وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ئەمساڵ وشکەساڵییەکی بێوێنە روو لە عێراق دەکات

لەلایەن رووداو 13/2/2018
عێراق هاوردەکردنی بەرووبوومە کشتووکاڵییەکانی زیادکردووە

رووداو - هەولێر 

پێشبینیکراوە ئەمساڵ وشکەساڵییەکی بێوێنە روو لە عێراق بکات، هەر لە ئێستاوە جوڵەی ئاوی دیجلە لە پارێزگاکانی وەک میسان وەستاوە. 


چەندین سەرچاوەی ئاویش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق لە باشوور و ناوەڕاست وشکیان کردووە. 

ئەمەش بووەتە هۆکارێک کە حکومەتی عێراق گۆڕانکاری لە پلانە کشتوکاڵییەکانی بکات و بڕیاربدات کە رێژەی هاوردەکردنی بەرووبوومە کشتوکاڵییان لەمساڵ و ساڵی داهاتوودا زیادبکات.

حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، جووڵەی ئاو بەرەو هەندێک شارۆچکەی باشووری عێراق وەک شارۆچکەی "مەجەر" لە پارێزگای میسان وەستاوە، هۆکارەکەشی بۆ پابەندنەبوونی وڵاتان و پارێزگاکان دەگەڕێنێتەوە. 

بەپێی ناوەندی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، دەرامەتی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات لەدوای ساڵی 2007 بەڕێژەی 50% تاوەکو  %70  کەمبووەتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، لەگەڵ کەمیی بارانبارین لە ماوەی 70 ساڵی رابردوودا، ئەمە دیاردەیەکی دەگمەنە و چاوەڕواندەکرێت، کەرتی کشتوکاڵ 20% بۆ 30 % زیانی بەرکەوێت. 

ئەحمەد عەباس، قایمقامی مەجەری گەورە سەرەتای ئەم هەفتەیە رایگەیاند، جووڵەی ئاوی دیجلە لە شارۆچکەی مەجەری گەورە، شارۆچکەی (قەلای ساڵح) و هەردوو شارۆچکەی عەدل و خەیر و دەیان گوندی دیکە  بە تەواویی وەستاوە.

ئەو وشکەساڵییەی کە چاوەڕواندەکرێت ئەمساڵ لە عێراق رووبدات پلانەکانی حکومەتی عێراقی لە کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان گۆڕیوە.

بەرپرسێکی عێراق دەڵێت، چاوەڕواندەکرێت ئەمساڵ هاوردەی دانەوێڵە بەرزبێتەوە، هۆکارەکەشی بۆ گەرمی و وشکیی کەشوهەوا دەگەڕێنێتەوە.

سامی ئەعرەجی سەرۆکی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لە 10 ساڵی داهاتوودا کاردەکەین بۆ هاندانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی بۆ ئەوەی بەشی ناوخۆ دابینبکات و توانای هەناردەکردنیشمان هەبێت. 

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون دوێنێ کاژێر 11:18 |

لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون

هەسەدە: دۆسیەی دیلە کوردەکان، یەکێکە لە دۆسیە زۆرتر
0.5 seconds