وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

سزاکانی ئەمریکا ژیانی هاووڵاتیانی ئێرانی قورسکردووە

لەلایەن دیار کوردە 14/9/2018
نرخەکان لە بازاڕ ناجێگیرن و، خەڵک لە ترسی گرانبوون زەخیرەی زیاتردەکڕن

رووداو - هەولێر 

سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران گوشاری لەسەر خەڵکی ئەو وڵاتە زیادکردووە و دابەزینی بەرچاوی بەهای تمەن لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکا بووەتە هۆکاری ئەوەی کە کاڵا و پێداویستییەکانی خەڵک نرخەکانیان بەرزبێتەوە ئەوەش بووەتە مایەی ناڕەزایی خەڵک.

دانیشتووانی تاران لەگەڵ ئەم بۆچوونەن کە کێشەکانی وڵاتەکەیان بەتەنیا پەیوەندی بە واشنتنەوە نییە، بەڵکو ناکۆکییە نێخۆکان هۆکاری سەرەکی قەیرانەکانی وڵاتن..

عەلی رەزا عەلی حوسەینی، دووکاندار دەڵێت: "رەنگە 10%ـی کێشەی ئێمە پەیوەندی بە ئەمریکاوە هەبێت، بەڵام %90 پەیوەندی بە ناکۆکییە نێوخۆییەکانەوە هەیە، نرخەکان ناجێگیرن، کەس نازانێت بەیانی نرخی شتومەک لە بازاڕەکانی ئێران چی بەسەردێت".

خەڵک بێزاربووە لەم شڵەژانەی بازاڕ، لە ترسی بەرزبوونەوەی نرخەکانیش هەیانە هەر لە ئێستاوە زەخیرەیەکی زۆری بۆ ماوەیەکی درێژ کڕیووە.

دۆخەکە بەجۆرێک سەخت بووە، کە کاریگەری کردووەتە سەر هەموو ئێرانییەکان، دانیشتووانی تاران هیچ رێگەیەکی دیکەیان نییە، بەدەر لە خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم دۆخەی کە هەیە.

کیانا ئیسماعیلی، دانیشتووی تاران دەڵێت: "قورس بووە، بەڵام دەبێت چاوەڕوانی کەم بکەین. ئەگەر شتەکان قورس بن، بەتەنیا بۆ من نا بەڵکو بۆ هەموو کەس قورس دەبێت و دەبێت بەجۆرێک لە جۆرەکان مامەڵەی لەگەڵدا بکەین".

دەمی هەر تارانییەک بکەیتەوە لە سزاکانی ئەمریکا و رەفتارەکانی دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر وڵاتەکەی نیگەران و تووڕەییە، بەڵام بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی ئەمشارە چەند لە ئەمریکا و بەرپرسانی ئەو وڵاتە تووڕەن، دە هێندە لە حکومەت و بەرپرسانی وڵاتەکەی خۆیان تووڕەترن.


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Diako | 22/03/2019 02:02:52 م
Dastyan xosh bet.
لە موسڵ هێرشکرایەسەر بەرهەم ساڵح و کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
پاداشت | 21/03/2019 08:05:39 م
ته‌قاندنه‌وه‌ی كارێكی باش نه‌بوه‌، له‌وانیه‌ پڕ بوبێت له‌ مادده‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی ترساناك وه‌ به‌ تاك تیك به‌ردرابێته‌وه‌.
مووشەکەکەی قەڵادزێ تەقێندرایەوە
| دوێنێ کاژێر 09:43 | (1)
Shex darawan | 21/03/2019 06:48:03 م
خوات لەگەڵ ئامۆزا گیان جیگات بەهەشت بێت
گەنجێکی خەڵکی سۆران لە مەککە کۆچی دواییکرد
| 20/3/2019 | (1)
0.515 seconds