وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

بەخێوكردنی بولبول لە ئارەزووەوە دەبێتە بازرگانی

لەلایەن رەوا عەبدوڵڵا 17/2/2017
لە هەولێر نرخی بولبولێك دەگاتە سێ‌ ملیۆن دینار
لە هەولێر نرخی بولبولێك دەگاتە سێ‌ ملیۆن دینار

رووداو- هەولێر 

بازاڕی كڕین و فرۆشتنی جۆرە بولبولێك لە كوردستان گەرمە. ئەو جۆرە كە بە خورمایی ناسراوە، ماوەی دوو ساڵە لە هەولێر و كەركووك لە كێبڕكێكاندا پلەی یەكەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەستێنێ‌. بەو هۆیەشەوە نرخی گەیشتووەتە نزیكەی 2500 دۆلار.


هوشیار حەمید عەزیز، خاوەنی پێشەنگایەكی فرۆشتنی بولبولی خورمایی لە شاری هەولێر، بە (رووداو)ی گوت: "بەخێوكردنی بولبولی خورمایی لە هەولێر مێژوویەكی درێژی هەیە، بەڵام لەو چەند ساڵەی دواییدا بەخێوكردنی لە حەز و ئارەزووەوە بووەتە بازرگانی و خەڵكێكی زۆر بەخێوی دەكەن".

لە پێشەنگاكەی هوشیاردا دەیان قەفەز هەڵواسراون، شێوەی بولبولەكانی نێو قەفەزەكان زۆر لە یەكدی دەچن، بەڵام لە نرخدا جیاوازن، لە 15 هەزار دینارەوە دەستپێدەكەن تاوەكو سێ‌ ملیۆن دینار بۆ یەك بولبول. هوشیار ئەو جیاوازییە بۆ تایبەتمەندیی ئاوازی بولبولەكان دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: "ئەوانەی نرخیان كەمە، كەم دەخوێنن و دەنگیشیان خۆش نییە، بەڵام ئەوانەی دەنگیان خۆشە و زۆر دەخوێنن، نرخەكەیان زۆرە".

هوشیار كە 20 ساڵە بولبول بەخێو دەكات، شارەزاییەكی زۆری لەو جۆرە باڵندەیە پەیدا كردووە و دەڵێت "بولبولم هەیە بە سێ‌ ئاواز دەخوێنێ‌، نرخەكەی دەگاتە 500 هەزار دینار. بولبولیشم هەیە بە پێنج ئاواز دەخوێنێ‌ و قەت هەڵە ناكات، ئەوەیان نرخەكەی دەگاتە سێ‌ ملیۆن دینار".

وشیار زۆر شەیدای بولبولی دەنگخۆشە و لە هەر شوێنێك بولبولێكی دەنگخۆش شك ببات دەچێت دەیكڕێت و بۆ ماوەیەكی زۆر پەروەردەی دەكات و دواتریش بە نرخێكی باش دەیفرۆشێتەوە. وشیار گوتی "ئێستا بولبولێك هەیە لە گرووپێكی بەغدا نمایش كراوە، دوو ملیۆن دینارم پێداوە، خاوەنەكەی داوای چوار ملیۆن دینار دەكات. دڵنیام ئەگەر بیكڕم و سێ ساڵ پەروەردەی بكەم، قازانجێكی زۆری لێدەكەم".

 هەروەها دەڵێت "زۆرجار بێچووی بولبول دەكڕم كە هیچ ئاوازێك فێر نەبووە، ماوەی سێ‌ مانگ تاوەكو شەش مانگ لەگەڵ ئەو بولبولانە دایاندەنێم كە زۆر باش دەخوێنن، كاتێك گەورە دەبن و فێری خوێندن دەبن، هەر بولبولێك بە 500 – 600 هەزار دینار دەفرۆشمەوە".

ماوەی دوو ساڵە بە چاودێری و سەرپەرشتیی كۆمەڵەی عێراق بۆ باڵندە، لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عێراق پێشبڕكێ بۆ باشترین بولبولی خورمایی دەكرێت، بەشداربووانی پێشبڕكێكە بەدانانی چەند ڤیدیۆیەكی بولبولەكانیان بەشداری دەكەن و دواتر لەلایەن لێژنەیەكی پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێت. لە قۆناغی یەكەم لەسەر ئاستی پارێزگاكان براوەی یەكەم دەستنیشان دەكرێ، دواتر لەسەر ئاستی عێراق براوەكان دەچنە پێشبڕكێ و پێنج بولبول وەكو یەكەمی هەموو عێراق دەستنیشان دەكرێن.

