وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

لە سلێمانی خەڵك و فەرمانگەکان 167 ملیار دیناری ئاو و کارەبا قەرزارن

لەلایەن هاوکار یاسین 18/6/2017
تێچوی کارەبا 12 ئەوەندەی ئەو نرخەیە کە دەفرۆشرێتەوە

رووداو- سلێمانی

لە سلێمانی قەرزی کارەبا و ئاو هەر زیاد دەبێت و خەڵک و فەرمانگەکان 167 ملیار دیناری ئاو و کارەبا قەرزارن. بەرپرسانی ئیدارەی سلێمانی دەڵێن پارەی کارەبا 12 ئەوەندەی ئەو بڕەیە لە خەڵک وەردەگیرێت.


ئەوە لەکاتێكدایە بەگوتەی بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و کارەبا وەرگرتنەوەی قەرزەکان بڕێکی زۆر کێشەکانی ئەو کەرتە چارەسەر دەکات.

بەگوتەی بەرپرسانی کارەبا تێچوی بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان 12 ئەوەندەی ئەو نرخەیە کە بە هاونیشتمانیان دەفرۆشرێتەوە واتە ئەگەر سەرجەم پارەی کارەبا لەکاتی خۆشیدا بدرێت حکومەت هەر لە زەرەردایە.

سالار حوسامەدین ، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەگەڵ هاونیشتمانیان ئیجرائاتمان نابێت بەڵام لەگەڵ کەرتی پیشەسازی و بازرگانیدا بەتایبەت پیشەسازی گەورە ئیجرائاتمان تووند دەبێت و ، چاودێرییەکی زۆر دەخەینە سەر ئەو کەرتانە ، ئاگاداریمان بڵاوکردووەتەوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا زۆرێک لەو قەرزانە دەبێت کۆبکرێتەوە".

پەمپەکانی راکێشانی ئاوی هێڵی دووەمی دووکان - سلێمانی نیوە زیاتری لەکار کەوتووە بۆ چاککردنەوەی پێویستی بە پارەیە ، هاونیشتمانیان لە سلێمانی 17 ملیار دینار قەرزاری ئاون ئەو قەرزەش دەتوانێت بڕێکی زۆر لە کێشەکانی پێ چارەسەر بکرێت بەڵام پاشەکەوتی مووچە رێگرە لە فشارەکان بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکان.

سەربەست عوسمان ، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: "ئەو قەرزانە لە زیمەی هاووڵاتی هەر دەمێنێت هەرڕۆژێک حەرەکەیەک لەسەر موڵکەکەی بکات یان لەوانەیە رێنمایی تازە دەربچێت بەپێی بەرەوپێشچونی کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی ئەوکاتە قەرزێکی زۆری کەڵەکەبوو لەسەریان وەردەگیرێتەوە ئەوکاتە هەر بۆ هاووڵاتییەکە خۆشی زەحمەت دەبێت".

هاونیشتمانیان بوون بە دوو بەشەوە بەشێکیان هێشتا سەرباری گرانی گوزەران نایانەوێت قەزری کارەبا و ئاویان لەسەر کەڵەکە بێت ، بەڵام بەپێی ئامارەکان زۆرینە قەرزەکەی فەرامۆش کردووە.

هاونیشتمانییەک پێیوایە: "هاونیشتمانیان بوون بە دوو بەشەوە بەشێکی پێیوایە پارەی کارەبا و ئاو قەرزێکە و هەر دەبێت بدرێت، بەڵام بەشێکی پێیوایە دەبێت حکومەت رەچاوی باری دارایی خەڵك و موچەخۆران بکات ، بوەستێت لە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە یان بۆیان بکرێت بە قیست".

حکومەت بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی تەنیا یەک رێگەی بەدەستەوە ماوە، هەرکات هاونیشتمانیەک خانوەکەی بفرۆشێت مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ناکرێت تاوەکو سەرجەم قەرزەکانی نەداتەوە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

khoshi tahir | 22/11/2017 03:56:35 م
عەبدی و ئەمسالی عەبادی دوژمنن ،بە قسە بەکردەوە بێ منەتانە رایانگەیاندیە کە هەرچی خراپەیان پێ بکرێ بەرامبەر بە کورد درێخی ناکەن ، ئەوی جێی ئەسەفە...
عەبادی داوا دەکات هەرێمی کوردستان
| دوێنێ کاژێر 06:26 | (1)
Azad Azad | 22/11/2017 10:11:30 ص
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری شه‌رعی شاری كه‌ركوكه‌...!!! هه‌ر پارێزگارێك دانرێت له‌ژێر حوكمی میلیشیای شیعه‌ی عیراق و ئێران هیچ فه‌رقی نیه‌ له‌گه‌ڵ...
رزگار عەلی: ئازادین كێ‌ دەكەینە پارێزگاری كەركووك، ئیشی پارتی نییە تەدەخول بكات
| 21/11/2017 | (1)
ره شید | 22/11/2017 06:41:16 ص
نوشدارووی دوای مه رگی" سوهرابه" به لام ده س خوش !من له بیرمه له شه ری بوسنیا ئه مریکا ته ده خولی نه ده کرد و به ره سمی گوتی هیچ مه نافیع و ...
احمد حسن زێڕۆ گه‌ردی | 22/11/2017 09:43:12 ص
ده‌ستخۆش كاك مجید بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌نرخه‌ ، جیهان به‌گشتی و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی به‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌مانبینن ئه‌وه‌ ئێمه‌ین به‌...
ئەمریكا و جیهان چۆن دەمانبینن؟
| دوێنێ کاژێر 08:02 | (2)
حسێن هەرنی | 22/11/2017 07:07:28 ص
دەست خوش بەرێز تفسیرەکی زور جوان و راستە دوژمن هەر دوژمنە و نابیت بە تەمای دوستایەتی بین لە دوژمن
karwan | 22/11/2017 08:58:28 ص
تابؤي رةش تازة ريفراندؤم بوو بة تابؤي رةش نة سةرؤكي حكومةت و نة سةركردةي هيج حزبيك و هيج ولاتئك تازة ناتوانئ هةليوةشئنئتةوة ئةوةي كرنكة يةك هةلويست...
ئایا گشتپرسی هەڵە بوو؟
| 20/11/2017 | (10)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن 4 کاژێر لەمەو بەر |

40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن

وەک بەهاناوەچوونی قوربانییانی بومەلەرزەکە زۆرتر
کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن 5 کاژێر لەمەو بەر |

کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن

بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان، پێویستیان بە پارە و کاتی زۆرتر
بڵاوترین پرسیارەکان لەبارەی گەشەی مەمکی خانمان 6 کاژێر لەمەو بەر |

بڵاوترین پرسیارەکان لەبارەی گەشەی مەمکی خانمان

گەورەبوونی ئاسایی مەمکی خانمانیش لە تەمەنی 8-13 زۆرتر
0.437 seconds