وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ستراتیژە سەرەكییەكەی حكومەتی داهاتوو بۆ كەرتی نەوت و گاز

لەلایەن شەهریار شێخلەر 15/3/2019
پێشنیار دەكرێت بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی كوردستان بۆ سەرەوەی یەك میلیۆن بەرمیل لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بكرێتە پلانی سەرەكی
پێشنیار دەكرێت بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی كوردستان بۆ سەرەوەی یەك میلیۆن بەرمیل لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بكرێتە پلانی سەرەكی

كەرتی نەوت بۆ هەرێمی كوردستان، هاوشێوەی زۆربەی وڵاتانی بەرهەمهێنەر و هەناردەكاری ئەو بەرهەمە ستراتیژییە، بڕبرەی پشتی ئابووری و بزوێنەری گەشەی وڵات و هێڵی پەیوەندییە لەگەڵ كۆمپانیاكانی خاوەن بڕیار و هەروەها وڵاتانی جیهان، بۆیە دانان و جێبەجێكردنی ستراتیژییەكی ژیرانە بۆ ئەو كەرتە دەتوانێت لەسەر داهاتووی هەرێمی كوردستان بە گشتی و ئابووریی كوردستان بە تایبەتی كاریگەری بەرچاوی هەبێت. 

كەرتی نەوتی كوردستان لەسەر ئاستی ناوچەكە و وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت گەشەیەكی خێرای تۆمار كردووە و توانیویەتی بەشێكی زۆری ژێرخانی یاسایی، گواستنەوە و بەرهەمهێنان دابین بكات. هەر لەو ماوەیە توانیویەتی هەرێمی كوردستان بە جیهان و كۆمپانیاكانی خاوەن تەكنۆلۆجیا و پیشەسازیی كەرتی نەوت و كڕیارانی نەوت بناسێنێ. 

لێرەدا جگە لە خستنەڕووی چەند ئامار و داتایەك، ستراتیژی سەرەكی بۆ بەڕێوەبردنی كەرتی نەوت لە حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان پێشنیاز دەكەین. 

***
نەوت هێشتاش سەرەكیترین سەرچاوەی وزەیە لە جیهاندا و زیاتر لە 35%ی كۆی پێداویستی وزەی جیهان دابین دەكات. ئەو بەرهەمە ستراتیژییە گرنگییەكی تایبەتی بۆ هەردوو بەشی وڵاتانی هەناردەكار و هاوردەكاری نەوت هەیە. وەدەستخستنی نەوت بە ڕێژە و لە كاتی پێویست و نرخی گونجاو بۆ وڵاتانی هاوردەكاری ئەو بەرهەمە كە زۆربەیان وڵاتانی پێشكەوتووی خاوەن پیشەسازین، زۆر گرنگە و هەر كێشەیەك لەو بابەتە كاریگەری خێرای لەسەر پلانەكانی ئابووری و گەشەی ئەوان دەبێت، بۆیە وڵاتانی هەناردەكاری نەوت بەردەوام لە هەوڵدان بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان و ڕكابەریان بۆ زیادكردنی پشكی خۆیان لە بازاڕ، بەتایبەت لە بازاڕی وڵاتانی سەرەكیی هاوردەكار كە ئەوە سەرەڕای هەوڵەكانیانە بۆ ڕاگرتنی باڵانسی بازاڕ و نرخی ئەو بەرهەمە. 

ئامانجی سەرەكی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت لە پلانی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و ڕكابەری بۆ بەدەستهێنانی بازاڕ،‌ بریتین لە: 

1- بە بەرزكردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت و فرۆشتنی، داهات و توانای ئابووری وڵاتەكەیان بەرز دەكەنەوە.
2- كۆمپانیا جیهانی و خاوەن تەكنۆلۆجیاكان بۆ وڵات و كەرتی نەوتی خۆیان ڕادەكێشن تاكوو بێجگە لە پتەوتركردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە، بتوانن تەكنۆلۆجیای نوێ بۆ كەرتی نەوتی خۆیان بەدەستبێنن.
3- بەرزكردنەوەی پشكی خۆیان لە بازاڕی جیهانیی نەوت و بەتایبەت بازاڕی وڵاتانی پێشكەوتوو. 

لە ئەنجامی ئەو پلان و دەستكەوتانە، نە تەنیا ئابووری وڵاتانی هەناردەكاری نەوت دەتوانێت زیاتر بگەشێتەوە و بەهێزتر بێت، بەڵكوو وەبەرهێنان و ئابووری وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە نەوتی خۆیان دەبەستنەوە و، بۆ ماوەیەكی درێژ خۆیان لە هەڕەشە و كێشەكانی جیهانی دەپارێزن. ڕووسیا و عەرەبستانی سعودی دوو وڵاتی زۆر پێشڕەون لە بابەتی بەكارهێنانی كارتی هەناردەكردنی نەوت و سەرچاوەكانی دیكەی وزە بۆ ئەجێندا سیاسییە‌كانی خۆیان‌. هەربۆیە وەزیری نەوتی ئێران لە چەند لێدوانێكدا بە ڕاشكاوی گوتی ئەگەر لە ماوەی لاچوونی بەشێكی گەمارۆ ئابوورییەكانی ئەمریكا لەسەر ئێران بیتوانیبایە بە خێرایی كۆمپانیا جیهانییەكان بۆ كەرتی نەوتی ئێران ڕابكێشێت و ئاستی هەناردەكردنی نەوت بۆ چوار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرز بكاتەوە، ئەوە گەڕانەوەی ئابڵوقەی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی زۆر زەحمەتتر دەبوو.

