وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ئۆپێک: تاوەکو کۆتایی ساڵ هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت ناگەڕێتەوە

لەلایەن رووداو 13/2/2018
"خستنەڕووی نەوت بە بڕی ملیۆنێک و 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاددەکەن"

رووداو - هەولێر 

لە راپۆرتی مانگانەی رێکخراوی ئۆپێکدا هاتووە، گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت روونادات، تا نەگەینە کۆتاییەکانی ئەمساڵ، چونکە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەرهەمهێنەرانی دەرەوەی ئۆپێک نەوتێکی زیاتر بخەنە بازاڕەوە.


رێکخراوی ئۆپێک رایگەیاند، بەهۆی بەهێزی ئابووری جیهان، خواستی وڵاتان لەمساڵدا لەسەر نەوت بەشێوەیەکی خێراتر گەشە دەکات، ئەمەش هاوکاری هەوڵەکانی ئۆپێک دەبێت بۆ کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە ئامانجی گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت.

بەپێی راپۆرتەکەی ئۆپێک لەمساڵدا خواستی جیهان لەسەر کڕینی نەوت بە بڕی یەک ملیۆن و 950 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکات، جێگیربوونی ناوەندەکانی کڕینی نەوت و باشبوونی رەوشی ئابووری جیهان بە بزووێنەری سەرەکی گەشەکردنی خواست لەسەر نەوت دادەنرێت.

بەشێک لە شارەزایانی بازاڕی وزە پێیانوایە کە بەرهەمە نەوتییەکانی وەک بەنزین و سووتەمەنی فڕۆکە و دیزڵ، بەشی هەرەزۆری ئەو خواستە پێکدەهێنن کە لەسەر کڕینی نەوت دروستدەبێت لەمساڵدا.

لەلایەکی دیکەوە گەشەکردنی کەرتی پڕۆژە پیترۆکیمیاوییەکان لە ئەمریکا بە فاکتەرێکی دیکەی گەشەکردنی خواست لەسەر نەوت دادەنرێت.

لەبەرامبەر پێشبینییەکانی گەشەکردنی خواست، ئۆپێک رایگەیاند کە بەرهەمهێنەرانی دەرەوەی رێکخراوەکە لەمساڵدا خستنەڕووی نەوت بە بڕی ملیۆنێک و 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاددەکەن.

لەساڵی 2018ـەوە رووسیا ئەندامانی ئۆپێک رێککەوتن کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە، بەمەبەستی گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت، لەدوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر رێککەوتننامەکەدا ئەلکسەندەر نۆڤاک وەزیری وزەی رووسیا رایگەیاند، چوونە دەرەوە لەرێککەوتننامەکەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە نێوان ئۆپێک و بەرهەمهێنەرانی دەرەوەی ئەو رێکخراوە پێویستی بە دوو تا پێنج مانگ هەیە، تا ئێستا رێککەوتننامەکەی ئۆپێک دوو لەسەر سێی ئامانجەکانی پێکاوە.

بەپێی ئامارەکان ئاستی بەرهەمهێنانی ئەندامانی ئۆپێک لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بە بڕی 80 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە بۆ 32 ملیۆن و 302 هەزار بەرمیل، ئەمەش بەو واتایە دێت کە ئەندامانی ئۆپێک بەڕێژەی 129% پابەندی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە بوون.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : ئۆپێک
180 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 19/02/2018 09:25:33 ص
Dastxosh
ره شید | 19/02/2018 05:27:08 م
ده س خوش برای به ریز عه فرین چون بپاریزین؟ پیم وابی برای خوشه ویستی من جه نابت توزیک که و توویه داوی پوپولیزمی پ.ک.ک و لک وپوپه کانی یامن پیم وایه...
عەفرین، پیلانێكی هەرێمایەتی لەدژی كورد
| دوێنێ کاژێر 08:46 | (2)
Azad Azad | 18/02/2018 11:19:54 م
خودای گه‌وره‌ هاری كاریان بێت...!!!!
لە باشووری کەرکووک شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش روودەدات
| دوێنێ کاژێر 11:31 | (1)
فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| 18/2/2018 | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| 18/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئوردن ئاسانکاری ڤیزا بۆ نەخۆشانی عێراق دەکات 48 خولەک لەمەوبەر |

ئوردن ئاسانکاری ڤیزا بۆ نەخۆشانی عێراق دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە بڕیاری دا زۆرتر
ساڵیادی شەهید شیفا 3 کاژێر لەمەو بەر |

ساڵیادی شەهید شیفا

0.313 seconds