وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

کوردستان دەیەوێت پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ عێراق بەردەوام بن

لەلایەن کاردۆ کەمال 13/8/2017
70%ـی ئەو کاڵایانەی لە تورکیاوە دێنە عێراق، بە کوردستاندا تێدەپەڕن

رووداو - هەولێر 

باشووری کوردستان دەکەوێتە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی عێراق، دەیەوێت دوای ئەنجامدانی گشتپرسی و جیابوونەوەش لە عێراق پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ عێراقدا بەردەوام بن.
 
ئەگەرچی هەرێمی کوردستان هیچ دەروازەیەکی ئاوی نییە، کە بە دەرەوەی ببەستێتەوە، بەڵام بوونی زیاتر لە چەند وڵاتێک وەکو دراوسێ، دەستی هەرێمی کوردستانی کراوەتر کردووە.

هەرێمی کوردستان، خاوەنی چوار دەروازی نێودەوڵەتیی سنوورییە لەگەڵ ئێران و تورکیا، کە رۆژانە بە دەیان هەزار تۆن و بە بەهای ملیۆنان دۆلار کاڵا و شمەکیان لێوە هاوردە و هەناردە دەکرێت، هاوکات دوو فڕۆکەخانەی گەورەی نێودەوڵەتی هەیە، کە بە گوتەی وەزیری گواستنەوەی عێراق، فڕۆکەخانەی سلێمانی جوانترین فڕۆکەخانەی عێراقە، بۆیە فڕۆکەخانەکان دەروازەیەکی دیکەی ئاسمانیی باشووری کوردستانن بەڕووی وڵاتانی دەرەوەدا.

لە مانگەکانی شەش و حەوتدا داهاتی دەروازەی پەروێزخان بەڕێژەی 45% بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی هەڵکشانی قەبارەی ئەو کاڵایانە بووە، کە هاوردە کراون، ئەوەش لەکاتێکدایە 75%ـی کاڵاکان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە کراون.

قەبارەی بازرگانیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا زۆربەی کات 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، بۆ نموونە تەنیا لەماوەی یەک مانگدا و، لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە، یەک ملیۆن تۆن کاڵا و شتومەک هاردەکراوە. بۆیە رێژەی 70%ـی ئەو کاڵایانەی لە تورکیاوە دێنە عێراق، بە باشووری کوردستاندا تێدەپەڕن.

ئێستا هەرێمی کوردستان تاکە دەروازەیە، کە عێراق بە تورکیا دەبەستێتەوە، بۆیە هەر کاڵایەک لە ئەوروپا و تورکیاوە لە رێی وشکانییەوە بێت، دەبێت بە باشووری کوردستاندا تێپەڕێت. 

سەردەمانێکە گوتراوە ئەگەر سودان سەبەتەی خۆراکی وڵاتانی عەرەبی بێت، ئەوا کوردستان بەشێکە لە سەبەتەی خۆراکی عێراق، بەشێکی زۆری ئەو سەوزە و میوە و بەروبوومە پەلەوەری و ئاژەڵییانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا بەرهەمدێن، هەناردەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێن.

رێژە 25%ـی هێلکەی بەرهەمهێنراو لە باشووری کوردستان، هەناردەی عێراق دەکرێن، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی بەشێکی گەورە لە ئاسایشی ئاوی عێراق لە چنگی باشووری کوردستاندایە، بەو پێیەی تەواوی ئاوی دیجلە بە باشووری کوردستاندا تێدەپەڕێت، بۆیە بەشێک لە پاراوکردنی عێراق، لەڕێگەی باشووری کوردستانەوەیە.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە دوای ئەنجامدانی گشتپرسی و سەربەخۆیی، عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن دوو دراوسێی باشی یەکدی بن و، بەرژەوەندییە هاوبەشە ئابوورییەکانی نێوانیان بپاریزن.

پەیوەندییە ئابورییەکان بەردەوامن، عێراق ناوچە وێرانبووەکانی بەو سەتان هەزار تۆن لە شیش چیمەنتۆیە ئاوەداندەکاتەوە، کە لە باشووری کوردستانەوە ساڵانە بەرهەمدێن. لەلایەکی دیکەوە ژمارەیەک کۆمپانیای باشووری کوردستان کارەبا بۆ هەندێ ناوچە دابین دەکەن، کە لەژێر دەستی داعش بوون و کۆنترۆڵکراونەتەوە. ئەوانەش سەرباری هەناردەکردنی 150 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، لەڕێگەی بۆری کوردستان - جەیهانەوە.


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

نیشانەکردن : عێراق
2495 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/07/2018 04:16:05 م
Dastxosh
شەماڵ وەهبی | 16/07/2018 05:12:12 م
حەقی خۆیەتی گۆڕان نوسینەکەت بە بایخ وەربگرێت، ڕاستە گۆڕان هەرچەند لە یەکێتیەوە نزیک کەوتبێتەوە، لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری دوورکەوتۆتەوە، منیش لەگەڵ...
پاسە ژێربەژێرەكانی گۆڕان و پارتی
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
هەرێم | 16/07/2018 07:43:38 ص
حەشدی شەعبی بە شێوەی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئەرکی شەڕی نەما، لەمەو بەدوا ئەرکی سەرەکیان دەبێ بە دەستوەردان لە کاروباری سیاسی و سەرکوتی خەڵک و...
بەشێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك كشانەوە
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 16/07/2018 07:00:13 ص
به‌غدا و حكومه‌تی عیراق ته‌وا كۆتای پێ هاتوه‌ ؟؟؟ دانوسان بكه‌ن له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ ڕاده‌ست كراوه‌كانی كوردستان به‌...
(رووداو) پرۆژەی پارتی و یەكێتی بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بڵاودەكاتەوە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ازاد | 15/07/2018 09:26:46 ص
بەداخەوەى جیگایان بەهەشت بیت
jamal | 15/07/2018 08:20:47 م
rohtan shad xoshke nazdarekam kake karwan u karzany xoshawest.
 سێ کەسی خێزانێک کە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕانەوە بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
| 14/7/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  دوێنێ کاژێر 01:37 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات 13/7/2018 |

گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات

بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ زۆرتر
0.391 seconds