وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

دەرباز کۆسرەت: داعش زیانی 650 ملیۆن دۆلاری لە باشووری كوردستان داوە

لەلایەن هیوا جه‌مال 13/9/2017
دەرباز کۆسرەت رەسول: وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی کوردستان
دەرباز کۆسرەت رەسول: وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی کوردستان

رووداو- هەولێر

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند كە بەپێی خەمڵاندنی ئەوان بۆ ئەو زیانانەی بەهۆی شەڕی داعشەوە بەر هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كەوتووە، زیانی 650 ملیۆن دۆلار لە ژێرخان و دامودەزگای ئەو ناوچانە كەوتووە.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ رووداو، باسی پلانی ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی كرد كە بەهۆی شەڕی داعشەوە زیانیان بەركەوتووە. لەوبارەوە گوتی كە لەسەرەتای شەڕی داعشەوە تیمەكانی وەزارەتەكەی هەڵسەنگاندنیان بۆ زیانەكان كردووە و داتا و ئامارێكی دروستیان لەبەردەستە. ئەو گوتی "زیانەكان بە 650 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراون لە جەلەولاوە تاوەكو شنگال".

وەزیری ئاوەدانكردنەوە گوتی كە پێویستیان بە بودجە هەیە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە و بۆ ئەوەش هەماهەنگییان لەگەڵ سندوقی ئاوەدانكردنەوەی عێراق هەیە، لەو بودجەیەی ئەمساڵ بۆ سندووقەكە تەرخانكراوە و بڕەكەی 100 ملیۆن دۆلارە، توانیویانە 10%ی بۆ ناوچە كوردستانییەكان دابنێن، بەتایبەتی شنگال و زوممار و سەعدیە و جەلەولا.

لە شنگال كێ رێگرە؟

دوو رۆژ دوای كۆنترۆڵكردنەوەی شنگال، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لەو شارە دەستی بە كارەكانی كردووە بۆ خەمڵاندنی زیانەكان، لە كۆی ئەو 650 ملیۆن دۆلارەی وەك زیان بەر تەواوی ناوچە كوردستانییەكان كەوتووە، بەهای زیانەكانی شنگال 450 ملیۆن دۆلارە، بەڵام وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دەڵێت "لە شنگال گرفتی سیاسی هەیە، ئەو هێزانەی لەوێن بوونەتە بەربەست لەبەردەم ئەوەی وەزارەت بتوانێت كاروبارەكانی بە رێكوپێكی بكات".

لە دوای شنگال جەلەولا دێت كە زۆرترین زیانی بەركەوتووە، پاشان ناوچەكانی باشووری كەركووك.
ژمارەیەك وڵات هاوكاریی داراییان پێشكەش بە عێراق كردووە بۆ مەبەستی ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی لە شەڕی داعش زیانیان بەركەوتووە، عێراقیش سەرجەم ئەو هاوكارییانە لە سندووقێكدا كۆدەكاتەوە.

دەرباز كۆسرەت دەڵێت پێشتر پڕۆژە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی ناوچە كوردستانییەكان نەدەخرانە نێو پلانی سندووقەكەوە، بەڵام پاش ئەوەی سەرۆكی سندووقەكە گۆڕدرا، توانیویانە 10%ی هاوكارییەكان بۆ ناوچە كوردستانییەكان تەرخان بكەن. وەزیری ئاوەدانكردنەوە گوتی: "بڕیارە لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوودا كۆنفرانسێك بۆ هاوكاریی عێراق لە كوێت بەڕێوەبچێ و پێشبینی دەكرێت لەو كۆنفرانسەدا بڕی 5 بۆ 10 ملیار دۆلار بۆ عێراق كۆبكرێتەوە".

12  هەزار یەكە رووخاون

لە سنووری جەلەولاوە تا دەگاتە سنووری رۆژئاوای كوردستان كە پێشتر بەرەیەكی هەزار كیلۆمەتریی هێزی پێشمەرگە بوو لەگەڵ چەكدارانی داعش، بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، 12 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون رووخاون.

دەرباز كۆسرەت دەڵێت، لەوبارەوە هەڵسەنگاندنی تەواویان كردووە، هەندێك خانوو هەیە بایی نزیكەی دوو هەزار دۆلار زیانی بەركەوتووە، بەڵام هەندێك خانووی دیكە دەبێت دووبارە دروستبكرێنەوە.

شنگال بكرێتە مۆزەخانە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، پلانێكی وەزارەتەكەی ئاشكرا دەكات بۆ ئەوەی شارۆچكەی شنگال وەك خۆی بهێڵدرێتەوە و بكرێتە مۆزەخانە بۆ پیشاندانی ئەو جینۆسایدەی بەسەر ئێزدییەكاندا هێنرا، لەبەرامبەردا شارێكی نوێ لەتەنیشتی شارە كۆنەكە بۆ دانیشتووانی شنگال بە ماستەرپلانێكی نوێ دروست بكرێت.

بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لەگەڵ ئاژانسی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نیشتەجێكردن كۆبووەتەوە.

