وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

وەزارەتی كشتوكاڵ جارێكی دیكە رێ بە هاوردنی جگەری مریشك دەدات

لەلایەن رەوا عەبدوڵڵا 18/5/2018
مۆڵەتی هاوردنی 6150 تۆن جگەری مریشك دراوەتە بازرگانان
مۆڵەتی هاوردنی 6150 تۆن جگەری مریشك دراوەتە بازرگانان

رووداو- هەولێر

دوای 10 ساڵ لە قەدەغەكردنی بەهۆی زیانە تەندروستییەكانی، وەزارەتی كشتوكاڵ جارێكی دیكە رێگە بە هاوردنی جگەری مریشك دەدات، ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازیی پەلەوەر و خاوەن كوشتارگەكانی كوردستانیش داوایان لە ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان كردووە لە پێناوی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان رێ لە هاوردنی جگەری مریشك بگرن. 


جگەری مریشك بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە، ئەگەر بەتازەیی بخورێت و زێدەڕۆیی لە خواردنی نەكرێت، رێژەیەكی باش ڤیتامین B12ی تێدایە كە چارەسەرە بۆ كەمخوێنی. لەپێكهاتەی جگەردا رێژەیەكی باش ڤیتامین A هەیە كە چاو بەهێز دەكات و دەیپارێزێ‌، پارێزەرێكی بەهێزیشە بۆ رێگری لە تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشیی ئەنیمیا، جگەر بەرگری لەش بەهێز دەكات و دەبێتە هۆی رێگری لە هەڵوەرینی قژ و نینۆك.

سەرەڕای سوود و بەها خۆراكییەكانی، بەڵام پێویستە زێدەڕۆیی لە خواردنی جگەر نەكرێت، چونكە جگەر دەوڵەمەندە بە ماددەی بیورینات كە ترشی یۆریك لە جەستەدا دروست دەكات و بە تێپەڕبوونی كات مرۆڤ تووشی نەخۆشیی (میرانە) دەكات. هەروەها جگەر رێژەیەكی باشی كۆلیسترۆڵی تێدایە، بۆیە خواردنی گونجاو نییە بۆ تووشبووانی نەخۆشیی دڵ و بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن و نەخۆشیی شەكرە.

حەیدەر فەرحان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازیی پەلەوەر بە (رووداو)ی گوت: "هاوردنی جگەر جگە لەوەی لە داهاتوودا وەك مریشكی هاوردە كێشە بۆ ساخكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ دروست دەكات، لەلایەكی دیكەشەوە ئەگەری ئەوەی هەیە ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی دەیان نەخۆشیی ڤایرۆسی لە كێڵگەكانی پەلەوەر".

جگەر لە جەستەی مریشكدا رۆڵی پاڵاوتن دەبینێ، بۆیە زۆربەی ئەو ژەهرانەی لەڕێگەی بەكارهێنانی دەرمان و كوتان و ئالیكەوە دەچێتە جەستەی مریشك لەنێو جگەر كۆدەبێتەوە، بەخواردنی زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێ و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی دەیان نەخۆشی بۆ مرۆڤ. حەیدەر فەرحان دەڵێت: "بۆیە هاوردنی جگەر جگە لەوەی دەبێتە هۆی چوونە دەرەوەی پارەی وڵات، زیانی ئابووری و تەندرویستی بەدواوەیە، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش داوامان كردووە، هاوردنی قەدەغە بكرێ‌".

لە هەرێمی كوردستان حەوت كوشتارگەی هاوچەرخی سەربڕین و چاككردنی مریشك هەیە كە وزەكەیان لە كاژێرێكدا نزیكەی 30 هەزار مریشكە، بەڵام لەبەر ئەوەی نزیكەی 90%ی مریشكی كێڵگە خۆماڵییەكان بە زیندوویی دەفرۆشرێن، زۆربەی گوشتارگەكانی هەرێمی كوردستان بێكارن. 

