وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

حکومەت و پەرلەمانی کوردستان: ره‌شنووسی بودجه‌ی عێراق نادەستوورییە

لەلایەن سەنگەر عەبدولڕەحمان 14/11/2017
حكومه‌ت تێبینی له‌سه‌ری هه‌یه‌ و راپۆرتی له‌و باره‌‌وه‌ ئاماده‌كردووه‌

رووداو - هەولێر

حکومەت و پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی پرۆژەیاسای بودجەی عێراقی ساڵی 2018 دەکەن و بە "ناڕوون و نادەستووری" ناویدەبەن.

رۆژی سێشه‌ممه‌ 14-11-2017، له ‌ته‌لاری په‌رله‌مان، جه‌عفه‌ر ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به ‌ئاماده‌بوونی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ د. ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و رابه‌ر سدیق، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی، کۆبوونەوە.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان باسی خاڵ به ‌خاڵی ره‌شنووسی بودجه‌ی عێراقى كردووە و به‌ "ناڕوون و ناده‌ستوریى" له‌ قه‌ڵه‌میداوە. راشیگه‌یاندووە "پشكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌م ره‌شنووسه‌دا هاتووه‌ هه‌مووی پێچه‌وانه‌یه،‌ وه‌ك دیاریكردنی رێژه‌ی (12.6%) بۆ هه‌رێمی كوردستان".

بەپێی راگەیێندراوی پەرلەمان، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووە، كۆمه‌ڵێك داتاى شه‌فاف و روونیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه‌ بۆ به‌رچاوڕوونیی له‌سه‌ر ره‌شنووسی بودجه‌ی 2018ى عێراق، کە "حكومه‌ت سه‌رنج و تێبینی زۆری له‌سه‌ری هه‌یه‌ و راپۆرتیان له‌و باره‌‌وه‌ ئاماده‌كردووه‌، لیژنه‌یه‌كی شاره‌زاش له‌ بوارى یاسایی و دارایی لەنێو ئه‌م شانده‌دا ده‌بن كه‌ بۆ گفتوگۆ ده‌چنه‌ به‌غدا". 

عزەت سابیر، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بە رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ ئەوەبوو راپۆرتێک ئامادە بکەن و لایەنە باش و خراپەکانی رەشنووسی بودجەی عێراق بۆ کوردستان بخەیەڕوو.

عزەت سابیر، هیوادارە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە باشترین شێوە ئەو پرۆژە بودجەیە بۆ پەرلەمانی عێراق بنێرێت و "لە پەرلەمانیش بە باشترین شێوە گفتوگۆی لەسەر بکرێت، لایەنی کەمی مافە یاسایی و دەستوورییەکان و مافە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەو بودجەیە جێگیر بکرێت".

 

بە بڕوای عزەت سابیر، رەشنووسی پرۆژە بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2018 لایەنی باش و خراپی تێدایە، دوو نموونە دەهێنێتەوە و دەڵێت: "لە رەشنووسی پرۆژە بودجەکە ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابووری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی تەرخانکردووە، بەڵام لەلایەکی دیکەوە ئەوەی کە خراپە ئەوەیە بڕی 35 ترلیۆن مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراقە، 2.4 ترلیۆن مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانە، نەک مووچەخۆر، ئەگەر 2.4 دابەشی 35 ترلیۆنی بکەین، دەکاتە 6%، واتە سەرجەم فەرمانبەرانی کوردستان کۆی ئەو مووچەیەی وەریدەگرن دەکاتە 6%ی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، کە ئەمە نەک 12% و 17%ـە، بەڵکو 6%ـە".

عزەت سابیر دەشڵێت "حکومەتی عێراق 4 ملیار دۆلار قەرزی نێودەوڵەتی دەکات بۆ وەبەرهێنان لە عێراق، بۆ ژێرخانی ئابووری عێراق، لەو 4 ملیارە 65 ملیۆن دۆلار دەداتە کوردستان، ئەوەش دەکاتە 1%، بۆیە ئەو پرۆژە بودجەیە خاڵی خراپ و باشی تێدایە، ئێمە هەوڵدەدەین خاڵە خراپەکان کەمبکەینەوە، پەیامێک بدەینە حکومەتی عەبادی کە پێداچوونەوەیەکی وردتر بۆ ئەو پرۆژە بودجەیە بکات، وەک خۆی دەڵێ لەسەر بنەمای دەستوور، ئێمەش پێی دەڵێین لەسەر بنەمای دەستوور پارە و بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت، هەرێمی کوردستانیش پابەندە بەوەی نەوتەکەی خۆی پێبدات".

