وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

سبەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق یەکلادەکرێتەوە

لەلایەن ئاسۆ فیشەگی 20/1/2019
کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق
کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق

رووداو - هەولێر

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سبەی (دووشەممە) لیژنەی دارایی پەرلەمان بۆ یەکلاییکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی 2019 کۆدەبێتەوە. 

جەمال کۆچەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوو بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "ئەمڕۆ (یەکشەممە) لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبووەوە. تاوەکو ئێستا هەموو پرسەکان یەکلاکراونەتەوە؛ تەنیا پشکی هەرێمی کوردستان و بودجەی حەشدی شەعبی ماون".

جەمال کۆچەر گوتیشی "لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەدا دوو بژاردە دەخەینەڕوو؛ یان دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 هەڵدەوەشێنینەوە یان رێژەکە بەپێی نووسراوی وەزارەتی پلاندان یان وەزارەتی بازرگانی زیاددەکەین".

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانان رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە عێراق 13.92%ـە، بەپێی وەزارەتی بازرگانییش رێژەکە لە 14%ـەیە. بۆیە رێژەی لە 12.67% رەتدەکەینەوە، کە ئێستا لە پڕۆژەیاسای بودجە بۆ کوردستان دانراوە و لەسەر بنچینەی سەرژمێریی ساڵانی حەفتاکانە".

لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2019ی عێراقدا پشکی هەرێمی کوردستان بە لە 12.67%ـی بودجەی خەرجکراو خەمڵێندراوە، کە دەکاتە نۆ ترلیۆن و 427 ملیار و 264 ملیۆن دینار.

بڕیارە رۆژی سێشەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2019 بدات، زۆرینەی بۆچوونەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، لەو دانیشتنەدا بودجە پەسنددەکرێت.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەمساڵ تەنیا شەش بەشە خۆراك دەدرێتە هاووڵاتیان دوێنێ کاژێر 09:19 |

ئەمساڵ تەنیا شەش بەشە خۆراك دەدرێتە هاووڵاتیان

پەرلەمانتارێكی كورد: بەرە بەرە بایەعی نامێنێ‌ زۆرتر
پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون 17/2/2019 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
0.171 seconds