هەڵبەت داتای بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت لە ماوەی 1970 وەو بەتایبەت پاش 2000 زۆر بە ڕوونی ئەو سیاسەتەی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت پشتڕاست دەكاتەوە:

1- كۆی یەدەكی دۆزراوەی نەوتی جیهان لە ماوەی ساڵانی 2000 بۆ 2018 بڕی 535 ملیارد بەرمیل (46%) بەرز بووەتەوە كە زیاتر لە حەوت ملیارد بەرمیلی لە وڵاتانی ناو ڕێكخراوی ئۆپێك دۆزراوەتەوە.

2- وڵاتانی ناو ڕێكخراوی ئۆپێك لە ماوەی ساڵانی 2000 بۆ 2018 و سەرەڕای كێشە سیاسی و ئەمنییەكان لە بەشێك لەو وڵاتانە وەكوو نیجریا، لیبیا و ڤەنزوێلا كە بووەتە هۆی دابەزینی زیاتر‌ لە سێ میلیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتانە، بەڵام بەگشتی توانیویانە زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل ڕێژەی بەرهەمهێنانی خۆیان بەرزبكەنەوە، واتا تەنیا وڵاتانی ئیمارات، سعودیە، عێراق و كوێت توانیویانە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆیان لە ماوەی ساڵانی 2000 بۆ 2018  زیاتر لە حەوت میلیۆن بەرمیل بەرزبكەنەوە.

3- ڕووسیاش لەو ماوەیەی باسكرا، زیاتر‌ لە 4.5 میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا ئاستی بەرهەمهێنانی خۆی بەرزكردووەتەوە و بووە‌تە یەكێك لە سێ بەرهەمهێنەری گەورەی نەوتی خاو لە جیهاندا.

4- كەنەداش لە ماوەی ساڵانی 2000 بۆ 2018، توانای بەرهەمهێنانی خۆی زیاتر لە ملیۆنێك و 650 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا بەرزكردووەتەوە و بووەتە سەرەكیترین هەناردەكاری نەوت بۆ ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

لە ساڵانی 2000 بۆ 2018، تێكڕای توانای بەكارنەهاتووی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی ناو ڕێكخراوی ئۆپێك زیاتر لە یەك میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا بووە. ئەو بڕە لە ساڵانی دابەزاندنی بڕی بەرهەمهێنان كە بە مەبەستی بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جێبەجێ دەكرا، گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

هەڵبەت ئەو پلان و ڕكابەریانە تەنیا لە بەرزكردنەوەی ڕێژەی نەوت نییە و وڵاتانی هەناردەكاری نەوت بۆ دۆزینەوەی كڕیاری نوێ یان زیادكردنی پشكی خۆیان لە بازاڕەكانی وڵاتانی كڕیاری نەوت، ستراتیژی جیاوازی وەكوو داشكاندن، وەبەرهێنانی بەشێك لە داهاتی نەوتەكەیان لە وڵاتانی كڕیار … بەكاردێنن تاكوو بتوانن توانای ڕكابەریی خۆیان لە بازاڕەكاندا بەرز بكەنەوە.

واتا وڵاتانی خاوەن یەدەكی نەوت، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەدوای پلان و تەكنۆلۆجیا و ستراتیژی نوێوەن بۆ بەرزكردنەوەی پێگەی خۆیان لەناو بازاڕەكانی جیهانی نەوت بە دۆزینەوەی یەدەكی نوێ، بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و ڕكابەری بۆ فرۆشی زیاتر لەناو بازاڕەكانی جیهان.
 
پێگەی نەوتی كوردستان لە بازاڕەكانی جیهان: 

بەپێی داتاكان كە پێشتر‌ لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، هەرێمی كوردستان خاوەنی زیاتر لە 45 ملیارد بەرمیل نەوتی خاوە، واتا زیاتر لە 2.66%ی كۆی یەدەكی نەوتی جیهان لە هەرێمی كوردستانە. هەروەها زیاتر لە 315 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی لە 2018 بەرهەم هێناوە كە كەمترە لە 0.5% (پێنج لە هەزار)ی كۆی بەرهەمهێنانی نەوتی جیهان كە زۆر دوورە لە ئاستی یەدەكی هەرێمی كوردستان. واتا كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرەڕای هەموو پێشكەوتنە بەرچاوەكانی، بەڵام بەپێی دۆزینەوە و خەمڵاندنی یەدەكی نەوتی خۆی نەیتوانیوە گەشە بكات لە بەرهەمهێنانی نەوت. 

