وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

نەوتی كێڵگەكانی نەینەوا بە قاچاخ دەفرۆشرێ

لەلایەن رووداو 11/2/2019
پەرلەمانتارێكی كورد: نەوتی گەیارە بە قاچاخ بە رێگای كەركووك و سلێمانی دەبرێتە ئێران
پەرلەمانتارێكی كورد: نەوتی گەیارە بە قاچاخ بە رێگای كەركووك و سلێمانی دەبرێتە ئێران

رووداو - هەولێر

زیاتر لە ساڵێك بەسەر رزگاركردنی پارێزگای نەینەوادا تێدەپەڕێ، بەڵام هێشتاش نەوتی ئەو پارێزگایە بە قاچاخ دەفرۆشرێ، پەنجەی تۆمەتیش بۆ لای بەرپرسانی حكومەت، گروپە چەكدارەكان و لایەنە بەهێزەكانی دیكەی عێراق درێژ دەكرێ. 

سەرەتای ئەم مانگە ئوسامە نوجەیفی، سەرۆكی هاوپەیمانێتیی قەرار، بە میدیایەكی عێراقی راگەیاند "هێزە ئەمنییەكان ئوتۆمبێلی سەربازییان رەوانە كردووە بۆ ئەوەی رێ لە بە قاچاخ فرۆشتنی نەوت بگرن، بەڵام ئەو هێزە چەكدارانەی كۆنترۆڵی بیرە نەوتەكانیان دەكرد رێگەیان لێگرتن".

شێروان دووبەردانی، نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق بە (رووداو)ی راگەیاند: "هێزێكی چەكدار دەستیان بەسەر بەشێك لە كێڵگە نەوتییەكانی گەیارەدا گرتووە، بەتایبەتیش بیرە نەوتەكانی ژمارە 30، 31، 32". پەرلەمانتارە كوردەكە ئاشكرای كرد: "رۆژانە نزیكەی 100 تانكەر نەوت بە قاچاخ لەو بیرانە دەبردرێن".

پێشتر ئەندام پەرلەمانی دیكەی نەینەواش باسیان لەو كێشەیە كردبوو، لەوانەش ئەحمەد جبووری كە لە دیمانەیەكی ماڵپەڕی (ئەلمۆنیتەر) دا گوتی پەرلەمان لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ بەدواداچوونی هەموو ئەو هەواڵانەی لەبارەی قاچاخی نەوتی پارێزگای نەینەوا هەن، كە خۆیشی سەرپەرشتی دەكات.

محەممەد ئیبراهیم، سەرۆكی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە بەیاننامەیەكی سەرەتای ئەم مانگەیدا رایگەیاند كە چاودێرانی بیرە نەوتەكان بە لێكۆڵەرانی كەیسەكەیان راگەیاندووە "هیچ كارێكی قاچاخی نەوت لەو ناوچەیە ناكرێ".

 عەلی سنەید، ئەندامی هاوپەیمانێتیی فەتح، پێی سەیر نییە هەندێك لایەن ئەو راپۆرتانە رەتدەكەنەوە. ئەو لە لێدوانێكدا بۆ (ئەلمۆنیتەر) ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە "گەورەترین كێشە رووبەڕووی هەوڵەكانی وەستاندنی ئەم قاچاخی نەوتە بووەتەوە، ئەوەیە گروپی چەكدار و حیزبە تێوەگلاوەكان تۆمەتەكان رەتدەكەنەوە". 

سنەید كوتلە سیاسییەكان، كۆمەڵێك خێزان و گروپی چەكداریی سەر بە پارتە سیاسییەكانی تۆمەتبار كرد بەوەی "نەوت دەدزن".

لیژنەی پەرلەمانی عێراق بەدواداچوونێكی كردووە بۆ ئەوەی بزانێ ئەو گروپانە كێن كە دەستیان بەسەر بیرە نەوتییەكاندا گرتووە. شێروان دووبەردانی لەوبارەوە بە (رووداو)ی گوت: "تەحسین ئەبو روقییە سەرپەرشتی ئەو هێزە دەكات (كە دەستیان بەسەر بیرەكاندا گرتووە) و سەر بە كەتایبی ئیمام عەلین كە میلیشیایەكی شیعەن. لیژنەكە بەدواداچوونی زیاتری لەگەڵ حەشد كردووە، بەڵام حەشدی شەعبی لەلای خۆیەوە رەتیكردووەتەوە ئەو هێزە سەر بە ئەوان بن".
سەرچاوەیەكی باڵا لە حەشدی شەعبی بە (ئەلمۆنیتەر)ی گوت: "ئەم یەكدی تۆمەتباركردنە مێژووەكەی بۆ سەرەتای ململانێ سیاسییەكانی نێوان پارێزگاری نەینەوا و پەرلەمانتارەكانی ئەو پارێزگایە دەگەڕێتەوە". هۆكاری سەرەكیی ململانێكەشی بۆ "خواستی دەسەڵات و نفووز بەسەر پارێزگاكە" گەڕاندەوە.

