وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

فەرمانگەی قەرز و پابەندە داراییەکان کار لەسەر دوو جۆر قەرز دەکات

لەلایەن سەنگەر عەبدولڕەحمان 18/4/2017
مەولوود باوەمراد:حکومەت دەیەوێت لێکۆڵینەوە بکاتە لەسەر قەرزەکان

رووداو - هەولێر 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانگەی بەڕێوەبردنی قەرزی گشتی و پابەندە داراییەکانی دامەزراند و کار لەسەر دوو جۆر قەرز دەکات.


فەرمانگەی بەڕێوەبردنی قەرز و پابەندە داراییەکان، سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت، کار لەسەر دوو جۆر قەرز دەکات، ئەو قەرزانەی حکومەت وەریگرتوون لە وڵاتان و بانکە نێودەوڵەتییەکان، لەگەڵ ئەو پابەندە داراییەکانی کە وەک قەرز لای حکومەتن، لەوانە پاشەکوتی مووچەخۆران، پارەی بەڵێندەر، کۆمپانیاکان و پارەی پێشەکی فرۆشی نەوت.

فەرمانگەکە بەرچاوڕوونی دەداتە حکومەت لەسەر قەرزەکانی پارەی پێشەکی نەوت و پارەی وڵاتان، قەرزی بانکەکان، بازرگانان و بەڵێندەران.  

داتای پاشەکەوتی مووچەخۆرانیش هەر لەوێ دەپاریزرێن، مەولوود باوەمراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، حکومەت دەیەوێت لێکۆڵینەوە بکاتە لەسەر قەرزەکان میکانزمی گەڕانەوەشیان دیاری بکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت دەست بە دانەوەی ئەو قەرزانە بکاتەوە، کە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی لە سێ ساڵی رابردوو کردبوونی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دروستکردنی فەرمانگەیەکی دا کە ئیدی سەروکاری لەگەڵ ئەو مەلەفە دەبێت.

مەولوود باوەمراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە وەکالەت رایگەیاند "ئیشی ئەو فەرمانگەیە ئەوەیە ئیدارەی قەرزە حکومەییەکان بدات، ئەوانەی لە بانقەکان، کەسەکان و دەوڵەتەکان وەریگرتوون، هەروەها ئەو پاشەکەوتەی لە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، هەموو ئەم قەرزانە کۆبکاتەوە و چۆنییەتی ئیدارەکردنی ئەو قەرزانە بدات، سەرجەم ئەو کارانە لە ئەستۆی ئەو فەرمانگەیە دەبێت".

دروستکردنی ئەو فەرمانگەیە دوای ئەوە دێت، کە بریکاری وەزارەتی دارایی بە وەکالەت بە رووداوی گوتبوو، باری دارایی حکومەت بەرەو باشتر دەڕوات، حکومەت ئەوە دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەرکە گرانەکەی سەرشانی کەم کاتەوە و ئیدی کەم کەم قەرزەکانی بداتەوە.


پێداچوونەوە: راوچی حەسەن 


4229 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

muhamad ahmad | 17/07/2017 09:41:47 م
باشە یانی ئەو پڕۆژە تەواو باشە بۆچی من بەو پڕۆژەیەم نەزانی 😭
Hoshyar rasul ahamad | 17/07/2017 11:11:26 م
Dasta. Xosh
زۆرتر لە 3000 کەس بەهۆی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ واز لە جگەرە دەهێنن
| 17/7/2017 | (3)
احمد حسن زێڕۆ | 17/07/2017 08:54:43 م
ده‌ستخۆش قوربانی .. ئه‌مریكا له‌ مێژه‌ ئه‌ودوو كه‌له‌بابه‌ به‌خێو ده‌كا و ڕاهێنانی شه‌ڕیان پێده‌كا هه‌موو ئامانجی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه‌ ئاگری شه‌ڕی...
ئێران وەك دراوسێی ئیسرائیل
| 17/7/2017 | (1)
Azad Azad | 17/07/2017 08:07:18 م
نه‌ته‌وه‌ یه‌ك گرتوه‌كان به‌ته‌مان به‌رنامه‌ی پرۆسه‌ی ئاشته‌وای عیراقن ؟؟؟ ئه‌م كاره‌ش محاڵه‌ له‌ عیراقدا، له‌وانه‌شه‌ به‌ته‌مای ئه‌وه‌بن ئه‌گه‌ر...
راپۆرتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی گشتپرسی لە ئەنجوومەنی ئاسایش
| 17/7/2017 | (1)
Adam sollymann | 17/07/2017 03:39:55 م
هه ر سركفتي بي كجا من
کچە کوردێک لە ئەڵمانیا لەنێو 180 قوتابی یەکەم دەبێت
| 17/7/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خوێی چێشت هەڕەشەیە بۆ بۆڕییەکانی خوێنی نەوجەوانان 13 کاژێر لەمەو بەر |

خوێی چێشت هەڕەشەیە بۆ بۆڕییەکانی خوێنی نەوجەوانان

پزیشکانی ئەڵمانی هۆشداریدەدەن زۆرتر
رۆژانە دوو خولەک راکردن ئێسکی خانمان بەهێزدەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

رۆژانە دوو خولەک راکردن ئێسکی خانمان بەهێزدەکات

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە زۆرتر
ئازاری ئافرەتانی میسر لە نێو ئۆپێڕایەک نمایش دەکرێت 23 کاژێر لەمەو بەر |

ئازاری ئافرەتانی میسر لە نێو ئۆپێڕایەک نمایش دەکرێت

چیرۆکی ئۆپێڕاکە لە کتێبێکی نەوال سەعداوی زۆرتر
0.344 seconds