وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

گرانبوونی نرخی بەنزین نیگەرانی لێدەکەوێتەوە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 13/8/2017
بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە دهۆک باسی کاریگەریی گرانبوونی نرخی بەنزین دەکات

رووداو - دهۆک

بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی باشووری کوردستان نیگەرانی شوفێرانی لێکەتووەتەوە، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی پارێزگای دهۆکیش باسی چەند هۆکارێک دەکات، دڵنیاییش دەدات کە ئەو بڕەی پێویستە رۆژانە وەکو خۆی لە سنوورەکانەوە هاوردە دەکرێت.


ناسر عەلی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە دهۆک رایگەیاند: لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بە تێکڕا بڕی 25 دینار چووەتە سەر نرخی هەر لیترێک لەو جۆرە بەنزینانەی لە بازاڕەکانی باشووری کوردستاندا دەفرۆشرێن، ئەمەش نیگەرانی و ترسی لای شوفێران دروستکردووە، تەنانەت وای لە هەندێک شوفێر کردووە بیر لە خەزنکردنی بکەنەوە.

بەڵام وەک پەیامنێری رووداو باسی کرد، هەر زوو بۆ ئەو مەبەستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگای دهۆک لەگەڵ خاوەن بەنزینخانەکانی سنووری پارێزگای دهۆک کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی چاودێری نرخی بەنزین بکرێت.

موحسین تەها محەممەد، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی پارێزگای دهۆک بە رووداوی راگەیاند: "لە باشووری کوردستان بەشێوەیەکی گشتی بەنزین لەڕێگەی بازرگانانەوە هاوردە دەکرێت، هاوردەکردنی بەنزینیش لە دەروازە سنوورییەکانەوە وەکو خۆی بەردەوامە و ئەو بڕەی پێویستە بازرگانان دەیهێنن، بەگشتی هیچ بەربەست و رێگرییەک لەبەردەم هێنانی سووتەمەنی نییە، تەنیا ئەوە نەبێت بازاڕەکە ئازادە و حکومەت پەیوەندی بە نرخ و دابەشکردنەوە نییە".

سەبارەت بە هۆکاری گرانبوونەکەش موحسین تەها دڵنیایی دا هیچ گرفتێک لە هاوردەکردنی نییە و گوتی: "رەنگە پەیوەندی بە خستنەڕوو و داوا هەبێت لە بازاڕەکانی جیهان، یان بەرزبوونەوەی بەهای نەوتی خاو یانیش بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی بەهای دۆلار لە بۆرسەکانی جیهان، بێگومان ئەمەش کاریگەری لەسەر بەهای سووتەمەنی بە گشتی و بەنزینیش دەبێت".

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/07/2018 04:16:05 م
Dastxosh
شەماڵ وەهبی | 16/07/2018 05:12:12 م
حەقی خۆیەتی گۆڕان نوسینەکەت بە بایخ وەربگرێت، ڕاستە گۆڕان هەرچەند لە یەکێتیەوە نزیک کەوتبێتەوە، لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری دوورکەوتۆتەوە، منیش لەگەڵ...
پاسە ژێربەژێرەكانی گۆڕان و پارتی
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
هەرێم | 16/07/2018 07:43:38 ص
حەشدی شەعبی بە شێوەی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئەرکی شەڕی نەما، لەمەو بەدوا ئەرکی سەرەکیان دەبێ بە دەستوەردان لە کاروباری سیاسی و سەرکوتی خەڵک و...
بەشێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك كشانەوە
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 16/07/2018 07:00:13 ص
به‌غدا و حكومه‌تی عیراق ته‌وا كۆتای پێ هاتوه‌ ؟؟؟ دانوسان بكه‌ن له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ ڕاده‌ست كراوه‌كانی كوردستان به‌...
(رووداو) پرۆژەی پارتی و یەكێتی بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بڵاودەكاتەوە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ازاد | 15/07/2018 09:26:46 ص
بەداخەوەى جیگایان بەهەشت بیت
jamal | 15/07/2018 08:20:47 م
rohtan shad xoshke nazdarekam kake karwan u karzany xoshawest.
 سێ کەسی خێزانێک کە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕانەوە بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
| 14/7/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  دوێنێ کاژێر 01:37 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات 13/7/2018 |

گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات

بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ زۆرتر
0.453 seconds