وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

مووچەی پێشمەرگە ئامادەیە، بەغدا بۆ ناردنی چاوەڕوانی سەردانی شاندێک دەکات

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 14/4/2019
د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق
د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق
رووداو - هەولێر 

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق لەبارەی خەرجکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دڵنیایی دەدات و دەڵێت، پارەکە لە وەزارەتی دارایی عێراقە و چاوەڕوانی سەردانی شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن.

د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگریی بەوەکالەت ره‌زامه‌ندی درا كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە‌ خەرجبکات (کە بۆ هه‌ر مانگێك 68  ملیار دیناره‌)، وه‌زاره‌تی به‌رگری پاره‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی گواستەوە‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌وان پاره‌كه‌ خه‌رجبكه‌ن. 

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا وەزارەتی دارایی چاوەڕێی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات بۆ ئەوەی لەبارەی میکانیزمی چۆنێتی خەرجکردنی ئەو پارەیە رێکبکەون. 

د. به‌شیر حه‌داد دڵنیایی دەداتە هێزەکانی پێشمەرگە کە پارەکە لە وەزارەتی دارایییە و خەرجدەکرێت، بەڵام پێویستە لەبارەی میکانیزمی چۆنییەتی خەرجکردنە بگەنە رێککەوتن و ئەو کاتە مووچەی مانگەکانی رابردوو هەمووی رەوانەدەکرێت.

بڕیارە لەم هەفتەیەدا نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە بە نووسراوێکی ئەمیندارییەتی گشتی بچێتە بەغدا، بۆ ئەوەی سەردانی وەزارەتی دارایی و بەرگریی عێراق بکات.

پێشتر جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاندبوو، نووسراوەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ مووچەی یەک ساڵی هێزەکانی پێشمەرگەیە کە دەکاتە 816 ملیار دینار، پارەکەش لەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە گواستراوەتەوە سەر وەزارەتی دارایی عێراق.

جەبار یاوەر دەڵێت "لەبەرئەوەی هیچ دایتابەیسێکی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پێدانی مووچە لە وەزارەتی بەرگریی عێراق نییە. وەزیری بەرگریی بەوەکالەت داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، مانگانە بڕی 68 ملیار دینار لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خەرجبکرێت، کە کۆی هەمووی بۆ ساڵێک دەکاتە 816 ملیار دینار ".


 

جەبار یاوەر: 816 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ مووچەی ساڵێکی پێشمەرگەیە

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.235 seconds