وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

هەناردەی بەرهەمی كارگەكانی كوردستان بۆ عێراق بەرز دەبێتەوە

لەلایەن رەوا عەبدوڵڵا 15/4/2019
  70%ـی بەرهەمی كارگەكانی كوردستان لە دەرەوەی هەرێم ساغ دەبنەوە
70%ـی بەرهەمی كارگەكانی كوردستان لە دەرەوەی هەرێم ساغ دەبنەوە

رووداو- هەولێر

بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەڵێت بەهۆی هەڵگرتنی بازگە گومرگییەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان و یەكخستنی تەعریفەی گومرگی و یاسای گەشەپێدانی پیشەسازی، هەناردەی بەرهەمی كارگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ شارەكانی عێراق 20% زیادی كردووە، ئەمەش وایكردووە بەشێك لە كارگە داخراوەكان بەگەڕ بكەونەوە.

بەهۆی بەرزیی كواڵیتی و هەرزانیی نرخ، لە زۆربەی شارەكانی عێراق خواستێكی زۆر لەسەر بەرهەمی كارگەكانی هەرێمی كوردستان هەیە، بەم هۆیەشەوە ئەو كارگانە ئێستا نزیكەی 70%ی بەرهەمەكانیان لە شارەكانی عێراق ساغ دەكەنەوە.

ئەندازیار مستەفا زوبێر، بەڕێوەبەری هونەری و سەرپەرشتیاری كارگەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی دەڵێت:"بەدواداچوونمان كردووە، بەهۆی هەڵگرتنی خاڵە گومرگییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم و یەكخستنی تەعریفەی گومرگی، هەناردەی بەرهەمی كارگەكانمان بۆ شارەكانی عێراق 20% زیادی كردووە".

ئەندازیارەكە، ئەو داواكارییەی لەسەر بەرهەمی كارگەكانی كوردستان هەیە بۆ دوو هۆكار دەگەڕێنێتەوە: كواڵیتی و هەرزانی، بەهۆی ئەمەشەوە بەرهەمی كارگەكانی كوردستان سنووری كوردستانی بڕیوە و بە گوتەی مستەفا قادر "گەیشتووەتە توركیا، سووریا، لوبنان، میسر و سوودان".

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی مۆڵەتی بە دامەزراندنی زیاتر لە 5.400 كارگەی بچووك و مامناوەند و گەورە داوە، لەم ژمارەیەش نزیكەی 3000 كارگەیان دامەزراون و بەشێكیان كاردەكەن و بەشێكیشیان وەستاون.

مستەفا زوبیر، دەڵێت: "لەكۆی ئەو 3000 كارگەیە، نزیكەی 600 كارگەی زۆر چالاك هەن، 70% تاوەكو 80%ی بەرهەمەكانیان لە دەرەوەی كوردستان ساغ دەكەنەوە. زۆرترین ئەو بەرهەمانەشی هەناردەی دەكەن بریتین لە بەرهەمی پاككەرەوە، پلاستیك و خۆراك".

دوای پەلاماری حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ سەر كەركووك لە 16ی ئۆكتۆبەر، حكومەتی عێراق بە پاساوی ئەوەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، بۆ مۆڵەتدان بە كارگەكان كار بە یاساكانی عێراق ناكات (یاسای ژمارە 25ی ساڵی 1991ی گەشەپێدانی پیشەسازی) بڕیاری دا وەكو بەرهەمی بیانیی هاوردەكراو مامەڵە لەگەڵ بەرهەمی كارگەكانی كوردستان بكات و گومرگیان بخاتەسەر. ئەمەش گرفتی زۆری بۆ كارگەكان دروستكرد، تەنانەت بۆ رزگاربوون لەو رەسمە بەشێك لە كارگەكان بەناچاری مۆڵەتەكانیان لە هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندەوە و لە بەغدا مۆڵەتیان وەرگرت.

مستەفا زوبێر دەڵێت، ئێستا ئەو كێشەیە چارەسەر كراوە و بۆ مۆڵەتی دامەزراندنی كارگە كار بە یاسای ژمارە 20ی ساڵی 1998ی عێراق دەكەن. لەوبارەوە گوتی :"هەر كارگەیەك بەو یاسایە مۆڵەتی وەرگرتبێت، بۆ ماوەی 10 ساڵ لە وەرگرتنی باج و رەسمی گومرگی دەبەخشرێ و دەتوانێت لە هەموو خاڵە سنوورییەكانی عێراق كەرەستەی خاو بۆ كارگەكەی هاوردە بكات و گومرگ نەدات".

پارێزگای هەولێر لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان زۆرترین كارگەی لێ دامەزراوە كە 1200 كارگەیە.

