وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

عەبدولستار مەجید: هەندێک پەرلەمانتار هۆکارن عێراق گەنمی کوردستان وەرنەگرێت

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 17/5/2017
"عێراق پێویستی بە گەنمی هەرێمی کوردستانە"

رووداو - هەولێر

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لێدوانی "هەندێک بەرپرس و پەرلەمانتاری کورد" بە هۆکار دەزانێت لەوەی حکومەتی ناوەند گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەپێی پێویست وەرنەگرێت.


عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت " لێدوانی هەندێک بەرپرس و پەرلەمانتاری کورد، بیانو دەداتە دەست حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرنەگرن، بە گوتەی ئەو پەرلەمنتارە کوردانە گەنم لە دەرەوە هاتووە".

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵە ئابوورییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی پرسی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "ئێمە وەکو وەزارەتی کشتوکاڵ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە هەوڵداین گەنمی جووتیارانی خۆمان ساخ بکەینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش زنجیرەیەک کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق ئەنجامداوە، باسمان لەوە کردووە کە هەرێمی کوردستان خاوەنی گەنمێکی زۆرە و عێراقیش پێویستی بە گەنم هەیە، واتە جیا لەو گەنمەی لە عێراق بەرهەم دەهێندرێت، کە نزیکەی سێ ملیۆن و 300 هەزار تۆن دەبێت، بەڵام هێشتا پێویستی بە کڕینی گەنم هەیە".

سەبارەت بەوەش بۆچی ئەو بڕە گەنمەی لە کوردستان بەرهەم دەهێندرێت بەغدا وەریناگرن، لەکاتێکدا گەنم لە دەرەوە دەکڕێت، عەبدولستار مەجید دەڵێت "بەداخەوە هەڵوێستە سیاسییەکانی عێراق ئەمڕۆ بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان گونجاو نییە، بەشێوەیەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکات کە تاوەکو ئەمڕۆ بەشێکە لە عێراق، هەندێک گومان و راڕایی لەلایەن بەرپرسانی خۆمان و پەرلەمانتارەکان بڵاوکراوەتەوە گوایە ئەو گەنمەی لە هەرێمی کوردستان رادەستی سایلۆکان دەکرێت، گەنمی دەرەوەی تێدایە، ئەگەرچی ئێمە ئەو دەنگۆیانەمان رەتکردووە، ئەگەر شتی لەو بابەتەش هەبێت رێکاری یاسایی تووندی لەگەڵ کراوە".

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەشڵێت "ئێمە ئامادەییمان پێشانداوە بۆ ئەوەی لێژنەی هاوبەش پێکبهێنین، پشکنین بۆ گەنمەکە بکرێت بزانێت لە دەرەوە هاتووە یان بەرهەمی کوردستانە، لە راستیدا گللەیی و رەخنەم هەیە لە هەندێک لە پەرلەمانتارەکان هەیە، خۆیان باسیان لەوە کردووە بەغدا بۆیە پارە رەوان ناکات، چونکە هەندێک گەنم لە دەرەوە هاتووە، ئەم لێدوانانەش بیانو دەداتە دەستیان، عێراقیش بەخۆی لە دوای بیانودا دەگەڕێت".

سەبارەت بە بڕە گەنمەی کە بۆ ئەمساڵ بڕیاردارەوە لە هەرێمی کوردستانی وەربگرن، عەبدولستار مەجید،  گوتی: "تاوەکو ئێستا ئەو بڕیارەی داویانە بۆ وەرگرتنی گەنم لە ئێمە، لە کۆبوونەوەی رابردوویان بڕیاریانداوە تەنها 440 هەزار دۆنم وەربگرن، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی وەزیری کشتوکاڵی عێراق لەگەڵ ئێمە نیگەرانی خۆمان لەو بڕیارە پێگەیاند و پێمانڕاگەیاند کە ئەو بڕەی داتانناوە ستەمە لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، بڕیاریشدراوە کە بەڕێزیان چاوی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق بکەوێت و گفتوگۆی لەگەڵ بکات، ئێمەش چاوەڕێین".

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/02/2018 08:42:43 ص
Dastxosh
یاسین حه‌مه‌ غه‌ریب | 22/02/2018 02:17:42 م
ئه‌ڵێن مێژوو وانه‌یه‌ بۆ داهاتوو ، به‌ڵام وانەیه‌ بۆ قوتابیان یان بۆ سیاسیەکان؟ هه‌ندێک له‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ مێژوو ده‌زانن هه‌تا...
سەردەمی حوكمی ئامۆزاكان
| 20/2/2018 | (2)
دڵخواز | 21/02/2018 07:51:12 م
بە بڕواى من هۆى سەرەكى ئەو پێشهاته خەمۆكى دواى مناڵ بوونه، هيوادارم هەموو هاوژينەكان لەوە ئاگادار بن و دواى مناڵ بوون ئەگەر نيشانەى خەمۆكيان لە...
ژنێكی 20 ساڵان خۆی دەسووتێنێ
| 21/2/2018 | (1)
ره شید | 20/02/2018 05:13:13 م
به ریز کاکه "ئاکو" و هاورییانی به ئه مه گی رووداو، هه مووخه لکی کوردستان ته واوی ئازادیخوازان و ئه سحابی قه له م و راگه یه نه ره گشتیه کان شه ریکه خه...
سارا | 21/02/2018 05:03:02 ص
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هید شیفاهه‌تا هه‌تایه‌ یادی بۆ هه‌میشه‌ یادی له‌ دڵماندا زیندووه‌. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نێن بۆ بنه‌ماڵه‌ی...
ساڵیادی شەهید شیفا
| 20/2/2018 | (2)
سێنیار بامەڕنی | 20/02/2018 03:59:47 م
بەڵكو میلیشیاكانی سەربە #ئیران چوونە نێو #عەفرین، هەروەك چۆن لەسایەی خیانەتكارییەكەی 16ـی ئۆكتۆبەر حەشدی شەعبی سەر بەئیران هاتوونەتە نێو كەركوك.
هێزە شەعبییەکانی سەر بە حکومەتی سووریا چوونە نێو عەفرین
| 20/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە باشووری کوردستان هەفتەی پشتیوانی لە عەفرین راگەیێنرا 4 کاژێر لەمەو بەر |

لە باشووری کوردستان هەفتەی پشتیوانی لە عەفرین راگەیێنرا

کەنەکە بانگەوازێک ئاراستەی هاونیشتمانیان دەکات زۆرتر
شاندێکی ئەمریکا: لە هەوڵەکانمان بەردەوامدەبین بۆ لێکنزیککردنەوەی هەولێر و بەغدا 4 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی ئەمریکا: لە هەوڵەکانمان بەردەوامدەبین بۆ لێکنزیککردنەوەی هەولێر و بەغدا

کەریم شنگالی: بۆ هەموو هەماهەنگییەک لەگەڵ ئەمریکا زۆرتر
 کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بە بەشداری سێ پارێزگاری کوردستان بەڕێوەدەچێت دوێنێ کاژێر 01:04 |

کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بە بەشداری سێ پارێزگاری کوردستان بەڕێوەدەچێت

هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو رێککەوتنی پاریس بۆ زۆرتر
0.375 seconds