وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

عێراق داوا لە ئەڵمانیا دەکات پارە بلۆککراوەکانی ئازاد بکات

لەلایەن ئەلەند مەحوی 21/4/2017
ئەڵمانیا هاوکاری عێراق دەکات بۆ ئاوادانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان

رووداو - هەولێر 

حکومەتی عێراق هەوڵدەدات پارە بلۆککراوەکانی ئازادبکرێت و لەگەڵ هاتنی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش، وەزیری دەرەوەی عێراق بە فەرمی داوای لە ئەڵمانیاکرد، پارەبلۆککراوەکانی عێراق ئازاد بکرێت.


لەلایەکی دیکەوە زیگمار گابرێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، 500 ملیۆن یۆرۆمان بۆ ئاوادانکردنەوەی عێراق تەرخانکردووە و بە قەرزی بێ مەرج دەیدەین بە عێراق. 

حکومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنەوەی پارە بلۆککراوەکانی لە دەرەوەی وڵات دەستپێکرد، بەڵام هەنگاوەکان لە ئاستی قەبارەی ئەو پارەیەی عێراقدا نییە، کە لە پێش و پاش 2003 لە چەند وڵاتێک بلۆککراون.

ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانی پارەی عێراقی بلۆک کردووە، ئیبراهیم جه‌عفه‌رى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق لە کاتی سەردانی زیگمار گابرێل، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئەڵمانیا بۆ بەغدا، داوایکرد "حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا پاره‌ بلۆكراوه‌كانى عێراق ئازاد بكات، به‌وپێیه‌ى له‌ ئێستادا عێراق زۆر پێویستى پێیه‌تى''.

قەبارەی پارە بلۆککراوەکانی عێراق لە وڵاتانی بیانی بە 21 ملیار دۆلار دەخەمڵێندێت، پەرلەمانی عێراقیش لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوونی پێکهێناوە، کە لەنێویدا نوێنەری هەوڵگری نیشتمانی و وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق هەن.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لیژنەکەی پەرلەمان پێکهێنراوە، بەڵام کارا نەکراوە، لە ئەرزی واقعدا هیچ شتێک بۆ گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانی عێراق نەکراوە".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد "عێراق بۆ وەرگرتنەوەی پارە بلۆککراوەکانی پێویستی بە دەرکردنی چەند یاسایەک هەیە لە پەرلەمان، هەروەها پێویستی بە هاوکاری بانکی جیهانی و سندوقی نێودەوڵەتی دراو هەیە".

هەوڵەکانی ئەمجارەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق قۆناخێکی دیکە، لە گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانی عێراق دەباتە پێشەوە، بەو پێیەی ئەڵمانیا بەڵێنی داوە، جگە لە هاوکاری سەربازی و مرۆیی، لە رووی داراییشەوە هاوکاری عێراق بکات.
 
زیگمار گابرێل، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئەڵمانیا گوتی "له‌ ساڵى 2014ـەوە بڕی‌ یه‌ك ملیار یۆرۆمان داوەتە عێراق‌، ئەمە لە رابردوو بوو، بەڵام ئێستا ئێمە دەمانەوێت هەندێک کاری دیکە بکەین له‌ چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراقيش بڕى 500 ملیۆن یۆرۆمان به‌قه‌زرى بێ مه‌رج داوه‌تە حکومەتی ‌عێراق ".

شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت لە دوو ساڵی رابردوودا داهاتی گشتی عێراقی کەمکردەوە، ئەمەش پەرلەمان و حکومەتی عێراقی مکوڕ تر کردووە، لە بەداواداچوون بۆ پارە بلۆک کراوەکانی. 


داڕشتنەوە: راوچی حەسەن 


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

احمد حسن زێڕۆ | 19/07/2017 06:46:33 م
ده‌ستخۆش كاك ئاكۆ بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌نرخه‌ به‌بۆچوونی خۆم بۆچونی گشتی سوێد و میدیاو گه‌لی سوێد به‌مجۆره‌ نیه‌ كه‌ بالوێزه‌كه‌یان رای گه‌یاندووه‌ ،...
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (2)
omedxalid | 20/07/2017 03:46:21 ص
کاره کی چاک و پئویسته بلام نرخه که ی یکجار زوره
ZaNa KuRDi | 20/07/2017 04:44:45 م
بةراستي ئةمة شتيكي جاكة بؤ ئةم ولاتةي ئيمة دةست خؤشتي لة كشتان ئةكةم دةست خؤشي لةو كةسةش ئةكةم كة بيرؤكةي ئةم برؤزةيي دانا بةلام گةر بيريك لة...
ڤیدیۆ؛ بە هەلیکۆپتەر گەشتی شارەکانی کوردستان بکە
| 19/7/2017 | (4)
Azad Azad | 20/07/2017 03:47:16 م
كورد ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وی ماسی له‌ روبار بگرن قوله‌ پاشیان ته‌ڕ نه‌بێت....!!!
مەلا بەختیار: ئێران گشتپرسی رەتکردەوە و ئێمە داکۆکیمان لێکرد
| دوێنێ کاژێر 06:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەمیری قەتەر بۆ سعودیە و هاوپەیمانەکانی: ئامادەین بۆ دانوستاندن 6 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمیری قەتەر بۆ سعودیە و هاوپەیمانەکانی: ئامادەین بۆ دانوستاندن

"دەتوانین سەروەری و سەربەخۆیی ئابووریمان زۆرتر
لە ئامەد و مێردین پشتیوانی بۆ فەڵەستین راگەیێندرا 7 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئامەد و مێردین پشتیوانی بۆ فەڵەستین راگەیێندرا

هەنگاوەکانی ئیسرائیل سەرکۆنە کران زۆرتر
0.25 seconds