وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ساڵێک دوای کودەتا؛ ئابووریی تورکیا بووژاوەتەوە

لەلایەن رووداو 16/7/2017
ئابووری تورکیا لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی 5% گەشەی کردووە
رووداو - هەولێر

دوای تێپەرینی ساڵێک بەسەر کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا، بەرپرسانی ئابووریی ئەو وڵاتە سەرکەوتوو بوون لە سیاسەتەکانیان لە رەواندنەوەی کاریگەرییەکانی کودەتا لەسەر ئابووری تورکیا.

ئابووری تورکیا لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، توانی گەشەی 5% تۆماربکات و، ببێتە یەکێک لە هەرە وڵاتە باشەکان لە جیهاندا، کە توانیویەتی ئەو گەشە بەرچاوە تۆماربکات.

رۆژی 15-7-2016 لەکاتی کودەتاکەی تورکیا، یەک دۆلار بە دوو لیرە و 90 قرووش مامەڵەی پێوەدەکرا، هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا بەهای لیرە دوای کودەتاکە زۆر دابەزێت، بەڵام تاوەکو مانگی 11، هەر دۆلار بە سێ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا و، تاوەکو ئەو کاتە، دابەزینی بەرچاوی تۆمارنەکرد.

شەپۆلی گۆڕینەوەی دۆلار بە لیرەی تورکی لەلایەن خەڵکەوە، یەکێک لە هۆکارەکانی راگرتنی بەهای لیرە بوو، دوای ئەوەی سەرکردەکانی ئەو وڵاتە بانگەوازیان کرد، زێڕ و دراوە بیانییەکانیان بە لیرە بگۆڕنەوە.

سەرەڕای ئەوە لە 27ـی یەکی ئەمساڵەوە، بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار دابەزینی گەورەی تۆمارکرد و، هەر دۆلارێک بە سێ لیرە و 87 قرووش مامەڵەی پێوەدەکرا.

بانکی ناوەندی تورکیا هەرزوو دەستتێوەردانی کرد و، بە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی، نەیهێشت بەهای لیرە بەرابەر بە دۆلار لەو ئاستە زیاتر دابەزێت.

پێنوێنی بۆرسەی ئیستەنبوڵ، کە لە رۆژی کودەتاکەدا لە ئاستی 82 هەزار و 825 خاڵ بوو، دوای کودەتا دابەزی بۆ 71 هەزار و 594 خاڵ. 

دابەزینی بۆرسەی ئیستەنبوڵ بە درێژایی ساڵی 2016 بەردەوام بوو، بەڵام دوای گشتپرسییەکەی گۆڕینی دەستوور لە تورکیا لە مانگی چواری ئەمساڵدا، ئاراستەکەی گۆڕی و بەرە و بەرزبوونەوە رۆیشت، بە چەشنێک کە لە مانگی پێنجدا گەیشتە سەرووی 100 هەزار خاڵ و، بووە یەکێک لە باشترین بۆرسەکانی جیهان لەڕووی خێرایی بەرزبوونەوەی بەهای پشکەکانی.

سەرەڕای کاریگەرییە نەرێنییەکانی کودەتاکە لەسەر دوورکردنەوەی وەبەرهێنەری بیانی لە تورکیا، ئەو وڵاتە لە ساڵی 2016ـدا توانی بڕی 12 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی بیانی بەلای خۆیدا راکێشێت.

لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا، قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی لە تورکیا گەیشتووەتە چوار ملیار و 700 ملیۆن دۆلار. بەوپێیەش: قەبارە وەبەرهێنانی بیانی لە تورکیا لەو ماویەدا بەراود بە ساڵی رابردوو بەرێژەی 11%  بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەردە ئەرمۆت، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی تورکیا دەڵێ، پێنوێنە ئابوورییەکانی تورکیا ئەوە دەردەخەن، کە ئابووری ئەو وڵاتە بەرامبەر بە هەرچەشنە پاشەکشەیەک توانای بەرگری هەیە و دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بووەستێت.

بەبڕوای شرۆڤەکاران، سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا لە نەهێشتنی کاریگەرییە ئابوورییەکانی کودەتا سەرکەوتوو بوون و، ئابووری تورکیا توانای گەشەکردنی بەردەوامی هەیە.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Behrooz Shojai
Behrooz Shojai | 19/04/2018 07:25:01 ص
کاک رەشید، مەبەستی ئەم گوتارە پەیماننامەی کەجەکە و جەوهەری تۆتالیتەری پەکەکە بوو. بۆ هەڵداڕشتنەوەی گوتار و تیۆریی ناسیۆنالیزمی نەریتی کوردی لە...
هیرانی | 19/04/2018 11:49:52 ص
وتارێكی تەواو حیزبیانەیە و لەساتەوەختێکدا نووسراوە کە تیایدا کۆنگرەی نەتەوەیی زەرورەتێکی هەنووکەییە وەک وەڵامدانەوەی ئەو هەموو هێرشە قڕکەرانەی...
كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكە بەپێی كۆنفیدراڵیزمی دێموكراتیك
| 17/4/2018 | (5)
ره شید | 19/04/2018 07:34:26 ص
با خه لکی کوردستان ویرای شادبوون به م رووداوه دلخوشکه ره ؛ بیر له قاره مانانی راسته قینه ی خه باتی گه له که یان که له ریبازی پر له شانازی پارتی و...
Rebwar | 19/04/2018 08:40:26 ص
zor karigara, dastxosh
دوو برا دوای 60 ساڵ بەیەکدی شادبوونەوە
| دوێنێ کاژێر 10:22 | (2)
Rebwar | 18/04/2018 04:55:19 م
Dastxosh
سووریا و عێراق.. دوو سەرچاوەی پشێوی
| 18/4/2018 | (1)
Rebwar | 18/04/2018 06:03:13 ص
ganjeki bahramandu dastrangina, hiway sarkawtni bo axwazm la gsht karakan
گەنجێک لە سۆران هاوشێو‌ه‌ی چاپ وێنه‌ی دراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه
| 17/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

130 خێزانی عەرەب لە عەفرین نیشتەجێکران 2 کاژێر لەمەو بەر |

130 خێزانی عەرەب لە عەفرین نیشتەجێکران

خەڵکی غوتەی رۆژهەڵاتن زۆرتر
مزگەوتی گەورەی ئامەد 3 کاژێر لەمەو بەر |

مزگەوتی گەورەی ئامەد

کەمیی هۆرمۆنی نێرینە هەڕەشەیە بۆسەر تەندروستیی پیاوان 4 کاژێر لەمەو بەر |

کەمیی هۆرمۆنی نێرینە هەڕەشەیە بۆسەر تەندروستیی پیاوان

تووشی چەندین نەخۆشی درێژخایەنیان دەکات زۆرتر
0.562 seconds