وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

نەوتی كوردستان؛ شۆكبوونی كورتبینەكان

لەلایەن د. هاوڕێ مەنسوور بەگ 15/2/2017
 چەمكی‌
چەمكی‌ "بیر هەڵكەنە و نەوت دەربێنە"‌‌ لە كوردستانیش وەكو هەموو شوێنەكانی دیكەی جیهان ناخوا!

رووداو - شرۆڤە

ساڵی 1965 بلۆكی (یۆهان سڤێدروپ) لە دەریای باكووری نەرویج بەخشرایە كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئەمەریكی بۆ پشكنین و گەڕان لەدوای نەوت و گاز. كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل كە ئەودەم هێشتان بە ئێكسۆن ناوزەد دەكرا (چونكە لەگەڵ مۆبیل-ی دەستەخوشكی یەكیان نەگرتبوو)، نەوتی نەدۆزییەوە و دوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ لە كاری بەردەوام، ساڵی 1971 بلۆكەكەی بۆ حكومەتی نەرویج گەڕاندەوە.

نامەوێت سەری خوێنەران بیەشێنم بە چیرۆكی پڕ لە درامای بلۆكی (یۆهان سڤێدروپ) لە دەریای باكووری نەرویج، بەڵام دوای تێپەڕبوونی 46 ساڵی رەبەق بەسەر شكستی ئێكسۆن مۆبیل لە دۆزینەوەی نەوت و دوای ئەوەی هەمان بلۆك بەخشرایە دەیان كۆمپانیای زل و زەبەلاح و چەندین چیرۆكی پارە خەرجكردن و لێدانی بیری وشك، ساڵی 2011 كۆمپانیای (لوندین)ی سویدی كە كۆمپانیایەكی زۆر بچووكە، لە دەریای باكووری نەرویج كار دەكات. دوای ئەوەی زەویناسەكانی (لوندین) لە بیری كلاسیك و چەمكە كۆنەكانی زەویناسی هاتنە دەرێ، توانییان دوو ملیار بەرمیل نەوت لە بلۆكی (یۆهان سڤێدروپ) بدۆزنەوە و جیهانی پیشەسازیی نەوت و گاز تووشی شۆكێكی گەورە بكەن.

دوای سەركەوتنە ئەفسووناوییەكەی زەویناسانی كۆمپانیای (لوندین) لە دەستنیشانكردنی شوێنی بیرهەڵكەندن لە قووڵایی دەریا و لە هەمان‌  ئەو شوێنەی بەسەر دەیان كۆمپانیای دیكەدا تێپەڕیبوو، گفتوگۆ و مشتومڕ هەمدیسان گەرم بووەوە لە نێوان ئەندازیارانی نەوت كە زوو زوو لە رۆڵی زەویناسان كەم دەكەنەوە، هەندێك لە ئەندازیارەكان تا ئەو رادەیە توندڕەون كە زەویناسی ئەمەریكی لێڤێرسۆن لە كتێبە ناودارەكەیدا بەناوی (جیۆلۆجیای نەوت) دەڵێت، ئەندازیارانی نەوت گاڵتە بە زەویناسەكان دەكەن، دەڵێن تاوەكوو ئێستا نەیانتوانیوە تەنیا یەك بەرمیلیش پڕ لە نەوت بكەن!.

بێگومان سەركەوتنە مەزنەكانی زەویناسان لە دۆزینەوەی نەوت و گاز لە قووڵایی زەریا و دەریاكان و ناوچە عاسیەكانی جەمسەری باكوور و دەریا قووڵەكانی كەنداوی مەكسیك و‌ كەنارە دوورەدەستەكانی بەڕازیل، وەڵامێكی بەهۆشهێنانەوەی گەورەیە بۆ هەركەسێك كە لە رۆڵی زانستی زەویناسی كەم بكاتەوە لە سەرجەم پرۆسەكانی دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت و گاز.

ساڵی 2014 لە كۆنفرانسی نەوت و گازی كوردستان لە لەندەن بە پرێزەنتەیشنێك بەشداریم كرد، بابەتی پرێزەنتەیشنەكەم بریتی بوو لە تیشك خستنە سەر ئەو بلۆكانەی بە بلۆكی مەترسیدار ناسراون و كۆمپانیاكان خۆیانی لێ دەدزنەوە، گوایە نەوت و گاز ئەستەمە لەو شوێنانە بدۆزرێتەوە، بەهەر حاڵ هەرچی پێمكرا كردم بۆ راكێشانی سەرنجی سەدان سەركردەی پیشەسازیی نەوت و ئەندازیاران و زەویناسان كە ئەو ناوچانەی لەڕووی زەویناسییەوە بە ناوچەی پر لە ریسك ناسراون، شایانی ئەوەن دەرفەتی پشكنینیان پێ بدرێت و بە چاوێكی گەشبینانە هەڵسەنگاندنیان بۆ بكرێت.