ئەمساڵ و ساڵی رابردوو دوو بولبول لە هەولێر و كەركووك یەكەم بوون و لەسەر ئاستی عێراقیش لە پێنج بولبولەكە بوون.
دێدەوان موحسین مەموندی كە ئەمساڵ بە بولبولێكی بەدراوی بەناوی خەنجەر پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەدەستهێناوە، بە (رووداو)ی گوت "بەدوو بولبول بەناوەكانی خەنجەر و سەقەر بەشداریم كرد، خەنجەر پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەدەست هێنا، لەسەر ئاستی عێراقیش بەیەكێك لە پێنج بولبولە  هەرە باشەكانی ئەمساڵ هەڵبژێردرا".

مەموندی باسی تایبەتمەندییەكانی بولبولەكەی كرد و گوتی "خەنجەر بولبولێكی كێوی لە جۆری بەدراوییە، ماوەی چوار مانگە لە قەفەز ماڵی كراوە، هێشتا بە تەواوی ئاوازەكانی دەرنەچووە، بۆیە پەروەردەی دەكەم و بەنیازم چەند بولبولێكیشی لەگەڵ دابنێم بۆ ئەوەی فێری خوێندنیان بكات".

لە كەركووكیش بولبولی هاووڵاتییەكی كورد بە ناوی هوشیار دووزی ماوەی دوو ساڵە لەسەر یەك، لەسەر ئاستی عێراق بە یەكێك لە باشترین بولبولەكان هەڵدەبژێردرێت. بولبولەكەشی لە جۆری بەدراوییە.

هوشیار دەڵێت "ساڵی رابردوو لەسەر ئاستی عێراق دوو بولبول پلەی یەكەمیان بەدەست هێنا، یەكێكیان ئەوەی من بوو، ئەوەی دیكەشیان لە بەسرا بوو، ئەمساڵیش 5 بولبول لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەكەمیان بەدەست هێنا، دووبارە بولبولەكەی من یەكێكیان بوو".

شاری كەركووك، مەڵبەندی سەرەكی بەخێوكردنی باڵندەیە، خەڵك لە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەستكەوتنی جۆرەها باڵندە رووی تێدەكەن.

هوشیار دووزی دەڵێت "لە كەركووك خەڵكێكی زۆر ئارەزووی بەخێوكردنی بولبول دەكەن و كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكەن، ماوەی چەند ساڵێكیشە شێوازی بازرگانیی وەرگرتووە و نرخیشی بەرزبووەتەوە".

عەممار عەبد عەلی، سەرۆكی بەشی بولبولی ئاوازدار لە كۆمەڵەی عێراق بۆ باڵندە و سەرپەرشتیاری پێشبڕكێكە بە (رووداو)ی گوت: "ئەمساڵ لەسەر ئاستی عێراق پێنج بولبول پلەی یەكەمیان بەدەست هێنا، دوو لە بەغدا، یەكێك لە هەولێر، یەكێك لە كەركووك و ئەوی دیكەشیان لە عەممارە بوو. لەو پێنجەش ویستمان یەكەمی سەر عێراق هەڵبژێرین، بەڵام نەمانتوانی، چونكە ئاوازی هەر بولبولێك تایبەتمەندیی خۆی هەبوو، بولبولەكانیش لە جۆری جیاواز بوون".

 بولبولە خورماییەكانی عێراق لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەڕووی دەنگ و ئاوازەوە بە یەكێك لە باشترین بولبولەكان هەژماركراون، لەڕووی دەنگ و ئاوازیشەوە بولبولی شار و شارۆچكەكان جیاوازییان هەیە، بۆیە بەپێی ناوی ناوچەكان پۆلێن كراون، وەكو بولبولی بەسراوی، بەغدادی، بەدراوی، زاملی و مەندەلاوی.

 عەممار دەڵێت "بولبولی عێراقی لەڕووی خوێندن و دەركردنی ئاوازەوە لەسەر ئاستی هەموو وڵاتانی كەنداوی عەرەب و تەنانەت ئێرانیش باشترین بولبولە، تایبەتمەندی و ئاوازی بولبولی هەر ناوچەیەكیش جیاوازە، هەیانە بە چوار ئاواز دەخوێنێ‌، هەشیانە بە 12 ئاواز، بۆیە لەوڵاتانی كەنداو خواستێكی زۆر لەسەر بولبولی عێراق هەیە".

