وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

سامانە سرووشتییەکان: 18 داواكاری داناگاز لە دادگا رەتكرانەوە

لەلایەن رووداو 15/2/2017
لۆگۆی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و كۆمپانیانی داناگاز
لۆگۆی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و كۆمپانیانی داناگاز

رووداو - هەولێر

دوای ئەوەی کۆمپانیای داناگاز لەبارەی سێیەمین بڕیاری لاوەکی دادگای ناوبژیوانی لەندەن راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، دادگاکە بڕیاری داوە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 121 ملیۆن دۆلار قەرەبووی بکاتەوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت، لە 19 داواكاری 18 یان رەتكراونەتەوە، وێڕای ئەوە راگەیێندراوەكەی داناگاز باسی چەندین خاڵی گرنگی نێو بڕیارەکەی دادگای نەکردووە کە لە بەرژەوەندی هەرێمی کورستان بڕیاریان لەسەر داوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاندووە، دادگا داواکاری سکاڵاکارانی رەتکردووەتەوە کە داوای 1.7 ملیارد دۆلاریان کردبوو لە بری گازی زیادە. وەك لە راگەیێندراوەكەدا ئاماژەی پێدراوە، دادگا بڕیاری داوە حکومەتی هەرێمی کوردستان مافی هەیە هەموو ئەو گازەی لە کێڵگەی کۆرمۆر و دامەزراوەکانیدا بەرهەمدێت وەربگرێتەوە، بەبێ ئەوەی ناچاربێت پارەی زیادە بدات و سکاڵاکاران مافی ئەوەیان نییە تاکلایەنە داوای پارە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ گازی زیادە.

بەپێی راگەیێندراوەكەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، دادگا بەتەواوەتی داواکارییەکی دیکەی داناگازی رەتکردووەتەوە کە داوای کردبوو حکومەتی هەرێمی کوردستان 24 ملیۆن دۆلاری بۆ بگەڕێنێتەوە، بەهۆی ئەوەی لەمیانەی پرۆسەیەکی بەپەلەی فرۆشتنی هەندێ لە سامانەکەی زیانی پێگەیاندووە، لەبەرئەوەی کێشەی دارایی هەبووە. لە راگەیێندراوەكەدا ئەوەش هاتووە "دادگا لە 19 داواکاری سکاڵاکاران کە پەیوەست بوون بە مافەکانیان لە گرێبەستەکەیاندا، 18 داواکاری رەتکردووەتەوە".

هەر پەیوەست بەم بابەتە، دڵشاد شەعبان، جێگری سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و سەرچاوە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەم بابەتە جیاوازە لەو کەیسەی پێشتر لەنێوان حکومەتی هەرێم و داناگاز لە دادگای لەندەن هەبووە". روونیشیكردەوە، ئەو 121 ملیۆن دۆلارەی دانا گاز باسی دەکات، شایستەی کۆمپانیای داناگازە لەلای حکومەت و مافی خۆشیەتی، بەڵام شێوازی داواکردنەکەی لەگەڵ هەموو ئەو کۆمپانیایانەی بواری نەوت و گاز کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، جیاوازە.

وەك دڵشاد شەعبان باسی دەكات، داناگاز داوادەکات حکومەتی هەرێمی كوردستان هەموو شایستەکانی بەسەریەکەوە پێبدات، بەڵام کۆمپانیاکانی دیکە، جیا لەوەی پارەیان لەلای حکومەتە، پارەشیان بە قەرز داوە بە حکومەت، بەڵام تەنیا داناگاز پەنای بۆ دادگا بردووە بۆ ئەوەی شایستەکانی بەسەریەکەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەربگرێت.

دڵشاد شەعبان لەو بڕوایەدا نییە هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە پێدانی 121 ملیۆن دۆلار بە کۆمپانیای داناگاز، چونکە "حکومەتی هەرێم لەگەڵ هەموو کۆمپانیا نەوتییەکان وا رێککەوتووە بۆ پێدانی شایستەکانیان، مانگانە لە داهاتی نەوت بڕێك پارە تەرخان بكات، کە لە سەرەتاوە 50 ملیۆن بوو، دوایی بووە 75 ملیۆن و ئێستاش نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار دەبێت". ئاماژە بەوەش دەكات داناگازیش وەکو هەر کۆمپانیایەکی دیکە لەو 100 ملیۆن دۆلارە شایستەی دارایی پێدەدرێت.

 داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
نەریمان | 15/2/2017
وەلحاسل ئێوە( مەبەستم کارمەندانی وەزارەتە) بە هەمان نەزانین و شێواز کەلەگەل مقاول و خەلکەکەی خۆمان، معامەلە لەگەل کۆمپانیایەکی زەبەللاح دەکەن کە دەیان موستەشار و شارەزای یاساییان هەیە ، لەئەمجامدا ئەوها میللەتەکەی ماڵوێران و نان بڕاو دەکەن .مقاولەکانی خۆمان یان هەموو ئەوانەی شایستەی داراییان لای حوکمەتە ، حوکمەت بەهی خۆیان دەزانن بۆیە چاوەڕێ دەکەن ، بەلام ئەوان بێگانەن و ئەو عەقدانەی لەگەل ئێوە کردوویانن سەدان خالیییان تێدایە و لەئەنجامی خراپی ئیدارەو کارگێری ئێوە نەتانتوانیوە خاڵەکان پەیرەو بکەن و ئەو زیانانەی لێکەوتۆتەوە و دەکەوێتەوە ئەوا ئە دوو ملیار و دووسەد ملێۆنە رۆێی ، بەلام با چیتر پارەی میللەت بە خۆرایی نەچێتە گیرفانیان و خۆتان رێکبخەن
17398 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Farhad Karim Abas | 25/05/2017 08:31:42 ص
یەکەمی بێ رکابەرە
رووداو دەچێتە شوێنی دەرکەوتنی رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما
| 24/5/2017 | (1)
Rudawi | 25/05/2017 06:34:20 ص
Tkaya am hawala la bash englisi Rudawa blaw bkanawa. Sipas
وردەکاری کوژرانی 23 کەسی خێزانێکی کورد بە دەستی داعش
| 25/5/2017 | (1)
که ریم | 24/05/2017 09:49:29 م
1. پیش هه مو شتیک هاوراتم که ئه مریکا یان هه ر ولاتیکی دیکه راسته وخو رولیان هه بوبی.به لام شتیکی دیکه ش هه یه ؛ ئه مریکا دوای روخانی به عس ، رولیکی...
Azad Azad | 24/05/2017 10:37:28 م
واقعی ئه‌مرۆ و مێژووی ١٩١٦زۆر زۆر جیاوازه‌ له‌ دارشتن و پیلان و سیاسه‌ت و ململانه‌ی زل هێزه‌كانی جهان.....!!! كاك مه‌جید هیچ پیلانێگیش نه‌بۆ بۆ...
قەیرانی سووریا و چارەنووسی هەرێمی كوردستان
| 24/5/2017 | (4)
کرێکار | 24/05/2017 08:26:49 م
زۆر کەمن ئەو کەسانەی بەڕاستی دەستی نوسینیان هەیە،ئەم بەڕێزە یەکێکە لەو کەسانەی کەبەڕاستی ئەم وتارەی خوان نوسیوە نەک لەبەر ئەوەی وتارەکەی لەسەر...
چی لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا نامرێ؟
| 22/5/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەلێكساندەر دووگین: كەس ناتوانێ‌ رێ لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان بگرێ‌ 3 کاژێر لەمەو بەر |

ئەلێكساندەر دووگین: كەس ناتوانێ‌ رێ لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان بگرێ‌

زەلكاوەكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە قازانجی كوردە زۆرتر
ئیگزیمای پێستی منداڵ چییە؟ 11 کاژێر لەمەو بەر |

ئیگزیمای پێستی منداڵ چییە؟

لە کوردەواریدا پێیدەگوترێ (وشکە بیرۆ) زۆرتر
0.375 seconds