وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ده‌یان ساڵه‌ وه‌به‌رهێنان له‌ ژێرخانی ئه‌مریكا نه‌كراوه

لەلایەن رێباز عەلی 13/2/2018
فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌مریكا به‌ دڵی دۆناڵد تره‌مپ نین

رووداو - واشنتن 

فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌مریكا به‌ دڵی دۆناڵد تره‌مپ نین، ده‌یه‌وێت له‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا ژێرخانی ئه‌مریكا چاكبكاته‌وه‌. 

فڕۆكە‌خانە‌ی رۆناڵد رێگان لە‌ واشنتنی پایتە‌ختی ئە‌مریكا بۆ یە‌كە‌مجار لە‌ ساڵی 1941 كرایە‌وە، ئێستا ساڵانە‌ زیاتر لە‌ 20 ملیۆن گە‌شتیار لە‌ رێگە‌ی ئە‌م فڕۆكە‌خانە‌یە‌وە‌ گە‌شتدە‌كە‌ن، بە‌ڵام بە‌ بڕوای دۆناڵد ترە‌مپ ئە‌م فڕۆكە‌خانە‌یە‌ و زۆر فڕۆكە‌خانە‌ی دیكە‌ی ئە‌مریكا كۆن بوون و پێویستیان بە‌ نۆژە‌نكردنە‌وە‌ ھە‌یە.

له‌ ماوه‌ی حه‌ڤده‌ ساڵی رابردوودا، ئه‌مریكا حه‌وت تریلیۆن دۆلاری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رجكردووه‌، تره‌مپ ده‌ڵێت: ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌مێك پاره‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆمان خه‌رج بكه‌ین.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دەڵێت "حه‌وت تریلیۆن دۆلارمان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رجكردووه‌، چ هه‌ڵه‌یه‌ك بوو! به‌ڵام ئه‌وه‌ راستییه‌كه‌یه،‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت جاده‌ و پرد دروستبكه‌ین و ئه‌و پردانه‌ چاك بكه‌ین كه‌ خه‌ریكه‌ ده‌ڕووخێن".

پلانی پێشنیاركراوی تره‌مپ بۆ وه‌به‌هێنان له‌ ژێرخانی ئه‌مریكا ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 1.7 تریلیۆن دۆلار. 

ده‌یان ساڵه‌ وه‌به‌رهێنان له‌ ژێرخانی ئه‌مریكا نه‌كراوه‌، زۆربه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ دۆخێكی خراپدان و هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆ كۆن بوون و ناوه‌ ناوه‌ تێكده‌چن و هاتووچۆ راده‌گرن. 

رێگاكانی نێوان ویلایه‌ته‌كان پێویستیان به‌ چاكردنه‌وه‌ هه‌یه‌، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ژێرخانی ئه‌مریكا، پێویستی به‌ زیاتر له‌ سێ تریلیۆن دۆلار هه‌یه‌. 

حكومه‌ت بڕی 200 ملیار دۆلار له‌ بود‌جه‌ی گشتی بۆ ئه‌م بواره‌ ته‌رخان كردوه‌، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ دابینده‌كرێت.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن  

نیشانەکردن : ئه‌مریكا
932 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Hiwa | 19/08/2018 11:01:43 ص
ئەی مووچەی کارمەندانی سەر سندوق
دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسندکرد
| دوێنێ کاژێر 01:36 | (1)
Khoshi Tahir | 18/08/2018 03:20:55 م
ئه وى چوو چوو ، لةمةودوا حةقة نةك هةر سةرةك كومار هةموو ئةوانةى دةبى نوينةرى كورد بن لة بةغدا دةبى چةشنى عارف قوربانى و تةحسين بةگ بن
فرهاد علاءالدين | 19/08/2018 10:02:42 ص
به‌ڕێز كاك عارف دوای رێز و سڵاو، ده‌ستخۆش بۆ وتاره‌ به‌ پێزه‌كه‌ت و بۆ ئاگاداری جه‌نابت، جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هاتۆته‌ ده‌نگ و...
هاوارە، سەرۆك مەعسووم
| 18/8/2018 | (4)
Media | 18/08/2018 09:16:06 م
ئەگە زانیارییان دەوێ با بێن لێی وەرگرن، ئەو خۆشکە بەرێزە نەچێتەوە ئاڵمان باشترە. چۆن پۆلیس چل و پێنج رۆژ هیچی بۆ نەکردۆ و ئەو بێچارەیە لە ترس و...
داواکاری گشتیی ئەڵمانیا داوای گەڕانەوەی ئەشواق حەجی دەکات
| دوێنێ کاژێر 11:20 | (1)
Khallat Zrar | 18/08/2018 08:35:53 م
چەند قەوارەی سیاسی ڕاگەینراوە ؟
کۆمیسیۆن 200 هەزار ناوی لە تۆماری دەنگدەراندا دەرهێناوە
| دوێنێ کاژێر 11:10 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ماوەی بەشداریکردن لە ئەنتیتۆباکۆ درێژکرایەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

ماوەی بەشداریکردن لە ئەنتیتۆباکۆ درێژکرایەوە

لەسەر داواکاری رێکخراوی تەندروستی جیهانی زۆرتر
لە باکووری کوردستان نۆ رۆژ بۆ پشووی جەژنی قوربان راگەیێندرا 10 کاژێر لەمەو بەر |

لە باکووری کوردستان نۆ رۆژ بۆ پشووی جەژنی قوربان راگەیێندرا

هاتووچۆکردن لەنێوان شارەکاندا بەهۆی جەژنەوە زۆرتر
گەورە بەرپرسێکی داعش چیرۆکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەغدادی دەگێڕێتەوە 11 کاژێر لەمەو بەر |

گەورە بەرپرسێکی داعش چیرۆکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەغدادی دەگێڕێتەوە

لە ناوچەیەکی بیابانیی وشک لەدەرەوەی شاری مەیادین زۆرتر
0.375 seconds