وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

بانکی ناوەندی 400 ملیار دینار بۆ مووچە رەوانەی هەولێر دەکات

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 14/3/2018
"هەفتەی داهاتوو حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دەدات"

رووداو-هەولێر

بەرپرسێکی بانکی ناوەندی عێراقی رایدەگەیێنێت، بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بانکی ناوەندی بڕە پارەیەکی دیکە رەوانەی لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر دەکات و پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت "بانکی ناوەندی عێراق بڕی 400 ملیار دینار رەوانەی لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر دەکات".

ئیحسان یاسری، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی بانکی ناوەندی عێراقی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران بڕە پارەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراقی هەیە، لە ئایندەیەکی نزیکدا، بڕە پارەیەکی دیکەش رەوانەی لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەکەین بۆ مووچەی فەرمانبەران، بەپێی ئەو میکانزمە دابەشدەکرێت، کە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەری رێککەوتوون".

یاسری، کە هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریارییە لە بانکی ناوەندی ئامادە نەبوو ئەو بڕە پارەیە ئاشکرابکات، کە بڕیارە بانکی ناوەندی رەوانەی لقی بانکەکەی لە هەولێر بکات.

نەجیبە نەجیب، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداو -ی راگەیاند: "لە بەدواداچوونماندا، لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران، بەرپرسانی بانکی ناوەندی عێراقی پێیان راگەیاندین، کە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بانکی ناوەندی 400 ملیار دینار رەوانەی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراقی دەکات، بە مەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران".

نەجیبە نەجیب، ئاماژەی بەوەکرد، کە بەرپرسانی بانکی ناوەندی پێیان راگەیاندووە، کە هەفتەی داهاتوو حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دەدات و دواتریش داوا لە وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان رەوانە بکەن، بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەکانیان.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە ئەمریکا دەیان کەس بە دەرزی چاو نابینا بوون 13 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمریکا دەیان کەس بە دەرزی چاو نابینا بوون

پزیشکەکە: منیش وەکوو نەخۆشەکان تووڕەم لەوەی زۆرتر
عەترێک دەبێتە چارەسەرێکی نوێی قژڕووتانەوە 17 کاژێر لەمەو بەر |

عەترێک دەبێتە چارەسەرێکی نوێی قژڕووتانەوە

هانی گەشەی چیکڵدانەی مووەکان دەدات زۆرتر
قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە میزەچرکە زیاددەکات 21 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە میزەچرکە زیاددەکات

کێش دابەزاندن توانای کۆنترۆڵکردنی میزڵدان زۆرتر
0.875 seconds