وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بازاڕ نرخی کاڵاکان کۆنترۆڵ دەکات

لەلایەن سامان بەشارەتی 12/8/2018
رێنمایی دراوه‌ نابێت هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ى چه‌واشه‌كردن به‌كاربهێنرێت

رووداو - سلێمانی 

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جەژنی قوربان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بازاڕ نرخی کاڵاکان کۆنترۆڵ دەکات، هاونیشتمانیان بۆ کڕینی پێداویستییەکانی رۆژانی جەژن زیاتر لە جاران سەردانی بازاڕدەکەن و ئەوەش جموجۆڵی خستووەتە ناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

به‌پێى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى بازرگانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ده‌رچووه‌، جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێت داشكاندنى كاڵاى دووكان و كۆگاكان به‌بێ ره‌زامه‌ندى ژوورى چاودێرى بازرگانیی بكرێت، رێنمایش دراوه‌ كه‌ هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ى چه‌واشه‌كردن هه‌یه‌ نابێت به‌كاربهێنرێت له‌وانه‌ (داشكاندنى شێتانه،‌ دایده‌خه‌ین، به‌ زه‌ره‌ر كاڵاكانمان ده‌فرۆشین، داشكانمان هه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى دووكانه‌كه‌مان داده‌خه‌ین)، سه‌رجه‌مى ئه‌و رێنمایانە ئه‌گه‌ر خاوه‌نكار پێوه‌ى پابه‌ندنه‌بێت سزاده‌درێت.

به‌شێك له‌ كۆگاكان له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى پابه‌ندبوون پێوه‌ى، پێش ئه‌وه‌ى داشكان بۆ كاڵاكانیان بكه‌ن ژوورى چاودێرى بازرگانى ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌ نرخى كۆن و نوێیان پێده‌ده‌ن، دواتر ئه‌وانیش به‌دواداچوون بۆ راستى و دروستى نرخه‌كان ده‌كه‌ن.

به‌شێكى زۆر له‌ دوكان و كۆگاكان له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ گه‌وره‌ى نوسیویانه‌ 80% یان 60%  داشكانمان كردووه‌، به‌ڵام به‌شێكیان ته‌نیا بۆ چه‌ند كاڵایه‌كیان كردووه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و پۆشاكانه‌ى كه‌ وه‌زى له‌ به‌ركردنیان كۆتاییدێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نیا بۆ راكێشانى كڕیاره‌ و داشكانه‌كه‌ ته‌نیا له‌ چه‌ند كه‌لوپه‌لێكى كه‌مكراوه‌.

نه‌ریتى داشكاندن له‌ كۆگا و دوكانه‌كان له‌ دواى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ دروستبوو، دوكانداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى شتومه‌كه‌كانیان نه‌مێنێته‌وه‌ ناچاربوون داشكاند بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كاڵاكانیان ساخبكه‌نه‌وه‌.


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 
2023 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| 23/3/2019 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات 49 خولەک لەمەوبەر |

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات

دەیەوێت هاوکاری سەنتەری شێرپەنجە بکەن زۆرتر
 لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات

ساڵانە لە ئیتاڵیا 5000 منداڵ خەتەنەدەکرێن زۆرتر
هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان دوێنێ کاژێر 01:07 |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
0.469 seconds