وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

خاڵی سنووری پەروێزخان داخرا

لەلایەن هەڵۆ محەممەد 21/4/2017
سنووری پەروێزخان

رووداو- پەروێزخان

شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە هەڵگرتنی چیمەنتۆی فەل، جوڵەی بازرگانیان لە دەروازەی پەروێزخان پەكخستووە و داوای راگرتنی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن کە هێنانی چیمەنتۆی فەل-ی قەدەخەکردووە.


سیامەند حەمەجان شۆفێری یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "زیاد لە 10 رۆژە حكومەت بڕیاریداوە كە چیمەنتۆی فەل هێنانی قەدەغەبێت ، ئەم بڕیارە شۆفێری 184 سایلۆی بێكار كردووە هەر ئۆتۆمبێلێك هی چوار خێزانە ، ناكرێت ئەو هەموو خەڵكە نان بڕاو بكرێت ، ئێمەش بەداخستنی ڕێگاكان دەمانەوێت حكومەت نان بڕاو بكەین تاوەكو ئەو كاتەی لە بڕیارەكەی پاشگەز دەبێتەوە".



سامان محەمەد ئەمین یەکێکی دیکە لە شۆفیرەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند"بڕیارەكەی حكومەت بۆ گرنگی دانە بە بەرهەمی ناوخۆیی بەڵام نە حكومەت نە خاوەنی كارگەكان چ ویژادنێكیان نیە حكومەت چەقۆی خستووەتە سەر گەردنی ئێمەی چینی كرێكار لە بەرخاتری چەند كارگەیەك و بازرگانێك ، لەوەتەی حكومەت بڕیاریداوە نرخی چیمەنتۆی ناو خۆیی بۆ هەرتەنێك زیاد لە ١٣$ دۆلار بەرزبووەتەوە چونكە دەزانن مەرز داخراوە ، بەئارەزوو نرخ بەرزدەكەنەوە".

یەکێکی دیکە لە شۆفیرەکان کە ناوی عەدنان ساڵحە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تۆنێك چیمەنتۆی ئێرانی بە 15 دۆلار دەكڕین 13 دۆلار گومرك دەكرێت هێشتا قازانجی بۆ ئێمە هەیە لەڕووی كوالێتیەوە سێ هێندەی بەرهەمیی ناوخۆیی خۆمان باشترە خەرجیشی كەمترە لە سەر كڕیار، ئەو چیمەنتۆیە كە هاوردەی دەكەین 95% بۆ بەغدا دەنێرین ئیدی نازانین ئەم حكومەتە ئەم بڕیارە چی بوو داویەتی ، ئێمەش دەروازەكە ناكەینەوە تاوەكو حكومەت بەبڕیارەكەیدا دەچێتەوە".

حوسێن ئەحمەد بەڕێوەبەری گومركی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو بریاڕە كەدراوە بۆ گرنگی دانە بەكەرتی ناوخۆ وە ئێمە بەنوسراوی فەرمی وە بەتەلەفۆن كێشە و گیروگرفتی ئەم شۆفیرانەمان گەیاندووەتە سەروی خۆمان ، بەڵام دیارە بڕیارەكە پاشگەز بوونەوەی نییە چونكە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر داوە".



بەڕێوەبەری گومركی گەرمیان گوتیشی "هەر كاتێك ئەم خاڵە سنووریە دابخرێت حكومەت نزیكەی 180 بۆ 200 ملیۆن دینار زیانی بەردەكەوێت چونە هەموو جوڵەی بازرگانییەك رادەوەستی، هیچ بارێك هاوردەی باشووری كوردستان ناكرێت".

حكومەت لە سەرەتای مانگی چوارەوە بڕیاری قەدەخەكردنی چیمەنتۆی فەلەی لەسەرجەم خاڵە سنوورییەكاندا جێبەجێكرد بەدوایی خۆیدا كاردانەوەی هەبوو.

لە خاڵی سنووری پەروێزخان 184 سایلۆ هەیە رۆژانە بەبەردەوامی 50 سایلۆ 7 هەزار و500 تۆن چیمەنتۆ لە ئێرانەوە هاوردەی باشووری كوردستان دەكەن لەوێشەوە بۆ شارەكانی عێراقی دەنێرن. بۆ هەر سایلۆیەك بڕی 400 هەزار دینار گومرك وەردەگیرێت لە رۆژێكدا دەكاتە 20 ملیۆن دینار لە مانگێكدا 600 ملیۆن دینار و لە ساڵێكدا دەکاتە 7 ملیار و 200 ملیۆن دینار.

بەبراورد لەگەڵ بەرهەمی ناوخۆ حكومەت زەرەر دەكات لەڕووی داهاتەوە چونكە بەرهەمی ناوخۆ كەمتر باجی لەسەرە لەكاتی بردنیشی بۆ بازاڕەكانی عێراق ئەو گومركەی كەدەكرێت پارەكەی بۆ عێراقە نەك هەرێمی كوردستان ، جگە لەوەش بەرهەمی ناوخۆی كارگەكانی چیمەنتۆی باشووری كوردستان بەشی ناوخۆ ناكات و لەڕووی كوالێتیەوە باش نییە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 10:12 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| دوێنێ کاژێر 06:27 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| دوێنێ کاژێر 03:07 | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| 16/10/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رۆمانیا 500 كