وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

بەهای نەوت لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدا دەبێت

لەلایەن رووداو 13/1/2018
.
.

رووداو- هەولێر

وەبەرهێنەران و شارەزایانی بازاڕی نەوت چاوەڕێ دەكەن نرخی نەوت بە هێواشی لە 2018 دا لە بەرزبوونەوە بەردەوام دەبێ، رێككەوتنەكەی ئۆپێك، گەشەی ئابووری و بەرزبوونەوەی ئاستی داخوازی لەسەر نەوت، هۆكاری سەرەكیی ئەو بەرزبوونەوەیەن، بەڵام چاوەڕێش دەكرێت پیشەسازیی نەوتی لیتەی ئەمریكا بۆ دەرفەتی گونجاو لە بۆسەدا بێ.

شارەزایانی پیشەسازیی نەوت پێیانوایە نابێت چاوەڕێ بكرێت نرخی نەوت لە داهاتوویەكی نزیكدا بۆ 100 دۆلار بگەڕێتەوە، واتە ئەو نرخەی لە نیوەی یەكەمی 2014دا بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی خاو دەدرا. لە هەمانكاتدا نابێت بازاڕەكان نیگەرانی ئەوەش بن كە نرخەكان وەكوو 2015 بگەڕێنەوە خوار 30 دۆلار. لە بری ئەم دوو ئەگەرە، شارەزایان و وەبەرهێنەران پێشبینی دەكەن نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو لە نێوان 45 - 67 دۆلاردا یاری بكات. 

رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جورناڵ)ی ئەمریكی راپرسییەكی لەگەڵ 15 بانكی وەبەرهێنان كردووە. بەگوێرەی راپرسییەكە پێشبینی دەكرێت نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت كە یەكێكە لە پێوەرە نێودەوڵەتییەكانی دانانی نرخەكانی نەوت، لە 2018دا بە هێواشی بەرز ببێتەوە. چاوەڕێ دەكرێت تێكڕای نرخی نەوتی برێنت لە 2018 لە نزیك 58 دۆلار بێت، بەو پێیەش چوار دۆلار لە تێكڕای یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە 2017 بەرزتر دەبێت. لەلایەكی دیكەوە چاوەڕێ دەكرێت تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بگاتە 54 دۆلار، لە كاتێكدا تێكڕای نرخی نەوتی تێكساس لە ساڵی پێشتردا 51 دۆلار بووە. 

نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە دوایین هەینیی ساڵی رابردوودا 67.87 دۆلار بوو. دابەزینی نرخەكانی نەوت لە سێ‌ ساڵ و نیوی رابردوودا سەتان هەزار فەرمانبەر و كرێكاری كەرتی نەوتی بێكار كردووە، سەتان ملیار دۆلار زیانی بە بودجەی ئەو وڵاتانە گەیاندووە كە ئابوورییەكەیان لەسەر نەوت دەژی و بووەتە هۆی دواكەوتن یان هەڵوەشانەوەی سەتان پڕۆژەی زەبەلاحی نەوتی. بەگوێرەی راپرسییەكەی (وۆڵ ستریت جورناڵ)ی ئەمریكی، ساڵی 2018 قۆناغی چارەسەری هێواشی كێشەكانی پیشەسازیی نەوت دەبێت.

ساڵی 2017 بەپێچەوانەی دوو ساڵەكەی پێشووتر ساڵی سەقامگیربوونەوەی نرخەكانی نەوت بوو كە كۆمەڵێك هۆكار رۆڵیان هەبووە تێیدا. گەورەترین هۆكاریش رێككەوتنەكەی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) و هاوپەیمانەكانی بوو. لە ساڵی 2017دا، ئۆپێك و هاوپەیمانەكانی دووجار رێككەوتنی دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان درێژ كردەوە، ئەم هەنگاوە هەم ورەیەكی نوێی بە بازاڕەكانی نەوت بەخشی، هەمیش ئاستی نەوتی ئەمبارەكانی كەمكردەوە. لەلایەكی دیكەوە ئاڵۆزیی رەوشی ئەمنیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەرزبوونەوەی ئاستی گەشەی ئابووریی جیهان هۆكاری دیكە بوون.

لە خۆشبینانەترین سیناریۆدا، چاوەڕێ دەكرێت ئاستی داوای نەوت لە ساڵی 2018دا بەبڕی 1.6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزبێتەوە. جیۆڤانی سێریۆ، سەرۆكی بەشی لێكۆڵینەوە لە گرووپی ڤیتۆڵ پێیوایە ئەگەر ئەم ئاستە لە داوا كە بەستراوەتەوە بە ئاستی گەشەی ئابووریی جیهان، راست بێت، ئەوە "پێویستە بازاڕەكانی نەوت لە 2018دا هاوسەنگ ببنەوە". گرووپی ڤیتۆڵ گەورەترین بازرگانی سەربەخۆی نەوتە لە جیهاندا.

سێریۆ لەبارەی ئاستی داوای نەوتیش رایگەیاند "داخوازیی سەر نەوت زۆر لەوە بەرزترە كە ئێمە لە چەند ساڵی رابردوودا لێی راهاتبووین، تەنانەت كەمترین مەزەندەشمان بۆ ئاستی داوا لە 2017 و 2018 زیاتر لە دوو هێندەی ئەو شتەیە كە لە دوو ساڵی رابردوودا لەسەری راهاتبووین".

ئابووریی نەوت ئابوورییەكی وابەستەیە و هەڵكشان و دابەزینەكانی پەیوەندییان بە كۆمەڵێك هۆكارەوە هەیە كە دەكەونە دەرەوەی پیشەسازیی نەوتەوە. یەكێك لەو هۆكارانەی كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر بازاڕەكانی نەوت هەیە ئاستی گەشەی ئابووریی جیهانە. رێكخراوی هاوكاریی دارایی و پێشكەوتن ناسراو بە (OECD) چاودێری گەشەی ئابووریی 45 وڵاتی جیهانی كردووە، بەگوێرەی راپۆرتی ئەو رێكخراوەش ئابووریی هەر 45 وڵاتەكە لە ساڵی 2017دا رووی لە گەشەسەندن بووە. ئەمەش شتێكە لە 50 ساڵی رابردوودا تەنیا سێ‌ جار روویداوە. 

بەڵام ساڵی 2018 ساڵێكی بێ مەترسیش نابێت بۆ بازاڕەكانی نەوت. یەكەم مەترسیش هەر لە رێككەوتنەكەی ئۆپێكەوە سەرچاوە دەگرێت. وڵاتانی بەشداری رێككەوتنەكەی ئۆپێك بەشێوەیەكی "مەرجدار" رێككەوتنەكەیان تاوەكو كۆتایی 2018 درێژ كردووەتەوە. بۆیەش هەرچەندە چاوەڕێ دەكرێت لە مانگەكانی سەرەتای 2018دا نرخەكانی نەوت لەو ئاستەی ئێستادا بمێننەوە، بەڵام مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەكرێت خاڵی وەرچەرخان بێت.

بەگوێرەی دوایین رێككەوتنی رووسیا و ئۆپێك، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەر 24 وڵاتەكەی بەشدار لە رێككەوتنەكە دەبێت جارێكی دیكە كۆببنەوە و هەڵسەنگاندنێك بۆ كاریگەرییەكانی درێژكردنەوەی رێككەوتنەكە بكەن. دوور نییە لە كۆبوونەوەكەی مانگی شەشی ئەمساڵدا رێككەوتنەكەی ئۆپێك و 10 هاوپەیمانەكەی هەڵوەشێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەی مانگی نۆڤەمبەردا ماوەی درێژكردنەوەی رێككەوتنەكە یەكێك لە خاڵە سەرەكییەكانی نێوان سعودیە و رووسیا بوو. رووسیا داوای كردبوو رێككەوتنەكە بۆ ماوەیەكی كورتتر درێژ بكرێتەوە، بۆ ئەوەی لەلایەكەوە دڵی كۆمپانیا زەبەلاحە رووسیەكان رازی بكات كە خوازیاری دەرچوونی رووسیا لە رێككەوتنەكە بوون و لەلایەكی دیكەشەوە رووسیا و ئۆپێك چەكێكیان بەدەستەوە بمێنێ كە بەهۆیەوە هەڵوێست و جووڵەكانی بازاڕی نەوتی پێ رابگرن.

ئاشلی پێتەرسن، دانەری ستراتیژ لە گرووپی راوێژكاریی ستراتاسی ئەمریكی، پێیوایە "ئەگەر ئۆپێك و رووسیا بە وردی مامەڵە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوە یان هەڵنەوەشاندنەوەی رێككەوتنەكە نەكەن، ئەوە دەكرێت گومانی ئەوە بە بازاڕەكان بدەن كە نەوتی زێدەبار جارێكی دیكە بازاڕەكان نوقم دەكاتەوە".

بەرهەمهێنەرانی دەرەوەی رێككەوتنەكەی ئۆپێك و رووسیا هۆكارێكی دیكەی نیگەرانی بازاڕەكانی نەوتن. چاوەڕێ دەكرێت هەر یەك لە كەنەدا، بەرازیل و ئەمریكا لە ساڵی 2018دا ئاستی بەرهەمهێنانی وڵاتەكانیان بەرزبكەنەوە. بەگوێرەی مەزندەكانی حكومەتی ئەمریكا چاوەڕێ دەكرێت ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی ئەمریكا لە ساڵی 2018دا بگاتە 10 ملیۆن بەرمیل، بەو جۆرەش 800 هەزار بەرمیل لە ساڵی رابردوو زیاتر بەرهەم دەهێنێ.



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 6 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 19 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 20 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.438 seconds