هەشت تریلیۆن دینار.
10. بودجەی پەرەپێدانی سێ پاریزگاکەی هەرێمی کوردستان 136 ملیار دینارە.
11. بودجەی وەبەرهێنان لەڕێگەی قەرزەوە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان 102  ملیار دینارە.

عەبادی چەند بڕگەیەکی بودجەی 2019ی هەموار کردووەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق پڕۆژبودجەی 2019ی هەموار کردووەتەوە، بەگوێرەی هەموارەکە، هەدنێک بڕە پارە زیادکراون و هەندێک بڕە پارەی تەرخانکراویش کەمکراوەتەوە.

زیادکردن و کەمکردنەوەکان بەمشێوەیە بووە:

یەکەم، بڕە پارەی زیادکراو:

12 ملیار دینار کرێی ماندووبوونی پارێزەرانی وەزارەتی داد.
100 ملیار دینار قەرەبوو بەگوێرەی یاسای 20ی ساڵی 2009.
40 ملیار دینار پارەی کارپێکردن بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، کە بۆ هەرپارێزگایەک بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان دەبێت.
200 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی وەزارەتی کارەبا.
34 ملیار دینار قەرزی بیانی.

دووەم، بڕە پارەی کەمکراوە"

- 400 ملیار دینار گرێبەستەکانی رێگەپێدانی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت لە (2017-2018)، کە پارەکەی پاکتاونەکراوە.
- 781 ملیار لەپارەی خانەنشینی سەربازیی.-
- 781 ملیار دینار لە هاوردەکردنی کارەبا.
- 634 ملیار دینار پارەی پاشەکی هاوردەکردنی کارەبا.
- 1.5 ملیار دینار هاوردەکردنی سووتەمەنی.

 - 340 ملیار دینار پارەی پاشەکی هاوردەکردنی سووتەمەنی.
- هەموواری چەند دەق و بڕگەیەکی پەیوەندیدار بە قەرزی بیانی و هەرێمەکان

کۆمێنتەکان

 
ره شید | 10/10/2018
جا ئه مه ده توانی یه که مین ئیمتیحانی دوکتور به رهه م سالح بیت ! بزانین به ربژیره ژیربه ژیره که ی یه کیه تی! داکوکیکاریکی شیلگیری مافه کانی کورد ده بیت یان وه ک سه له فی خوی له ئاست پیشیلکردنی ماف و ئازادیه کانی میلله ته که ی کپ و مات و بیده نگ و بی هه لویست ده بی ؟ با بزانین دوکتور به رهه م کورده یان عه ره ب!!!؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.406 seconds