وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

لە کێڵگەیەکی پێنجوێن رۆژانە زیاتر لە تۆن و نیوێک قارچک بەرھەمدێت

لەلایەن جەمال ئەحمەد جەمیل 12/7/2018
کارگە نێوخۆییەکان نزیکن لەوەی پێویستی نێوخۆیی قارچک دابین بکەن

رووداو - پێنجوێن 

لە پێنجوێن کێڵگەیەکی قارچک رۆژانە زیاتر لە یەک تۆن و نیو قارچک بەرھەمدێت و دەینێرێتە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، ئێستا کارگە نێوخۆییەکان نزیکن لەوەی پێویستی نێوخۆیی قارچک بۆ بازاڕەکان دابین بکەن.

سەروەر کازم، سەرپەرشتیاری بەرھەمھێنان لە کارگەکە دەڵێ "ئەو شتەی قارچکی لەسەر دروست دەکەین، کۆمبۆست و تۆوی قارچکە لەگەڵ خۆڵدا، ئەو سێ شتە ئێمە کاری لەسەر دەکەین و بەچەند قۆناخێک تاوەکو رۆژی بیستەم، لەرۆژی بیستەمدا ھەوای ئازادی پێدەدەین، لەرۆژی 30 بۆ 35 قارچک دروست دەبێت، ئیدی لەو کاتەدا قارچکێکی سرووشتی و تەندروست دەخەینە بازاڕەوە".

کردنەوەی ئەو کارگەیە لە پێنجوێن پەیوەندی بە گونجاوی خاکەکەی و کەشوھەوای ناوچەکەوە ھەیە بۆ بەرھەمھێنانی قارچک، ئەوەش وایکردووە ساڵانە قارچکی زیاتر بەرھەمبھێنن.

یادگار عومەر، کرێکاری کێڵگەکە دەڵێ "رۆژانە دێینە ناو ھۆڵەکان و ئەو قارچکانەی دەمانەوێت دەیانچنین، ھەموو قوڕ و پیسییەکی لێدەکەینەوە و بەشێوازێکی تەندروست دەیکەینە ناو قاپەکانەوە بۆ ئەوەی ئامادەبێت بۆ خواردن".

حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ بوژانەوەی کەرتی کشتووکاڵ، باجی خستووەتە سەر بەرھەمی ھاوردەکراو، بەلای جووتیار و خاوەنکارانەوە، ئەوە پاڵپشتیێکی باشە بۆ ھاندان و زۆرتربوونی بەرھەمی نێوخۆیی و پێشخستنی کەرتی کشتووکاڵ.

یوسف نامیق، خاوەنی کێڵگەی قارچک دەڵێ "رۆژانە هەزار و 750 کیلۆگرام قارچک بەرھەمدەھێنین بە کوالێتییەکی باش و لەژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی، خۆشبەختانە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، باجێکی گومرگی خستووەتە سەر بەرھەمی قارچکی ھاوردەکراو، ئەمەش ھاندەرێکی باشە بۆ زیاترکردنی بەرھەمھێنانی ناوخۆ". 

بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێنج پرۆژەی بەرھەمھێنانی قارچک مۆڵەتی فەرمییان ھەیە، ساڵانە سێ ھەزار و 148 تۆن قارچک بەرھەمدەھێنن.


داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
Rebwar | 12/7/2018
Dastxosh
نیشانەکردن : قارچک , پێنجوێن
5186 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Diako | 22/03/2019 02:02:52 م
Dastyan xosh bet.
لە موسڵ هێرشکرایەسەر بەرهەم ساڵح و کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
پاداشت | 21/03/2019 08:05:39 م
ته‌قاندنه‌وه‌ی كارێكی باش نه‌بوه‌، له‌وانیه‌ پڕ بوبێت له‌ مادده‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی ترساناك وه‌ به‌ تاك تیك به‌ردرابێته‌وه‌.
مووشەکەکەی قەڵادزێ تەقێندرایەوە
| دوێنێ کاژێر 09:43 | (1)
Shex darawan | 21/03/2019 06:48:03 م
خوات لەگەڵ ئامۆزا گیان جیگات بەهەشت بێت
گەنجێکی خەڵکی سۆران لە مەککە کۆچی دواییکرد
| 20/3/2019 | (1)
0.485 seconds