وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

بەغدا لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی نەوتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت

لەلایەن سەرباز سیامەند 12/1/2018
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نەوت بە داتا وەڵامی عەبادی دەداتەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نەوت بە داتا وەڵامی عەبادی دەداتەوە

رووداو- هەولێر

پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی نەوتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت. پەرلەمانتارێک دەڵێت، لیژنەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستبەکاردەبێت.

ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، پەرلەمانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی داوە بۆ بەدواداچوونی ئەو نەوتەی لە ساڵی 2014ـەوە تاوەکو 2018 لەلایەن هەرێمی کوردستان دەرهێنراوە و فرۆشراوە. لێکۆلینەوەش لەو داهاتەش دەکەن کە لە فرۆشتنی نەوتەکە بەدەستهاتووە.

ئارێز عەبدوڵڵا کە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتییە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لیژنەکە لە ئەندامانی لێژەنەکانی "نەوت، دەستپاکی و دارایی" پەرلەمانی عێراق پێکهاتووە. لە ماوەی رۆژانی داهاتووشدا دەستبەکاردەبێت.

هەفتەی رابردوو حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە ناشەفافی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد، لە بەرامبەردا گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی دایەوە و رایگەیاند "ئه‌و ژمارانه‌ى عه‌بادى له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و داهاته‌كانییه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ ته‌واوى زانیارى هه‌ڵه‌ن".

سەفین دزەیی بە عەبادی گوت "له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا كاتێك كۆمپانیاى جیهانیى دیلۆیت بۆ وردبینى، ژماره‌ راسته‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌، ئه‌و راستییه‌ روونده‌بێته‌وه كه‌ به‌ڕێز عه‌بادى له‌و لێدوانانه‌دا پشتى به‌ زانیاریى راست نه‌به‌ستووه. جگه‌ له‌وه‌ى پێشتر به‌ ژماره‌ وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌مان داوه‌ته‌وه‌ و پێویست ناكات چیدیکە له‌سه‌ر بڵێین".

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی وردبینیی داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گازی هەرێمی کوردستان بڵاوبکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی دووشه‌ممه‌ 8-1-2018 لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا راپۆەرتەکەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

کۆمپانیای دیلۆیتی نێودەوڵەتی ورده‌كاریى راپۆرته‌ دەداتە په‌رله‌مانی کوردستان و هاوکات بۆ رایگشتی بڵاودەکاتەوە.

ئەو راپۆرتەی دیلۆیت بڵاویدەکاتەوە، راپۆرتی شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2017ى وردبینیى خه‌رجى و داهاته‌كاته‌كانى نه‌وت و گازی کوردستانە. له‌ راپۆرته‌كه‌دا دیلۆیت ورده‌كاریى زانیارییه‌كانى "هه‌نارده‌كردن، به‌كارهێنانى ناوخۆیى، پاڵاوگه‌كان، داهاتى به‌ده‌ستهاتووی فرۆشى نه‌وتى خاو، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت، بڕى پاره‌ى پێشه‌كى وه‌رگیراو له‌ كۆمپانیاكان، خه‌رجی بۆ شایسته‌ى داراییى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، خه‌رجییه‌كانى دیكه‌ و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى كه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى"، ئاشکرادەکات. 

لە کۆبوونەوەکەی هەفتەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیراندا، پێشنیازه‌كانى كۆمپانیاى دیلۆیت سه‌باره‌ت به‌ گه‌شه‌پێدانى پرۆسه‌كه‌ و وه‌رگرتنى رێكارى پێویست بۆ به‌جێگه‌یاندنیان په‌سندكراون.

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ كوردستان پڕۆژه‌یه‌كى گشتگیری وردبینیى نه‌وت و گازی لەو شێوەیە ئه‌نجامده‌درێت. بڕیاریشه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا شه‌ش مانگی دووه‌می ساڵی 2017 و راپۆرتی وردبینى بۆ ساڵه‌كانی 2014، 2015 و 2016ی داهات و خه‌رجییه‌كانی نه‌وت و گاز به‌ هه‌مان پرۆسه‌ وردبینی بكرێت و بخرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و رایگشتی.

پڕۆژه‌ى وردبینیى سه‌ربه‌خۆى نێوده‌وڵه‌تیى داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان، به‌ بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران لە  3ى شوباتى 2016 و بەپێی یاساى نه‌وت و گاز و یاساى سندووقى كوردستان بۆ داهاته‌ نه‌وتی و گازییه‌كان بڕیارى له‌سه‌ر درا.

له‌ كۆتایى ساڵى 2016 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نه‌وت و گازه‌وه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیاى جیهانى (دیلۆیت) و (ئى واى) كرا. به‌پێى هه‌ردوو گرێبه‌سته‌كه،‌ وردبینیى سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجى و پرۆسه‌كانى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌درێت به‌ چالاكییه‌كانى ساڵانى رابردووشەوە‌، بۆ داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت.

داڕشتنەوە: حەکیم داود


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 6 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 19 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 20 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.438 seconds