وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

850 کۆمپانیای بەڵیندەرایەتی لە سلێمانی مایەپووچ بوون

لەلایەن ئەرکان عەلی 19/4/2017
لە سلێمانی %90ی پرۆژەکان راگیروان

رووداو - سلێمانی

بەهۆی قەیرانی داراییەوە، جگە لەوەی کە نزیکەی 850 کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی لە سلێمانی مایەپووچبوون، لەهەمانکاتدا کۆمپانیاکان قەرزاریش بوون لەسەر پرۆژەکانیان.

بەپێی ئامارەکانی یەکێتی بەڵێندەرانی سلێمانی، نزیکەی 90%ی پرۆژەکان راگیراون، بەڵیندەرانیش دەڵێن، ئێستا لەگەڵ ئەوەی کە کارەکانیان سستبووە، خەڵکیش متمانەی پێیان  نەماوە. 

ئەبوبەكر ساڵح، بەڵێندەر دەڵێت "پێشتر دەمتوانی بایی 10 ملیۆن دۆلار مامەڵە بكەم، بەڵام ئێستا بازاڕمان نەماوە و كەس متمانەمان پێناكات. پێویستە حكومەت ئاوڕ لە ژیانی ئێمە بداتەوە و بە هانامانەوە بێت".

سەباح حەمەڕەحیم، بەڵێندەر باسی ژیانی بەڵێندەران دەکات بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەوە لەسەریان و دەڵێت "بەڵێندەر دەناسم، ئۆتۆمبێلیان لەژێر هاوژینەكەی دەرهێناوە و بردوویانە، ئایا مافیاش وادەكات؟ ئەوە حاڵی ئێمەی كە نازانین روو بكەینە كوێ".

بەپێی ئاماری یەكێتی بەڵێندەران، لە كۆی 1248 بەڵێندەری سلێمانی، 850ـیان مایەپووچ بوون. لە هەولێر 1450 بەڵێندەر هەن، بەڵام تەنیا 450یان پرۆژەیان لەدەستدا بووە، لەو رێژەیە 100یان مایەپووچ بوون. لە دهۆك حاڵەتەکە باشترە، 808 كۆمپانیای بەڵێندەرایەتی هەن و تەنیا 20یان مایەپووچ بوون.

ناجی شێخ عیزەددین، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان دەڵێت "هیچ ئاسۆیەكی روو بۆ دووبارە هەستانەوەی بەڵێندەران و وەگەڕخستنەوەی پڕۆژەكان نابینین و حكومەت دڵنیاییمان پێنادات".

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، مانگانە 10 ملیار دینار بۆ پارەی پڕۆژە تەواوكراوەكانی بەڵێندەران تەرخاندەكرێت، چەند رۆژی رابردووش بەشی یەكەمیان بۆ نێردراوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 12 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 15/12/2018 10:27:02 ص
انا للە وانا الیە راجعون
لە باڵەکایەتی گه‌نجێك له‌پێناو رزگاركردنی مانگایه‌ك گیانی خۆی به‌ختكرد
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
پشکۆ | 14/12/2018 06:48:44 م
هەربژیت ودەستیت خۆش بۆ راستگۆیت
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە 13/12/2018 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت 13/12/2018 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 | (2)

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.406 seconds