وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

سعودیە هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات: ئۆپێك سزا بدەن نەوت بە دۆلار نافرۆشین

لەلایەن رووداو 12/4/2019
ئەمریكا لە ساڵی 2000 وە پڕۆژە بڕیارێكی بۆ رێگرتن لە دەستكاریكردنی نرخی نەوت داناوە
ئەمریكا لە ساڵی 2000 وە پڕۆژە بڕیارێكی بۆ رێگرتن لە دەستكاریكردنی نرخی نەوت داناوە

رووداو- هەولێر

 سعودیە هەڕەشەی لە ئەمریكا دەكات كە ئەگەر ئەوان بیر لە سزادانی ئەندامانی ئۆپێك بكەنەوە، ئەوا ئەوانیش نەوتەكەیان بە دراوێكی دیكەی جیاواز لە دۆلار دەفرۆشن. هەڕەشەكانی حكومەتی ریاز لە كاتێكدایە كە ئیدارە و كۆنگرێسی ئەمریكا بیر لە سەپاندنی سزا لەسەر ئەندامانی ئۆپێك دەكەنەوە. 


سێ سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی بەریتانییان راگەیاندووە كە بەرپرسانی حكومەتی ریاز چەند مانگێكە تاوتوێی ئەو بژارەیە دەكەن. دوو لە سەرچاوەكانیش كە ئاگاداری سیاسەتی نەوتی سعودیەن، دەڵێن شانشینی سعودی ئەو پرسەی لەگەڵ ئەندامانی دیكەی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك)یش باسكردووە. ریاز ئەو پەیامەی بە بەرپرسانی وزەی ئیدارەی ئەمریكاش گەیاندووە. 

یەكێك لە سەرچاوەكان بە ئاژانسە بەریتانییەكەی راگەیاندووە كە سعودییەكان دەزانن دۆلار وەك بژارەیەكی ئەتۆمییە بەدەستیانەوە. یەكێكی دیكەش لە كەسە ئاگادارەكان دەڵێت: "سعودیە دەڵێ: با ئەمریكییەكان پڕۆژە بڕیاری نۆپێك (NOPEC) تێپەڕێنن، دواجار ئەوە ئابووریی ئەمریكایە كە تێكدەشكێ".

ئەو پڕۆژە بڕیارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستكاریكردنی نرخەكانی نەوت لەلایەن گروپ یان كۆمەڵەیەكی نەوتییەوە دانراوە و لە ساڵی 2000 وە چەند جار هەوڵی جووڵاندنی دراوە، بەڵام هەوڵەكان هیچكات سەركەوتوو نەبوون. دۆلار دراوی سەرەكیی مامەڵە نەوتییەكانە و ئەگەر سعودیە هەنگاوێكی لەو چەشنە بنێ، ئەوە پێگەی دۆلار لە بازرگانییەكانی نەوتدا زیانی گەورەی پێدەكەوێ و بەهای ئەو دراوە بەشێوەیەكی بەرچاو دەشكێ. 

پڕۆژە بڕیارەكە ئەگەر تێپەڕێ مافی ئەوە بە وەزارەتی داد دەدات لێپرسینەوە لە ئەندامانی ئۆپێك بكات، لەبەر ئەوەی هەنگاوی هاوئاهەنگیان ناوە بۆ بەرزكردنەوەی نرخەكانی نەوت. 

شارەزایان پێیانوایە ئەگەری كەمە ئەمریكییەكان ئەو پڕۆژە بڕیارە تێپەڕێنن، بۆیەش رێی تێناچێ سعودیە بیر لەو بژارەیە بكاتەوە، بەڵام هەر ئەوەی كە ریاز بیری لەو بژارەیە كردووەتەوە، دەریدەخات كە سعودیە چەند بە هەنگاوە یاساییەكانی ئەمریكا لەدژی ئۆپێك قەڵسە. 

هەرچەند حكومەتی ئەمریكا ئاگاداری بیركردنەوەی سعودییەكانە، بەڵام بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە (رۆیتەرز)ی راگەیاندووە "بە شێوەیەكی گشتی ئێمە لەسەر پڕۆژە یاسایەك قسە ناكەین كە هێشتا تاوتوێ دەكرێ"، مەبەستیشی تاوتوێكردنی نۆپێك بوو لە كۆنگرێسی ئەمریكا. بەڵام پێشتر وەزارەتی وزەی ئەمریكا جەختی لەوە كردووەتەوە تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژە یاسایە ئاكامی نەخوازراوی گەورەی بەدواوە دەبێ، بەو پێیەش حكومەتی واشنتن لەگەڵ ئەوەدا نییە كۆنگرێسمەنەكان پڕۆژەكە تێپەڕێنن و باری رەتكردنەوەی بخەنە ئەستۆی حكومەت. 

پڕۆژە یاسای نۆپێك هیچكات نەیتوانیوە ببێ بە یاسا، بەڵام فاكتەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، وایكردووە ئەو پڕۆژەیە زیاتر لە جاران بایەخ وەربگرێ. ترەمپ یەكێك لە دژبەرە سەرسەختەكانی هەنگاوەكانی ئۆپێكە بۆ هەڵكشاندنی بەهای نەوت، پێشتریش رایگەیاندووە كە لە كتێبێكی لە ساڵی 2011 پشتگیری لە پڕۆژە یاسای نۆپێك كردووە، تاوەكو ئێستا دیار نییە ترەمپ وەك سەرۆكیش هەڵوێستەكەی 2011ی ماوە یان نا. 