ئەم پلانە لە لیژنەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانیشدا تاوتوێ كراوە، دەرباز كۆسرەت دەڵێت "هێشتا نەبووە بە بڕیار، بەڵام تاوتوێمان كردووە. بۆچوونی خەڵكی شنگالیش گرنگە، چونكە نامانەوێت بڕیارێكی تاكلایەنە بدەین".

120  هەزار خێزان بێ‌ خانوون

دەرباز كۆسرەت ئاماژە بۆ ئەو گرفتانە دەكات كە بەربەستن لەبەردەم چارەسەركردنی كێشەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی كوردستاندا و دەڵێت لە رابردوودا چەندین لایەنی حكومی بەشداربوون لە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون، بەبێ ئەوەی هەماهەنگی لەنێوانیاندا هەبێت.

دەرباز كۆسرەت نموونە بە شاری سلێمانی دێنێتەوە و دەڵێت "بەپێی ئەو فۆرمانەی لای ئێمە هەن، لە سلێمانی 18 هەزار كەس شایستەی ئەوەن یەكەی نیشتەجێبوونیان پێ بدرێت، لەكاتێكدا تەنیا لە شاری سلێمانی 28 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروستكراوە، بەڵام خەڵكی هەژار پێیان ناكڕدرێت چونكە نرخەكانیان بەرزە، بۆیە پێشنیازمان كردووە و لە ئەنجوومەنی وەزیرانیش پڕۆژە ئامادەیە بۆ ئەوەی دەستەیەكی باڵای نیشتەجێكردن لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دروست بكەین كە نوێنەرایەتی سیاسەتی نیشتەجێكردن بكات لە هەرێمی كوردستاندا".

گوتیشی، بەگوێرەی ئامار و پێوەرە نێودەوڵەتییەكان، نزیكەی 120 هەزار خێزان لە هەرێمی كوردستاندا یەكەی نیشتەجێبوونیان نییە، ئەو پێشبینی دەكات لە پێنج ساڵی داهاتوودا ئەو ژمارەیە زیاتر بێت، چونكە 47%ی دانیشتووان تەمەنیان لەژێر 18 ساڵییەوەیە و بەردەوام ویستی خەڵك بۆ یەكەی نیشتەجێبوون زیاد دەكات.

بۆ چارەسەركردنی كێشەی نیشتەجێبوونیش، دەرباز كۆسرەت دەڵێت بەرنامەیەكیان هەیە بۆ دروستكردنی ژمارەیەكی زۆری یەكەی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لە رێگەی كەرتی تایبەتەوە، حكومەتیش سیاسەتەكە بەڕێوەببات، بەڵام ئاسانكاری بۆ كەرتی تایبەت بكات.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : داعش, کوردستان
824 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/09/2017 10:54:26 ص
بی شک جه نابی سه روک بارزانی ئه فه رموی " به چاوان "
ئەگەر بگەمە خزمەت جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
وه رزير | 19/09/2017 09:01:05 ص
بارزانی قسەی سەنەدە هەرچی ووت دوایکەون ومەترسن ! بیخوێنەوە مێژوو وادەڵێت من واناڵێم !! ـ ساڵی ۱۹۸۸دوای ئەنفال و کیمیا باران و رووخاندنی ٥٠٠٠هەزار...
سعودیە: داوا دەکەین بارزانی حیکمەت و ئازایەتی خۆی بنوێنێت
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
مسرور محمد معروف | 18/09/2017 03:42:13 م
بژى كوردستان
welat | 19/09/2017 06:09:14 ص
بوچی ناتوانم په‌یچی كومسیون ناوێك توماربكه‌م ؟؟ په‌یچه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ ؟؟؟
مەرجی فۆرمی خۆراک بۆ کوردستانیانی تاراوگە لابرا
| دوێنێ کاژێر 10:22 | (2)
Azad Azad | 18/09/2017 11:32:06 م
جه‌بهه‌ی توركمانی به‌ پشت كیری شیعه‌ ده‌یانه‌وێت ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك بۆ په‌كخستنی گشتپرسی ئه‌مه‌ ڕاست دروستیه‌كه‌یه‌.
لە کەرکووک لەسەر بانگەشە بۆ گشتپرسی کەسێک کوژرا
| دوێنێ کاژێر 11:12 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەو بەختەوەرمان دەکات یان پارە؟ 5 کاژێر لەمەو بەر |

خەو بەختەوەرمان دەکات یان پارە؟

توێژینەوەیەکی زانستی وەڵامدەداتەوە زۆرتر
 راوێژکارێکی ئەردۆغان: پێویست ناکات دژی گشتپرسی هیچ هەنگاوێک بگرینەبەر 8 کاژێر لەمەو بەر |

راوێژکارێکی ئەردۆغان: پێویست ناکات دژی گشتپرسی هیچ هەنگاوێک بگرینەبەر

"ترسمان هەیە ئێران و حەشدی شەعبی هێرش بکەنە سەر زۆرتر
هەر 30 خولەک جارێک جووڵەیەک بکە 8 کاژێر لەمەو بەر |

هەر 30 خولەک جارێک جووڵەیەک بکە

بۆ رزگاربوون لە مەترسییەکانی زۆر دانیشتن زۆرتر
0.14 seconds