وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

لە دوو پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر 50 گرێبەست واژۆکران

لەلایەن کاردۆ کەمال 18/5/2017
زۆرترینی گرێبەستەکان تایبەتن بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە تازە کۆنترۆڵکراوەکان

رووداو - هەولێر

دوو پێشانگا کە یەکێکیان تایبەت بوو بە بەرهەمە ناوخۆییەکان، دووەمیشیان تایبەت بوو بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانبەرکەوتووەکانی دەستی داعش، لە هەولێر بەڕێوەچوون و لەهەردوو پێشانگاکەشدا زیاتر لە 50 گرێبەست واژۆکران.
  
بۆ دروستکردنی هاوئاهەنگی لەنێوان کۆمپانیاکان و ئاسانکاری و دۆزینەوەی دەرفەتی زۆرتری نزیککردنەوەی کۆمپانیا نێوخۆیی و بیانییەکان، دوو پێشانگاکە بەبەشداری 250 کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە هەولێر بەڕێوەچوون.
 
ئەگەرچی بەشێکی زۆری کۆمپانیا بەشداربووەکانی هەردوو پێشانگاکە، لە ئاستی پێشانگاکە ناڕازیبوون، پێیانوابوو پێشانگای ساڵی رابردوو بەراورد بەمساڵ گەرموگوڕتربوو، بەڵام لەماوەی سێ رۆژدا نزیکەی 50 گرێبەست واژۆکراون، زۆربەی گرێبەستەکانیش لەگەڵ ئەو پارێزگایانەن کە ناوچەکانیان لەژێر دەستی داعش کۆنترۆڵکراونەتەوە.

ئەو گرێبەستانەی لەنێوان کۆمپانیاکان و ئیدارەی ناوچە رزگارکراوەکانی ژێر دەستی داعش واژۆکراون زۆرترینیان لەبواری ئاودانکردنەوەدان، جیا لەوەش بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە کۆمپانیا نێوخۆییەکانیش سوودیان لێوەرگیراوە و، گرێبەستی جیاوازیان واژۆکردووە. 

عەبدوڵڵا ساڵح، نوێنەری کۆمپانیای ستیل پاوەر، کە یەکێک لەو کۆمپانیایانەیە گرێبەستی واژۆکردووە، بە رووداوی راگەیاند توانیویانە لە پێشانگای نێودەولەتی هەولێر توانیویانە دوو گرێبەست واژۆ بکەن، یەكێک لە گرێبەستەکان لە پارێزگای دهۆک و ئەوەی دیکە لەگەڵ پارێزگای نەینەوا بووە.

چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتاییهاتنی پێشانگاکە ژمارەیەکی زیاتری گرێبەست لەبواری ئاوەدانکردنەوە واژۆ بکرێن، ئەمەش بۆ کۆمپانیاکان و حکومەتی خۆجێی ئەو ناوچانەش ئاسانکارییەکی باش دەبێت، بەتایبەت بۆ دۆزینەوەی کۆمپانیای بیانی و ئاشنابوون بەکارەکانیان.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

احمد حسن زێڕۆ | 19/07/2017 06:46:33 م
ده‌ستخۆش كاك ئاكۆ بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌نرخه‌ به‌بۆچوونی خۆم بۆچونی گشتی سوێد و میدیاو گه‌لی سوێد به‌مجۆره‌ نیه‌ كه‌ بالوێزه‌كه‌یان رای گه‌یاندووه‌ ،...
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (2)
omedxalid | 20/07/2017 03:46:21 ص
کاره کی چاک و پئویسته بلام نرخه که ی یکجار زوره
ZaNa KuRDi | 20/07/2017 04:44:45 م
بةراستي ئةمة شتيكي جاكة بؤ ئةم ولاتةي ئيمة دةست خؤشتي لة كشتان ئةكةم دةست خؤشي لةو كةسةش ئةكةم كة بيرؤكةي ئةم برؤزةيي دانا بةلام گةر بيريك لة...
ڤیدیۆ؛ بە هەلیکۆپتەر گەشتی شارەکانی کوردستان بکە
| 19/7/2017 | (4)
Azad Azad | 20/07/2017 03:47:16 م
كورد ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وی ماسی له‌ روبار بگرن قوله‌ پاشیان ته‌ڕ نه‌بێت....!!!
مەلا بەختیار: ئێران گشتپرسی رەتکردەوە و ئێمە داکۆکیمان لێکرد
| دوێنێ کاژێر 06:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە ئامەد و مێردین پشتیوانی بۆ فەڵەستین راگەیێندرا 1 کاژێر لەمەوبەر |

لە ئامەد و مێردین پشتیوانی بۆ فەڵەستین راگەیێندرا

هەنگاوەکانی ئیسرائیل سەرکۆنە کران زۆرتر
دەرمانێکی نوێ هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری سی چاکدەکاتەوە 1 کاژێر لەمەوبەر |

دەرمانێکی نوێ هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری سی چاکدەکاتەوە

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا پەسەندیکرد زۆرتر
0.219 seconds