دوای تەواوبوون لە وتەكانم، راوێژكارێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پێیگوتم: دكتۆر، ئێوەی زەویناس، باسی بەرد دەكەن، بەڵام ئێمەی ئەندازیار باسی نەوت دەكەین!. ئەو قسە كورتبینانەی راوێژكارەكەی وەزارەت، جەنگە سارد و گەرمەكەی نێوان زەویناسان و ئەندازیارانی سەرەتاكانی پیشەسازیی نەوتی وەبیرهێنامەوە. بەڵام بۆ من زەنگێكی مەترسیداریش بوو كە ماوەیەكە هەستم دەكرد لە وەزارەتەكەی خۆمان، باڵی ئەندازیاران تەواو كۆنترۆڵی رەوش و دیدگای وەزارەتیان كردووە، بە جۆرێك كە زانستی زەویناسی، تا سەر ئێسقان فەرامۆش كراوە و دەرپەڕاندنی چەند وشەیەكی برینداركەریش لەلایەن بەڕێز راوێژكارەكەی وەزارەتەوە، لە هزرێكی قووڵی نادیدەگرتنی رۆڵی زەویناسانەوە سەرچاوە دەگرێت.

ساڵێك دوای گفتوگۆكردنمان لەگەڵ راوێژكارەكەی وەزارەت، دیسانەوە دەرفەت رەخسا و لە هەمان كۆنفرانسی ساڵانەی نەوت و گاز پرێزەنتەیشنێكی دیكەم پێشكەشی ئامادەبووان كرد. سەرەتای قسەكانم بەو گفتوگۆیە دەستپێكرد كە لەگەڵ راوێژكارەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردمان. بەڕێز راوێژكاریش یەكێك بوو لە ئامادەبووان.

گوتم راوێژكارێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان زەویناسان بەوە تاوانبار دەكات كە لەبری نەوت،‌ باسی بەرد دەكەن، بەردەوام بووم لە قسەكانم و پرسیارێكم لە ئامادەبووان كرد و گوتم: ئەرێ بەڕاست بۆچی ئەندازیاران لە چیای سەفین و شەكرۆك و مەتین و بێخمە و بلۆكی شۆڕش، ناتوانن باسی نەوت بكەن؟ سەدان ملیۆن دۆلاری كۆمپانیاكان بە هەدەر چوو، بۆچی هێشتان ناتوانن باسی نەوت بكەن؟ بێگومان ئەو شوێنانەی كە باسمكردن لەگەڵ دەیان شوێنی دیكەی كوردستان، بریتین لەو بلۆكانەی‌ كە كۆمپانیاكان سفر یەك بەدەستیان بۆ مایەوە و لە بیری وشك و زیان و نائومێدبوون زیاتر هیچیان پێ نەبڕا!

هەر خۆم وەڵامی خۆمم دایەوە، گوتم: بە جەنابی راوێژكار دەڵێم لەو شوێنانەی كۆمپانیاكان سەركەوتوو نەبوون و ناتوانن باسی نەوت بكەن، هۆكارەكەی ئەوەیە كە پڕ بە پێست، بەرد و زەویناسی باسیان لێوەنەكراوە. بێگومان نەدۆزینەوەی نەوت و گاز شتێكی ئاساییە لە هەموو شوێنێكی جیهان، بەڵام فشەهاتن بە زانستی زەویناسی سەری زۆر لە كۆمپانیاكانی جیهان لە قوڕ دەباتە خوارێ‌، بە كۆمپانیاكانی كوردستانیشەوە.

هەندێك لە ئەندازیاران و سەركردەی كورتبینی كۆمپانیاكان هێندە لەخۆبایی ببوون كە وایاندەزانی لەسەر لوتكەی هەر تەپۆڵكە و چیایەك لە كوردستان بیرێك هەڵكەنی، بە ئاسانی نەوت دەدۆزیەوە.‌ دوای ئەوەی هەندێك لە كۆمپانیاكان سەركەوتنیان بەدەستهێنا لە نێویشیاندا كۆمپانیای  DNOی نەرویجی لە نزیك سنوورەكانی توركیا، چەند كۆمپانیایەك كەوتنە خۆیان لەودیوی سنوور لە ناوچەی هەكاری لە كوردستانی باكوور بیری نەوت هەڵكەنن، بەڵام دوای هەناسە ساردبوونی كۆمپانیای (پێرێنكۆ)ی فەرەنسی لە دۆزینەوەی نەوت لە بلۆكی (سندی- ئامێد‌ی) لە ساڵی 2012 ، خێرا كۆمپانیا توركییەكان خۆیان و هاوبەشەكانیان لە بیرۆكەی گەڕان بەدوای نەوت لە هەكاری سارد بوونەوە و زانییان چەمكی‌ "بیر هەڵكەنە و نەوت دەربێنە"‌‌ لە كوردستانیش وەكو هەموو شوێنەكانی دیكەی جیهان ناخوا!.