 دەوەن موحسین، بەڕێوەبەری گشتیی كوشتارگەی ئیعتماد بۆ سەربڕین و چاككردنی مریشك، بە (رووداو)ی گوت "كوشتارگەكەمان مانگانە نزیكەی 75 تۆن جگەر بەتازەیی دەخاتە بازاڕ و توانیومانە پێداویستی بەشێك لە هاووڵاتیان و رێستۆرانتەكانی پارێزگای هەولێر پڕبكەینەوە، بەهەمانشیوە بەڕێژەی جیاواز كوشتارگەكانی دیكەش بەرهەمیان هەیە، ئەگەر داواكاری هەبێت، دەتوانین زیاتریش بەرهەم بخەینە بازاڕ".

دەوەن موحسین رەتیكردەوە هاوردنی جگەر، دوای 10 ساڵ لە قەدەغەكردنی، بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ و هاوسەنگیی نرخ بێ‌ "بەڵكو بەهۆی گوشاری هەندێك بازرگان بووە لەسەر بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵ".

بەپێی ئامارێك كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێترنەری دراوەتە (رووداو)، وەزارەتی كشتوكاڵ تەنیا بۆ پێویستی سێ مانگی هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی مۆڵەتی هاوردنی 6.150 تۆن جگەری مریشكی داوەتە بازرگانان كە لە توركیا هاوردەی بكەن. ئەمەش پێویستی بە سەربڕینی مریشكێكی زۆرە، چونكە جگەری مریشك نزیكەی 45 – 50 گرام دەبێ‌.

دەوەن، گومان دەخاتە سەر كواڵیتی ئەو جگەرەی بازرگانان هاوردەی دەكەن و دەڵێت: "كوشتارگەكانی توركیا لەتوانایاندا نییە لە ماوەی سێ مانگدا ئەم هەموو جگەرە بۆ بازرگانانی كوردستان دابین بكەن، بۆیە بەشی زۆری ئەو جگەرەی بارزگانان بەناوی توركیاوە دەیهێنن، لە بنەڕەتدا بەرهەمی وڵاتانی ئوكراین، مۆڵداڤیا، جۆرجیا، رۆمانیا و چین و هەندێ وڵاتی دیكەیە كە بەهۆی كۆنی و خراپی كۆگاكردنی، كواڵیتییان زۆر دابەزیوە و بەشێكیان ئێكسپایەریان زۆر نزیكە، بەڵام بازرگانان لە توركیا كیسەكەی دەگۆڕن و ئێكسپایەری تازەی لێدەدەنەوە، بۆیە دڵنیام ئەگەر بەشێوەیەكی دروست لە تاقیگە پشكنینیان بۆ بكرێ‌، هیچیان دەرناچن".

جگەر یەكێكە لە ئەندامە ناسكەكانی مریشك، ئەگەر بەشێوەیەكی دروست لەنێو ساردكەرەوە هەڵنەگیرێ، بەماوەیەكی كەم تێكدەچێت.

دكتۆر سەڵاح مستەفا، سەرۆكی رێكخراوی پەرەپێدانی پیشەسازیی پەلەوەر لە كوردستان، دەڵێت "هاوردەكردنی جگەر زۆر هەستیار و مەترسیدارە بۆ تەندروستی، چونكە جگەر وەك پاڵاوگەیەك وایە لە جەستەی مریشكدا، هەر مادەیەكی كیمیایی بدرێتە مریشك، ژەهرەكەی لە جگەر كۆدەبێتەوە، بۆیە لەزۆربەی وڵاتان ناخورێت و بەنرخێكی زۆر هەرزان دەفرۆشرێ".

دكتۆر سەڵاح مستەفا كە پزیشكی ڤێترنەرییە، هەروەها  دەڵێت: "سیفەتێكی دیكەی جگەر ئەوەیە دەبێت بەتازەیی بخورێت، ئەو مریشكەش نەخۆش نەبووبێت، ئەگەر لە بەفرگریش هەڵبگیرێت نابێت بۆ چەند جارێك بتوێنرێتەوە، چونكە بەها خۆراكییەكەی نامێنێ".

بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێن ئامانجیان لە رێگەدان بە هاوردنی مریشك، هاوسەنگی نرخە لە بازاڕدا.

ئازاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێترنەری بە وەكالەت بە (رووداو)ی گوت: "دەمانەوێ‌ نرخی جگەر لە بازاڕ لەگەڵ توانای دارایی خەڵك هاوسەنگ بكەین، جگەریش بەكواڵیتیی باش بۆ هاووڵاتیان دابین بكەین، چونكە دوای بەدواداچوون بۆمان دەركەوت كوشتارگەكانی ناوخۆ توانای دابینكردنی پێداویستیی ناوخۆیان نییە، بەهۆی كەمیی جگەر لە بازاڕەكاندا، گوشتارگەكان جگەر بە نرخی بەرز دەفرۆشن".

ئازاد ئەحمەد دەڵێت چەندین مەرجیان لەسەر بازرگانان داناوە بۆ هاوردنی جگەر "هەر بازرگانێك جگەر لە دەرەوە بهێنێ‌، داوای پشكنینی تاقیگەیی و پشتگیری شوێنی بەرهەمهێنانی لێدەكەین، دەبێت جگەرەكەش بەپێی تایبەتمەندییەكانی عێراق و دەستەی پێوانەسازی و كۆنترۆڵی كوردستان بێت بە ئۆتۆمبیلی تایبەت لە شوێنی بەرهەمهێنان بۆ سنووری كوردستان بگوازرێتەوە. دواتریش لە تاقیگەی باوەڕپێكراوی خۆشمان لە زاخۆ پشكنینی بۆ دەكەین ئەگەر دڵنیابووین لەسەلامەتی جگەرەكە ئینجا رێگەی پێدەدەین".

کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 18/5/2018
كارێكی باش نیه‌ هاورده‌كردنی جگه‌ر بۆ كوردستان، جگه‌ر فلته‌ی جه‌سته‌یه‌ ده‌بێت خه‌ڵك ئه‌وه‌ بزانێت هه‌رچی نه‌خۆش هه‌یه‌ له‌ جگه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه‌.
نیشانەکردن : جگەری مریشك
884 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ayub | 15/08/2018 09:46:36 ص
له وبڕوایه دانیم بتوانێت بیباته وه
مارسێلۆ و رامۆس لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبنەوە
| 14/8/2018 | (1)
جه‌وده‌ت سۆفی | 15/08/2018 07:35:45 ص
ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمی ته‌زاند. چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمه‌ و منداڵه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ها و پیرۆزیه‌تی كورد...
بریندارێكی شەڕی داعش لەلایەن خێزانەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێ‌
| 15/8/2018 | (1)
ڕیبوار مەحمود | 14/08/2018 05:00:49 م
زۆر ڕاستە کۆمپانیای کیو نێت قۆڵبڕینی زۆری تێدایە و ئیشەکەشیان حەرامە و سووخۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئەوەی موسوڵمانە لیی بەدوور بێت ، پێویستە حکومەتی...
yahya | 15/08/2018 06:43:54 ص
من ده بينم ئه وه ى ناوى خوى ناوه ئازاد ئازاد بيريزى به رامبه ر به ئايينى بيروزى كورد كردوه كه ئاينى ئسلامه وبه ليزنه ى بلاى فتوه به حكومه تى...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| 13/8/2018 | (3)
Awat | 14/08/2018 05:54:18 م
زور گرنگە پەرە بەو جوورە هەنگاوانە بدری هەتا متمانە مابەینی هاولاتی و دکتور پسپور ئاسایی بی
لە هەولێر پزیشکی ساڵ دیاریکرا
| 14/8/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە دوێنێ کاژێر 11:52 |

لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە

لەنێوان ساڵی 1999 تاوەکو ساڵی 2014 رێژەکە زۆر زۆرتر
توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات دوێنێ کاژێر 10:37 |

توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات

هۆرمۆنەکانی پەیوەست بە سێکس رێکدەخات زۆرتر
دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات دوێنێ کاژێر 06:46 |

دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات

ئەوانەی دەگەنە لێواری مردن هەستێکی تایبەتیان هەیە زۆرتر
0.437 seconds