وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی ژاپۆن و هەرێمی کوردستان زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلارە

لەلایەن رووداو 11/1/2017
ژاپۆن لە ساڵانی رابردوو رۆڵی هەبووە لە ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان

رووداو - هەولێر 

بڕیارە رۆژی چوارشەممە حکومەتی ژاپۆن کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر بکاتەوە و لە ساڵانی رابردووشدا ژاپۆن و ریکخراوە ژاپۆنییەکان رۆڵیکی بەرچاویان لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان هەبووە و ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لە نێوان تۆکیۆ و هەولێر لە ساڵی رابردوو نزیکەی 150 ملیۆن دۆلار بووە. 


لەدوای رووخانی حکومەتی بەعس، لە 2003-ەوە ژاپۆن و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە رۆڵێکی بەرچاویان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بینیووە. 

لە ساڵی 2003 حکومەتی ژاپۆن پێنج ملیارد دۆلار هاوکاری بە عێراق دا، لەو بڕە پارەیە 923 ملیۆن دۆلاری بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکرا و لە بوارەکانی چاککردنەوەی کارەبا و وێستگەی دێرەلووك و ئەنجامدانی پرۆژەی ئاوەڕۆ خەرجکرا. 

هاوکات لەگەڵ هاتنی زیاتر لە 1.5 ملیۆن ئاوارە و پەنابەر ریکخراوە ژاپۆنییەکان لەڕووی دارایی و مرۆییەوە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە، هاوکات رێکخراوی جایکا لە بواری کشتوکاڵی و نۆژەنکردنەوەی کەرتەکانی خزمەتگوزاری لە ماوەی رابردوو رۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە.

لەلایەکی دیکەوە حکومەتی ژاپۆن ئەندامە لە G7 و ئەو گرووپە لە تەمموزی 2016 بڕیاریاندا کە 3.6 ملیار دۆلار هاوکاری عێراق بکەن و لە راگەیەندراوی ئەو گرووپەش جەخت لەوەکرابووەوە، کە دەبێت هەرێمی کوردستان پشکی خۆی لەو هاوکارییە وەربگرێت. 

لە هەرێمی کوردستان چالاکی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان سستە و تەنیا سێ کۆمپانیای ژاپۆنی بە فەرمی تۆمارکراون و لە بوارەکانی بازرگانی گشتی و راوێژکاری بازرگانی کاردەکەن. 

سەردار حەسەن، سەرۆکی گرووپی سەردار کە دابەشکەری سەرەکی بەرهەمەکانی کۆمپانیای تۆیۆتایە لە عێراق و هەرێمی کوردستان و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە کردنەوەی کونسوڵخانەی ژاپۆن کاریگەری گەورەی لەسەر کاری بازرگانی کۆمپانیاکان دەبێت و ریگا خۆشکەر دەبێت بۆ ئەنجامدانی چالاکی بازرگانی زیاتر. 

ئاستی ئاڵوگۆری بازرگانی ئەو گرووپە لەگەڵ کۆمپانیاکانی ژاپۆن لە 2016 نزیکەی 300 ملیۆن دۆلار بووە و پێشبینیش دەکەن لە 2017 ئەو ئاستە کەمێك بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت. 

لەلایەکی دیکەوە بەپێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان و ژاپۆن لە ساڵی 2015 زیاتر لە 156 ملیۆن دۆلار بووە و لە 2016 ئەو ئاستە تاڕادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە. 

بەپێی داتاکانیش %70ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان و ژاپۆن لە بواری بەرهەمەکانی گواستنەوە بووە و 30%یەکەی دیکەش لە بواری ئامێرەکان و بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکان و لاستیک و پلاستیك بووە. 


پێداچوونەوە: راوچی حەسەن 

نیشانەکردن : ژاپۆن

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

چاودێر | 30/04/2017 01:31:58 م
ئەرێ لە ٧ و ٢٠١٧/٥/٨ خانەنشینانی پێشمەرگە موچەی کام مانگ وەردەگرن ؟؟
خشتەی مووچەی مانگی سێی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیێندرا
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Hemdad | 30/04/2017 09:48:07 ص
بروام وایە زێدان پشوی پێدەدات
رۆناڵدۆ مه‌ترسى له‌سه‌ره‌
| دوێنێ کاژێر 10:00 | (1)
ره شید | 29/04/2017 04:51:22 م
ماشاالله خودا بت پاریزی و ئه وه یه قسه جوان ئه وه یه پیشنیاری بی تیغ و جیغ کیشان و ده ستت خوش بیت . "قسه ی خوش کویستانی دلانه"
هەلێكی زێڕین بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێكی ناوازە
| دوێنێ کاژێر 04:32 | (1)
Rizgar Karawan
Rizgar Karawan | 29/04/2017 03:47:59 م
خةلك جاوى لة حكومةتة ئيتر تاجرةكانيش لة ناو حكةمةتن ئيتر خةلك جارى نامينى دةبيت موزاهةرة بكات ئةويش زور بيسوده .
دانیشتووانی شاری خەونەکان لە هەولێر ناڕەزایەتی دەردەبڕن
| دوێنێ کاژێر 01:16 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گرانترین تابلۆکانی جیهان لە پێشەنگای 8 کاژێر لەمەو بەر |

گرانترین تابلۆکانی جیهان لە پێشەنگای "ئارت كۆلۆن" نمایشکران

زیاتر لە 120 وڵات بەشداریان تێیدا کردووە زۆرتر
0.344 seconds