وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

حکومەت بودجه‌یه‌كی به‌په‌له‌ بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان تەرخاندەکات

لەلایەن رووداو 14/11/2017
نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و ژمارەیەک وەزیر قەزای ده‌ربه‌ندیخانیان به‌سه‌رکردەوە
نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و ژمارەیەک وەزیر قەزای ده‌ربه‌ندیخانیان به‌سه‌رکردەوە
رووداو - ده‌ربه‌ندیخان

لە سەردانەکەیدا بۆ دەربەندیخان شاندی حکومەت بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی بڕیاریدا بودجه‌یه‌كی به‌په‌له‌ بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان تەرخانبکات و كێشه‌كانی په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی، ئاو و كاره‌با چاره‌سه‌ر بکرێن.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، لەگەڵ وه‌زیرانی ناوخۆ، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان بۆ‌ له ‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوونی ره‌وشی قه‌زای دەربەندیخان‌ دوای بوومه‌له‌رزه‌کەی شەوی یەکشەممەی رابردوو، كه‌ زۆرترین زیانی گیانی و ماددی به‌ركه‌وتووه‌‌، سه‌ردانی قه‌زاکەیان کرد.



له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوونی ره‌وشی هاونیشتمانیان و هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، له‌ باڵه‌خانه‌ی قایمقامیه‌تی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان دوو كۆبوونه‌وه‌ ئەنجامدران، كه‌ یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی، قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و دووه‌میشیان له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌زگا كارگێڕییه‌كانی بوو.

بەپێی راگەیێندراوێکی ماڵپەڕی حکومەت، له‌ هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه له‌ ناوچه‌كه‌، بڕیاردراوە "بودجه‌یه‌كی به‌په‌له‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ دابینبكرێت و زیانه‌كان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌ و به‌په‌له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ سێكته‌ره‌كانی په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی، ئاو و كاره‌با". 



نێچیرڤان بارزانی رێنمایی داوەتە ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوچه‌كه‌ هه‌رچی زووه‌ خه‌مڵاندنی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌ دیاریبكه‌ن و گوتیشی "ده‌مانه‌وێ هاووڵاتییان دڵنیابكه‌ینه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه‌مان كرد و زانیمان زیانه‌كان چۆنه‌، بێگومان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان".

سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان گوتی "له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆماندا گه‌یشتن به‌وه‌ی كه‌ به‌ دوو شێوه‌ كار ده‌كه‌ین. یه‌كه‌میان،‌ بودجه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه‌ به‌ر ده‌ستی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی ئه‌م سنووره‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له‌ ئه‌و كێشانه‌ی دروست ده‌بن چاره‌سه‌ریان بكه‌ن. دووه‌میشان،‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانمان راسپاردووه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ن به‌تایبه‌تی زیانی هاووڵاتییان ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه‌‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ بۆمان بكرێ وه‌ك حكومه‌ت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ئه‌نجامیده‌ده‌ین".


سه‌باره‌ت به‌و زیانانه‌ی به‌ر به‌نداوی ده‌ربەندیخان كه‌وتوون و چۆنێتی چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی لێقه‌وماو، نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد "به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كه‌ دڵنیایكردینه‌وه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان زیانی به‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام مه‌ترسی داڕمانی لێناكرێت. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌موو لایه‌نه‌كان خه‌ریكین، دوێنێ له‌گه‌ڵ كاك قوباد له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا دانیشتمان ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌وان په‌یمانی ئه‌وه‌یان به‌ ئێمه‌ داوه‌ كه‌ خه‌ڵكی شاره‌زا بنێرن تاوەكو هه‌ڵساندن بكه‌ن و یارمه‌تیمان بده‌ن و ئێستا له‌ رێگه‌ن دێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ بكه‌ن".

نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشی و سوپاسی حكومه‌تی ئاراسته‌ی ده‌زگا حكومییه‌كان لە ناوچه‌کە‌ کرد و گوتی "هه‌ر له‌ چركه‌ساتی دروستبوونی رووداوه‌كه‌وه‌ زۆر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ هه‌موویان له‌سه‌ر خه‌ت بوون و كاریانكردووه‌ و هه‌وڵیانداوه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانایاندا بێت بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ئه‌نجامیبدەن‌. زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م، بەڕاستی هه‌ر هه‌موویان بێ جیاوازی جێگه‌ی شانازین، له‌وانه‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی گه‌رمیان، ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی، جێگه‌ی رێز و سوپاسن بۆ ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامیانداون‌".



داڕشتنەوە: حەکیم داود


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 21/06/2018 09:10:09 م
ده‌ست خۆشی له‌ خه‌ڵكی خانه‌قینی به‌شه‌ره‌ف ده‌كه‌م به‌ڕاستی ساحێب هه‌ڵویستی مه‌ردانه‌و و كوردانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن حه‌قی وایه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركوك و...
خانەقینییەکان داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن
| 21/6/2018 | (1)
شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
احمد حسن زێڕۆ | 21/06/2018 08:25:27 م
ده‌ستخۆش دكتۆر ئه‌وانه‌ی دوێنێ ویستیان ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ بسوتێنن له‌ سه‌ر تیڤیه‌كان هاواریان ده‌كرد و ده‌یان ووت ( ئه‌مڕۆ ڕۆژی له‌ دایكبوونی...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| 21/6/2018 | (2)
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
ئەنوەر سوڵتانی | 21/06/2018 08:18:01 م
پیرۆز بێت و سەرکەوتی گەورەتری بەشوێندا بێت. بریا مامۆستای بەڕێزمان هەوڵێکی بدایە یەکەمین ئۆپێڕای کوردی لە سەر ئەساسی بەیتی دمدم یان خەج و سیامەند و...
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| 20/6/2018 | (4)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 19/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

مەترسی پلاستیک لەسەر ژینگەی وڵاتان زیاتردەبێت 8 کاژێر لەمەو بەر |

مەترسی پلاستیک لەسەر ژینگەی وڵاتان زیاتردەبێت

چین دەڵێ چیدی پاشەڕۆی پلاستیکی لە وڵاتان زۆرتر
33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین 18 کاژێر لەمەو بەر |

33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین

منداڵی خەڵکیان لە منداڵدانی خۆیاندا هەڵگرتووە زۆرتر
پێکوتەیەک رێگری لە تووشبوون بە شەکرە دەکات 19 کاژێر لەمەو بەر |

پێکوتەیەک رێگری لە تووشبوون بە شەکرە دەکات

رێگە لە تووشبوون بە شەکرەی جۆری یەکەمی دەگرێت زۆرتر
0.469 seconds