هاوکات رابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بە رووداوی راگەیاند "ئەو بودجەیەی بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە 3%یە، واتە بەناو بودجەیە، ئەگینا ئەوەی دانراوە لە بودجەی عێراق نەهێشتنی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی حکومەتی هەرێمی کوردستانە".

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەرلەمانتاران چه‌ند پرسیارێکیان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئابوورى و دارایی هه‌رێمی كوردستان و پرسی مووچه‌ و ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه‌ لە شاندی حکومەت کردووە. شاندی حکومەتیش ئاماژه‌یان به‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ (مووچە) كردووە.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان داوای لە سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بریكاری وه‌زیری دارایی كردووە لە دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 15-11-2017ی پەرلەماندا ئاماده‌بن.
 
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ گرنگی به‌رده‌وامی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان حکومەت و پەرلەمان کردووە. جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستیی چاودێریكردن و به‌دواداچوونى په‌رله‌مان بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت كرده‌وه‌.

داڕشتنەوە: حەکیم داود


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/02/2018 08:42:43 ص
Dastxosh
یاسین حه‌مه‌ غه‌ریب | 22/02/2018 02:17:42 م
ئه‌ڵێن مێژوو وانه‌یه‌ بۆ داهاتوو ، به‌ڵام وانەیه‌ بۆ قوتابیان یان بۆ سیاسیەکان؟ هه‌ندێک له‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ مێژوو ده‌زانن هه‌تا...
سەردەمی حوكمی ئامۆزاكان
| 20/2/2018 | (2)
دڵخواز | 21/02/2018 07:51:12 م
بە بڕواى من هۆى سەرەكى ئەو پێشهاته خەمۆكى دواى مناڵ بوونه، هيوادارم هەموو هاوژينەكان لەوە ئاگادار بن و دواى مناڵ بوون ئەگەر نيشانەى خەمۆكيان لە...
ژنێكی 20 ساڵان خۆی دەسووتێنێ
| دوێنێ کاژێر 06:58 | (1)
ره شید | 20/02/2018 05:13:13 م
به ریز کاکه "ئاکو" و هاورییانی به ئه مه گی رووداو، هه مووخه لکی کوردستان ته واوی ئازادیخوازان و ئه سحابی قه له م و راگه یه نه ره گشتیه کان شه ریکه خه...
سارا | 21/02/2018 05:03:02 ص
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هید شیفاهه‌تا هه‌تایه‌ یادی بۆ هه‌میشه‌ یادی له‌ دڵماندا زیندووه‌. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نێن بۆ بنه‌ماڵه‌ی...
ساڵیادی شەهید شیفا
| 20/2/2018 | (2)
سێنیار بامەڕنی | 20/02/2018 03:59:47 م
بەڵكو میلیشیاكانی سەربە #ئیران چوونە نێو #عەفرین، هەروەك چۆن لەسایەی خیانەتكارییەكەی 16ـی ئۆكتۆبەر حەشدی شەعبی سەر بەئیران هاتوونەتە نێو كەركوك.
هێزە شەعبییەکانی سەر بە حکومەتی سووریا چوونە نێو عەفرین
| 20/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بە بەشداری سێ پارێزگاری کوردستان بەڕێوەدەچێت دوێنێ کاژێر 01:04 |

کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بە بەشداری سێ پارێزگاری کوردستان بەڕێوەدەچێت

هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو رێککەوتنی پاریس بۆ زۆرتر
خوێندنەوەیەك بۆ رۆمانی دوێنێ کاژێر 09:26 |

خوێندنەوەیەك بۆ رۆمانی "پێنجەمین كتێب"ـی جەبار جەمال غەریب

چەند ساڵێكە هەوڵی وەرگێڕانی دەقی ئەدەبی كوردی بۆ زۆرتر
0.25 seconds