سەبارەت بەنرخەكانیش، عەممار عەبد گوتی "نرخێكی دیاریكراو بۆ بولبول نییە، نرخەكەی دەوەستێتە سەر كڕیار، بولبول هەیە زۆر باشە بە 500 هەزار دینار فرۆشراوە، هەشە بە سێ‌ ملیۆن دینار (نزیكەی 2500 دۆلار) فرۆشراوە، بەڵام بەتێكڕا بولبولی باش نرخەكەی لەنێوان ملیۆنێك تا ملیۆن و 500 هەزار دینارە".

بازاڕیان كز بووە

هوشیار حەمید، خاوەنی پێشەنگایەكی فرۆشتنی بولبولی خورمایی لە هەولێر دەڵێت، پێشتر ساڵانە زیاتر لە 1000 بولبولی لە شارەكانی عێراق دەهێنا و لە هەولێر دەیفرۆشتنەوە، بەڵام ئەمساڵ تەنیا 600 بولبولی هێناوە. ئەو دەڵێت "قەیرانی دارایی كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی بولبول و فرۆشی هەبووە، ئەو بولبولانەی ئێستا بە 500 تاوەكو 600 هەزار دینار دەیانفرۆشم، پێشتر بە دوو هێندە دەمفرۆشتن، بەڵام بەبەراورد بە باڵندەی دیكە نرخی بولبول زۆر دانەبەزیوە و بازاڕیشی باشە".
نیشانەکردن : بولبول
10390 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

muhamad ahmad | 17/07/2017 09:41:47 م
باشە یانی ئەو پڕۆژە تەواو باشە بۆچی من بەو پڕۆژەیەم نەزانی 😭
Hoshyar rasul ahamad | 17/07/2017 11:11:26 م
Dasta. Xosh
زۆرتر لە 3000 کەس بەهۆی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ واز لە جگەرە دەهێنن
| 17/7/2017 | (3)
احمد حسن زێڕۆ | 17/07/2017 08:54:43 م
ده‌ستخۆش قوربانی .. ئه‌مریكا له‌ مێژه‌ ئه‌ودوو كه‌له‌بابه‌ به‌خێو ده‌كا و ڕاهێنانی شه‌ڕیان پێده‌كا هه‌موو ئامانجی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه‌ ئاگری شه‌ڕی...
ئێران وەك دراوسێی ئیسرائیل
| 17/7/2017 | (1)
Azad Azad | 17/07/2017 08:07:18 م
نه‌ته‌وه‌ یه‌ك گرتوه‌كان به‌ته‌مان به‌رنامه‌ی پرۆسه‌ی ئاشته‌وای عیراقن ؟؟؟ ئه‌م كاره‌ش محاڵه‌ له‌ عیراقدا، له‌وانه‌شه‌ به‌ته‌مای ئه‌وه‌بن ئه‌گه‌ر...
راپۆرتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی گشتپرسی لە ئەنجوومەنی ئاسایش
| 17/7/2017 | (1)
Adam sollymann | 17/07/2017 03:39:55 م
هه ر سركفتي بي كجا من
کچە کوردێک لە ئەڵمانیا لەنێو 180 قوتابی یەکەم دەبێت
| 17/7/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خوێی چێشت هەڕەشەیە بۆ بۆڕییەکانی خوێنی نەوجەوانان 13 کاژێر لەمەو بەر |

خوێی چێشت هەڕەشەیە بۆ بۆڕییەکانی خوێنی نەوجەوانان

پزیشکانی ئەڵمانی هۆشداریدەدەن زۆرتر
رۆژانە دوو خولەک راکردن ئێسکی خانمان بەهێزدەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

رۆژانە دوو خولەک راکردن ئێسکی خانمان بەهێزدەکات

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە زۆرتر
ئازاری ئافرەتانی میسر لە نێو ئۆپێڕایەک نمایش دەکرێت 23 کاژێر لەمەو بەر |

ئازاری ئافرەتانی میسر لە نێو ئۆپێڕایەک نمایش دەکرێت

چیرۆکی ئۆپێڕاکە لە کتێبێکی نەوال سەعداوی زۆرتر
0.485 seconds