پلانی گەیشتن بە ئامانجی بەرهەمهێنانی یەك ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا بۆ ساڵی 2016 و دوو میلیۆن بەرمیل لە ساڵی 2019 تاكوو ئێستا بەهۆی قەیرانی ئابووری و شەڕی دژی تێرۆر و هەندێ كێشەی دیكە وەدینەهاتووە و پلانێكی ڕوونی جێگرەوەش بۆ ئەو ئامانجانە بەردەست نییە، هەروەها ئۆمێدێكی زۆر هەبوو كە پاش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرەوەی 80 دۆلار، كۆمپانیا نەوتییەكان پڕۆژەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەرهێنان و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگە و بیرە نەوتییەكانی كوردستان خێراتر بكەن، ئەو هیوایەش تاكوو ئێستا و بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت بۆ ژێر 50 دۆلار لە كۆتاییەكانی 2018 كە لە ئەنجامی ململانێی نێوان سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و وڵاتانی هەناردەكاری نەوت ڕوویدا، نەبووەتە پلان و ئەنجامی نەبووە، هەرچەندە نرخی نەوتی برێنت گەیشتووەتەوە 66 دۆلار (لە كۆتایی مانگی شوباتی 2018) بەڵام ناتوانێت دڵنیایی تەواو بداتە كۆمپانیا جیهانییەكان بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانیان. 

كۆتایی و پێشنیار:

بەپێی بارودۆخی كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان و بازاڕی جیهانیی نەوت (بەتایبەت بۆ پێشبینییەكان تا ساڵی 2040)، پێشنیار دەكرێت:
1- بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی كوردستان بۆ سەرەوەی یەك میلیۆن بەرمیل لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بكرێتە پلانی سەرەكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان. 

2- كۆی پلانەكان، ستراتیژییەكان و هەوڵەكان بۆ بەدیهاتنی ئەو پلانە و جێبەجێكردن و دابینكردنی ژێرخان و پێداویستییەكانی بخرێنە كار، وەكوو:

- ئاسانكاری و بانگهێشتی دووبارەی كۆمپانیا جیهانییەكان بۆ كەرتی نەوتی كوردستان.

- دانانی كۆمپانیا نیشتمانییەكانی كەرتی نەوت كە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ مەبەستی سەرەوە و هەروەها خێراتركردنی پڕۆسەی سازكردنی ژێرخانی گەشانەوەی كەرتی نەوتی كوردستان.

-  گەشاندنەوەی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بۆ پاڵپشتی و دابینكردنی خزمەتگوزاری تەكنیكاڵ بۆ كەرتی نەوتی كوردستان.

3- بە دانانی سندووقی داهاتی نەوت یان هاوكاری لەگەڵ بانكە جیهانییەكان، پاڵپشتی دارایی و ماڵی پڕۆژەكانی كەرتی نەوت بكرێت.

4- جێبەجێكردنی پلانەكان و گەشەپێدان بە میدستریم و داونستریمی كەرتی نەوتی كوردستان (وەكوو زیادكردنی توانای گواستنەوە و خەزنكردن و فرۆشتنی نەوت...)

5- بەردەوامبوون لە دۆزینەوەی كێڵگەی نەوتی نوێ و ڕاگەیاندنی داتای نوێ لەسەر خەمڵاندنی یەدەكی نەوتی كوردستان بۆ هاندانی زیاتری كۆمپانیا جیهانییەكان بۆ كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان.

پێشبینی دەكرێت بە جێبەجێكردنی ئەو پلانە، كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان زۆر خێراتر گەشە بكات و لە ئەنجامدا‌:

- هیوا بگەڕێنێتەوە بۆ كۆمپانیا بیانییەكانی ناو كەرتی نەوتی كوردستان بۆ پەلەكردن لە جێبەجێكردنی پلانەكانیان.
- بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی وەبەرهێنان لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان. 
- گەشانەوەی بەپەلەی ئابووریی كوردستان كە دەتوانێت ببێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی بێكاری…
- بەرزتربوونەوەی داهاتی حكومەت و توانای بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی ئابووری.
- باشتركردنی پێگەی حكومەتی هەرێم لە بازاڕەكانی جیهان و لەگەڵ وڵاتانی كڕیاری نەوت. 
- بەرزتركردنەوەی توانای حكومەتی هەرێم لە دانوستاندنەكان لەگەڵ بەغدا بۆ مووچە …

سەرچاوەكان:
وەزارەتی وزەی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا
بانكی جیهانی
ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك)
كۆمپانیای بی پی
ماڵپەڕەكانی بڵاوكردنەوەی نرخی ڕۆژانەی نەوت
ماڵپەڕی ئەلێف


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : نەوت , کوردستان
1883 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| دوێنێ کاژێر 11:22 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان 4 کاژێر لەمەو بەر |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
تەندروستی جیهانی  داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت

نابێت سپۆنسەریکردنی یانەکانی پێشبڕکێ لەلایەن زۆرتر
0.187 seconds