سنەید ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە نەوتەكە بۆ توركیا و ئێران رەوانە دەكرێ، بۆ ئەمەش رێگای جیاواز هەن، هەرێمی كوردستانیش یەكێك لە رێگاكانە، نەوتەكەش بە تانكەر و بە بۆڕی دەگوازرێتەوە. بەڵام پەرلەمانتارە كوردەكە وردەكاری زیاتر دەدركێنێ و دەڵێ: "نەوتەكە بە دوو رێگا بە قاچاخ دەبردرێ، رێگایەكیان لە گەیارەوە بۆ مەخموور و لەوێوە بۆ كەركووك و سلێمانی و لەوێشەوە بۆ ئێران دەڕوات". رێگەكەی دیكەشیان نەوتەكە بەرەو بەسرە دەچێ‌ و لەوێشەوە بۆ دەرەوە دەگوازرێتەوە.

نەبوونی شەفافییەت یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی كەرتی نەوتی عێراق بووە و بە قاچاخبردنی نەوتەكەشی تەنیا لایەنێكی ئەو كێشەیەیە. هەفتەی رابردوو فەرمانگەی بەریتانیی بەرەنگاربوونەوەی ساختەكاری رایگەیاند كە بەڕێوەبەرانی پێشووی كۆمپانیای پێترۆفاك تاوانبارن بە بەرتیل و كاری گەندەڵی لە عێراق و سعودیە. بەپێی راپۆرتی فەرمانگە بەریتانییەكە، دەیڤید لوفكین، بەڕێوەبەری پێشووی بەشی فرۆشی كۆمپانیاكە چەندین ملیۆن دۆلاری بە دارودەستەكەی داوە بۆ ئەوەی گرێبەستی پڕۆژەی كێڵگەی بەدرە بە بەهای 330 ملیۆن دۆلار و گرێبەستی كاركردن لە تێرمیناڵی فاو بە بەهای 400 ملیۆن دۆلار لە عێراق مسۆگەر بكەن. هەردوو گرێبەستەكەش بۆ ساڵی 2012 دەگەڕێنەوە.

حاكم زاملی، سەرۆكی پێشووی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق، پێیوایە قاچاخی نەوت لەوە دەرچووە بە چەند گروپێكی تاك و تەراوە ببەسترێتەوە. زاملی لە لێدوانێكدا بۆ ئەلمۆنیتەر رایگەیاند "بەشێوەیەكی سیستەماتیك قاچاخی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان لە نێوان پارێزگاكانی عێراق خۆیان و ئەو پارێزگایانە لەگەڵ وڵاتانی دیكەدا هەیە". حیزب و لایەنە سیاسییەكان و هێزە پاسەوانەكانی كێڵگەكانیشی بەوە تۆمەتبار كرد كە كێشەكە دادەپۆشن، چونكە "قازانجی لێدەكەن".

یەكێك لە بەربەستەكانی بەردەم چارەسەركردنی ئەمجۆرە كێشانە دۆزینەوەی میكانیزمێكە كە رەنگدانەوەی سیاسەتی تایفی عێراقی بەسەرەوە نەبێ، بۆ نموونە لیژنەیەك كە بتوانێ بەشێوەیەكی بابەتی و لە دەرەوەی ململانێ تایفییەكان لە كێشەكە بڕوانێ و لایەنی تێوەگلاو دەستنیشان بكات، هەر بۆیەش هەوڵەكان بۆ لێپرسینەوە لەو كەس و لایەنانەی تێوەگلاون شكست دەهێنێ. 

 شێروان دووبەردانی لەبارەی هەوڵەكانی خۆیانەوە گوتی: "سەرۆككۆمار، سەرۆكوەزیران، سەرۆكی پەرلەمان و مەرجەعیەتمان ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا بێدەنگن و هیچ رێوشوێنێكیان نەگرتووەتەبەر".

دووبەردانی ئەندامی ئەو لیژنەیەیە كە بۆ بەدواداچوونی باردۆخی شنگال پێكهاتووە، لیژنەكەی تایبەت بە بارودۆخی شنگال بەشێكە لە لیژنەیەكی فراوانتر كە بۆ بەدواداچوونی كاروباری مووسڵ پێكهێنراوە. پەرلەمانتارە كوردەكە رایگەیاند "نەك هەر نەوتی گەیارە، بەڵكو لە كێڵگەی نەوتی عەین زالەش نەوت بە قاچاخ دەبردرێ".

 


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت 22 کاژێر لەمەو بەر |

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت

ئەمریکا: هەرکەسێک لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، زۆرتر
هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات دوێنێ کاژێر 11:37 |

هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات

بەسرە بووەتە ناوەندی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە زۆرتر
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  18/4/2019 |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
0.437 seconds