ئەگەر رووسیا و هاوبەشەكانی لە ئۆپێك واز لە مامەڵەكردن بە دۆلار بێنن، بەم هەنگاوەیان رووسیا، چین و تەنانەت یەكێتیی ئەوروپاش دڵخۆش دەكەن، لەبەر ئەوەی هەر سێ لایەنەكە خوازیاری ئەوەن دراوی مامەڵەی نەوت فرەجۆر بێت، بۆ ئەوەی ئەمریكا لە رێگەی دراوەكەیەوە ئەو هەژموونەی بەسەر ئابووریی جیهان و بە تایبەتی بازرگانیی نەوتەوە نەبێ. 

بەگوێرەی راپۆرتەكەی (رۆیتەرز)، پێشتر رووسیا هەوڵی داوە نەوت بە یۆرۆ بفرۆشێ و چینیش لە هەوڵدایە یوان بە دراوێك بۆ كڕینی نەوت بەكاربهێنێ، بەڵام هەوڵەكانی هیچكام لەو دوو وڵاتە زۆر بەرفراوان نەبووە. مامەڵەكردنی بازاڕەكانی وزە بە دۆلاری ئەمریكی یارمەتیدەرێكی سەرەكیی ئەمریكایە بۆ ئەوەی سزا بەسەر وڵاتە خاوەن نەوتە نەیارەكانی خۆیدا بسەپێنێ، لەوانەش ئێران و ڤەنزوێلا كە لە چەند مانگی رابردوودا هەوڵیان داوە بە دراوی دیكە نەوت بفرۆشن. 

بچووكیی قەبارە مامەڵە نەوتییەكانی تاران و كاراكاس وایكردووە كاریگەرییەكی ئەوتۆ لەسەر پێگەی دۆلار وەك دراوی مامەڵەی نەوتی دانەنێت، بەڵام سعودیە كە سێیەم بەرهەمهێنەری نەوتی جیهان و گەورەترین هەناردەكاری نەوتی ئۆپێكە دەتوانێ كاریگەری گەورە دابنێ، ئەگەر دراوی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نەوتی وڵاتەكەی لە دۆلارەوە بۆ دراوی دیكە بگۆڕێ. سعودیە 10٪ی نەوتی جیهان بەرهەمدەهێنێ، كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیش گەورەترین كۆمپانیای هەناردەكاری نەوتی جیهانە كە ساڵی رابردوو بایی 356 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە. 

نەوت لە نێوان 2% بۆ 3%ی كۆی بەرهەمی ناپوختەی نێوخۆیی جیهان پێدەهێنێ. ئەگەر نرخەكانی نەوت لە 70 دۆلار بمێننەوە، ئەوە قەبارەی نەوتی بەرهەمهاتووی جیهان لە ساڵێكدا نزیك 2.5 ترلیۆن دۆلارە. هەرچەندە هەموو بازرگانیی نەوتی جیهان بە دۆلار ناكرێ، بەڵام بەگوێرەی داتاكانی (رۆیتەرز) 60٪ی ئەو نەوتەی لە رێگەی تانكەر یان بۆڕییە نێودەوڵەتیەكانی نەوتەوە دەگوازرێنەوە بە دۆلار بازرگانییان پێوەدەكرێ. 

مەترسی پڕۆژەیاسای نۆپێك وای لە قەتەر كرد لە مانگی كانوونی یەكەمی رابردوودا لە ئۆپێك دەربچێ، چونكە قەتەر كۆمەڵێك پڕۆژەی ژێرخانیی لە كەرتی نەوتی ئەمریكادا هەیە كە ئەگەر پڕۆژەیاسای نۆپێك بكرابا بە یاسا و لە كۆنگرێس و كۆشكی سپی تێپەڕیبا، مەترسیی گەورەی لەسەر پڕۆژەكانی دەوحە لە ئەمریكا دادەنا. 

ئەگەر پڕۆژە یاساكە لە كۆنگرێس و كۆشكی سپی تێپەڕێ و پێگەی یاسا وەربگرێ، ئەوە رێكخراوی ئۆپێك پێویستی بە ماوەیەك دەبێ بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ دراوێكی دیكەی جیا لە دۆلاردا بگونجێنێ. سەرچاوە ئاگادارەكان بە ئاژانسە بەریتانییەكەیان راگەیاندووە حكومەتی ریاز بیری لەوەش كردووەتەوە كە كشاندنەوەی سەرمایەكانیان لە ئەمریكا وەك چەكێك بەكاربهێنن، سعودیە 1 ترلیۆن دۆلار وەبەرهێنانی لە ئەمریكا هەیە و 160 ملیار دۆلاریشیان لە گەنجینەكانی ئەمریكادا هەیە. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە

جلوبەرگی ئەوانەیان هەڵواسی کە دەستیان لە کوشتنی زۆرتر
ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات

ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری کریستاڵ بووە زۆرتر
لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز 17 کاژێر لەمەو بەر |

لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز

چەندین بۆچوون لەبارەی ئەم هەنگاوەی ئێران و عێراق زۆرتر
0.344 seconds