وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

دۆلارێک بەرامبەر 7.22 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا

لەلایەن کۆسار عوسمان 12/8/2018
گرژییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا زیاتر دەبن
گرژییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا زیاتر دەبن

رووداو - ئەنقەرە

دوای ئەوەی بەیانیی رۆژی یەکشەممە دۆلارێک بەرانبەر 6.4 لیرە بوو، لە دوای داخستنی بۆرسە ئەم نرخە گەیشتە 7.22 لیرەی تورکی.

تاوەکو دێت گرژییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا زیاتر دەبن و لەم نێوەندەدا دۆلار و یۆرۆ بەردەوام ژمارەی پێوانەیی لە بەرانبەر لیرە تۆماردەکەن. 

سەر لەبەیانیی رۆژی یەکشەممە، هەر دۆلارێک بەرانبەر 6.4 لیرەی تورکی بوو، بەڵام دوای داخستنی بۆرسە و لە ئێوارەی هەمان رۆژدا بەهای دۆلارێک گەیشتە 7.22 لیرە.

میدیای تورکیا بڵاویانکردەوە کە نرخی دۆلارێک بەرانبەر 7.22 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەم دابەزینەی بەهای لیرەیە لەکاتێکدایە کە ئەمریکا لە سەروبەندی زیادکردنی باجە لەسەر ئاسن و ئەلەمنیۆمی هاوردەکراوی تورکیا.

لەکاتێکدا بەهای دۆلارێک 7 لیرەی تێپەڕاندووە، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا ئاماژە بە بوونی پلانی ئەکشن دەکات و دەڵێ بڕیاری گرنگ لەمبارەیەوە دەردەکەن.

لەگەڵ دابەزینی زیاتری لیرە بۆ 7.22 بەرات ئاڵبایراک، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، کە ئەمە هێرشێکی دیارە بۆ سەر ئابووریی وڵاتەکە.

ئاڵبایراک هەروەها گوتی :"هەموو رێوشوێنێکمان لەمبارەیەوە گرتووەتەبەر و پلانی ئەکشنمان دژ بەم لێشاوەی بازاڕی دراو ئامادەکردووە''.

لەبارەی لێشاوی گۆڕینەوەی لیرە بۆ دۆلاری ئەمریکی ئاڵبایراک ئاماژەی بە گرتنەبەری رێوشوێن کرد و گوتی :"ئەگەر پێویستبکات پلانی دارایی دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە''.

هاوکات وەزیری گەنجینە و دارایی دارایی دەڵێت، رۆژی دووشەممە بڕیاری گرنگ لەبارەی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دەردەکەین.

دوای ئەوەی گرژی کەوتە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە واشنتن، لیرەی تورکی تا دێت زیاتر دادەبەزێت و ژمارەی پێوانەیی 17 ساڵەی لە لەدەستدانی بەها تۆمارکردووە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەم چەند رۆژەدا بەرپەرچی تووندی ئەمریکای دایەوە و داوای لە گەلی تورکیا کرد ئاڵتوون و دراوە بیانییەکانیان بگۆڕن بۆ لیرەی تورکی.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Diako | 22/03/2019 02:02:52 م
Dastyan xosh bet.
لە موسڵ هێرشکرایەسەر بەرهەم ساڵح و کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
پاداشت | 21/03/2019 08:05:39 م
ته‌قاندنه‌وه‌ی كارێكی باش نه‌بوه‌، له‌وانیه‌ پڕ بوبێت له‌ مادده‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی ترساناك وه‌ به‌ تاك تیك به‌ردرابێته‌وه‌.
مووشەکەکەی قەڵادزێ تەقێندرایەوە
| دوێنێ کاژێر 09:43 | (1)
Shex darawan | 21/03/2019 06:48:03 م
خوات لەگەڵ ئامۆزا گیان جیگات بەهەشت بێت
گەنجێکی خەڵکی سۆران لە مەککە کۆچی دواییکرد
| 20/3/2019 | (1)
0.454 seconds