ئەندازیار تەیب كەژۆ عەلی، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر، دەڵێت :"لابردنی خاڵە گومرگییەكانی نێوان شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و خواست لەسەر كاڵاكانیان لە شارەكانی عێراق، جوڵەیەكی گەورەی خستووەتە بەرهەمی كارگەكان، بۆیە بەشێك لەو كارگانەی پێشتر لەكار وەستابوون، جارێكی دیكە كەوتوونەتەوە كار، تەنیا لە مانگی رابردوودا نزیكەی 15 كارگە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی هاوردەكردنی كەرەستەی خاو لە دەرەوە سەردانیان كردووین".

لەو 1200 كارگەیەی لە هەولێر دامەزراون، 50%یان چالاكن و بەرهەمەكانیان هەناردەی شارەكانی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر دەكەن. تەیب كەژۆ دەڵێت: "ئێستا كارگەكان رۆنی ئۆتۆمبێل، كورسی و تەپڵەی پلاستیكی و راشی و هەندێ بەرهەمی دیكە هەناردەی سووریا، توركیا، لوبنان، میسر و سوودان و هەندێ وڵاتی دیكە دەكەن. هەروەها ئایس كرێم، چبس، قارچك، ئاوی سروشتی، خواردنەوە گازییەكان، مۆبیلیات، كلینس و كەرەستەی جوانكاری، پاككەرەوە، كاڵای پلاستیكی، پەینی كیمیایی، شیش و چیمەنتۆ و چەندین بەرهەمی دیكەش بۆ شارەكانی عێراق هەناردە دەكەن".  

لەدوای پاككەرەوە زۆرترین بەرهەم كە هەناردەی شارەكانی عێراق و دەرەوەی وڵات دەكرێت، بریتییە لە بەرهەمی پلاستیكی.

بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی، 561 كارگەی بەرهەمی پلاستیكی (526 بچووك، 31 مامناوەند و چوار گەورە) لە هەرێمی كوردستان هەن.

ئەم كارگانە بەگوێرەی خواستی بازاڕ: كورسی، مێز، تەپڵە، حاویەی زبڵ، كاڵای پلاستیكی نێو ماڵ، سفرەی سەفەری، نایلۆن و چەندین بەرهەمی دیكە دەخەنە بازاڕ.

كارگەی دایم پلاستیك، یەكێكە لە كارگە گەورەكانی بەرهەمی پلاستیك لە شاری هەولێر، وزی بەرهەمهێنانی مانگانەی 500 تۆنە، زیاتر لە 100 جۆر كاڵای پلاستیكی دەخستە بازاڕ. 

نەهرۆ عەبدولڕەحمان، خاوەنی كارگەی دایم پلاستیك، دەڵێت: "دوای لابردنی خاڵە گومرگییەكانی نێوان شارەكانی كوردستان و عێراق، جووڵەیەكی باش كەوتووەتە بازاڕ. فرۆشی زۆربەی كارگەكان زیادی كردووە، چونكە ئەو 1200 دۆلارەی بازگەكانی عێراق وەریاندەگرت نەما، ئێستا دەتوانین كێبڕكێی بەرهەمی ئێرانی بكەین، بەڵام دوای یەكخستنی تەعریفەی گومرگی و زیادكردنی رەسمی هاوردەكردنی كەرەستەی خاو لە 15 دۆلارەوە بۆ 50 دۆلار كەمێك بازاڕ كزبووە، چونكە ئەمە تێچووی بەرهەمهێنانی بەرز كردەوە".

كارگەكەی نەهرۆ بۆ فرۆشتنی 60%ی كاڵاكانی پشت بە شارەكانی عێراق دەبەستێ، 20%ی كاڵاكانیشی هەناردەی دەرەوەی عێراق دەكات، تەنیا 20%ی لە ناوخۆدا ساخ دەبێتەوە. 

نەهرۆ دەڵێت: "ئێمە یەكەم كارگە بووین لە كوردستان كە كورسی و مێزمان بۆ توركیا و ئازەربایجان نارد، ماوەیەكیش كورسی و حاویەی زبڵمان بۆ لوبنان و سعودیە نارد، ئێستاش بەرهەم بۆ سووریا و جەزائیر دەنێرین، گرێبەستیشمان لەگەڵ هەندێ بازرگانی توركیا و كوێت و سعودیە كردووە كۆتایی ئەم مانگە قادرمەی پلاستیكیان بۆ هەناردە بكەین". 

سەبارەت بە بازاڕی كاڵاكانیان دوای نەمانی گومرگەكانی عێراق، نەهرۆ دەڵێت "بەراورد بە پێشتر فرۆشمان نزیكەی 20% زیادی كردووە، پێشبینی دەكەین لەكۆتایی ئەم مانگە فرۆشمان زیاتر بێت، چونكە وەرزی فرۆشتنی كاڵا پلاستیكییەكان دێت".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : کارگە
1147 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 18 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.234 seconds