وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزیری نەوت کۆدەبنەوە

لەلایەن رووداو 12/1/2019
بەشێکی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان

رووداو-هەولێر

ئەمڕۆ لە بەغدا بۆ تاووتوێکردنی بڕ، نرخ و هەناردەی نەوت، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری نەوت کۆدەبێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو بەشێکی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە. 


بەگوتەی ئەحمەدی حاجی رەشید بەپێی ماددەی 10ی رەشنووسی بودجە، پێویستە حکومەتی عێراق بەبێ رادەستکردنی نەوتی کوردستان مانگانە مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دابین بکات. 

لە 24-10-2018، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2019ـی رەوانەی پەرلەمان كردووە، پەرلەمانیش تاوەكو ئێستا خوێندنەوەی یەكەم ‌و دووەمی بۆ كردووە و بەپێی رەشنووسەکەش هەرێمی کوردستان دەبێت رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات. 

بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆژە بودجەی 2019، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەجیا لەگەڵ چەند وەزیرێک کۆدەبێتەوە، لە نێویشیاندا وەزیری نەوتی عێراق کە بڕ، نرخ و هەناردەی نەوتی لەگەڵ تاوتوێدەکرێت.

بەگوێری پرۆژە بودجەی 2019 بێت، پێویستە وەزارەتی نەوت رۆژانە 3 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات، بەڵام ئێستا 3 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت.

لە بەشێکی پرۆژەکەدا هەرێمی کوردستانیش پابەند کراوە بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە رێگای سۆمۆوە، ئەگەر نەتوانرێت ئەو بڕە نەوتە هەناردەبکرێت کێشە بۆ بودجەی عێراق و هەرێمی کوردستان دروستدەبێت.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەر کەمبوونەوەیەک لە بودجەی عێراق بێتە کایەوە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت.

بە گوتەی ئەحمەد حاجی رەشید، باشترین بژاردە لەبەردەم هەرێمی کوردستان بریتییە لە هەڵبژاردنی بڕگەی "ج" لە  ماددەی 10 و دەستەبەری ناردنی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەش دەکات بەبێ رادەستکردنی نەوت و بەو هۆیەوە بازاڕی هەرێمی کوردستان دەبوژێتەوە و مانگانە 454 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت. هاوکات دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنەکانیش هەموو هەوڵێک بدەن ئەو بڕگە وەک خۆی پەسند بکرێت. 

بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش، رۆژی دووشەممە 14-1-2019 کۆببێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی بودجەی عێراق و بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەکەدا.

لە 24-10-2018، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2019ـی رەوانەی پەرلەمان كردووە، پەرلەمانیش تاوەكو ئێستا تەنیا خوێندنەوەی یەكەم ‌و دووەمی بۆ كردووە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.859 seconds