نووسەری ئەمەریكی هێلێن كیلێر دەڵێت، تەنیا یەك شت هەیە لە كوێربوون خراپتر بێت لە ژیاندا، ئەویش ئەوەیە كە چاوت هەبێت، بەڵام روئیات نەبێت بۆ ئایندە.

ئێستا سایتەكانی ئینتەرنێت و گۆڤارە زانستییە شیكارییەكان پڕن لەو هەواڵانەی باسی ئەوە دەكەن كە كوردستان وەك ئەوەی چاوەڕوان دەكرا، ئەو نەوتەی لێ نییە بە ئاسانی بدۆزرێتەوە، وەك ئەوەی لە دیدی ئەندازیارانەوە پلانی بۆ داڕێژرابوو‌. ئەو نەوتەی كە بڕیار بوو بە‌ دیدی ئەندازیاران، یاخود بە خەیاڵپڵاو، بێ ئەنجامدانی پشكنینی زەویناسیی تێروتەسەل و خەرجكردنی پارە لە توێژینەوەی زەویناسی بدۆزرێتەوە، زۆربەی جار بوونی نییە، نە لە كوردستان نە لە هیچ شوێنێكی جیهان.

لە كۆتاییدا هیوادارم چیرۆكی كشانەوەی ئێكسۆن مۆبیلیش لە هەرسێ بلۆكی بێتواتە و عەربەت و قەرەهەنجیر، هاوشێوەی كشانەوەیان لە بلۆكی‌ (یۆهان سڤێدروپ)ی دەریای باكووری نەرویج بێت بەر لە 52 ساڵ، هیواداریشم كۆمپانیایەكی هاوشێوەی (لوندین)ی سویدی، بە چەمكێكی نوێی زەویناسی، هەم ئێكسۆن مۆبیل و هەم راوێژكارەكەی وەزارەت، تووشی شۆك بكات و نەوت لەو بلۆكانە بدۆزێتەوە.    

کۆمێنتەکان

 
hassan | 15/2/2017
بةيانيتان باش , دةست خوش كاك دكتور , من جنابت ناناسم بةلام باوةرم بة هوموو نووسينةكةت هةية ,,, هةر سةركةوتووبيت
نیشانەکردن : نەوت, نەوتی كوردستان
3933 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دایکی رۆژ | 20/09/2017 01:01:27 م
تا ێستا لە کێ بوون. زۆر درەنگە بۆ گفتۆ گۆ . تەواو کات هات
Baran B | 20/09/2017 01:59:42 م
lagall rai Dayki Rojm
یەکێتیی ئەوروپا راگەیێندراوێکی لەبارەی گشتپرسی کوردستان بڵاوکردەوە
| دوێنێ کاژێر 02:47 | (2)
swrkew kader faraj | 19/09/2017 08:01:53 م
وچی ناتوانم په‌یچی كومسیون ناوێك توماربكه‌م ؟؟ په‌یچه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ ؟؟؟
Dilshad Mostafa
Dilshad Mostafa | 20/09/2017 01:53:34 م
tkaya paychi komsyon blawbkanawa .
مەرجی فۆرمی خۆراک بۆ کوردستانیانی تاراوگە لابرا
| 18/9/2017 | (5)
Sammy | 20/09/2017 01:46:43 م
Slaw le gyani paki . Ru7i shad.Esta le beheshte.
کچە رۆژنامەنووسێكی كورد كۆچی دوایی كرد
| دوێنێ کاژێر 12:16 | (1)
mufid | 19/09/2017 11:46:22 م
Dast Xosh
access | 20/09/2017 12:23:20 م
وەکوو بێلایەنێك: دەست و پەنجەت خۆش بێیت.....
ئەگەر بگەمە خزمەت جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی
| 19/9/2017 | (7)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

بێژەرێکی سووری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە سەری تاشی! 3 کاژێر لەمەو بەر |

بێژەرێکی سووری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە سەری تاشی!

دەڵێ بەمکارە پێشی شێرپەنجەکەم دەکەوم زۆرتر
قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پەرلەمان سیستەمێکی نوێی مووچە دادەنێین 4 کاژێر لەمەو بەر |

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پەرلەمان سیستەمێکی نوێی مووچە دادەنێین

شاندێکی حکومەت و پەرلەمان کۆبوونەوە زۆرتر
داعش بەهۆی پشتگیریی ئیسرائیل هەڕەشە لە کورد دەکات 6 کاژێر لەمەو بەر |

داعش بەهۆی پشتگیریی ئیسرائیل هەڕەشە لە کورد دەکات

"بۆچی ئەمریکا و هاوپەمانان بەمشێوەیە لێتان زۆرتر
0.391 seconds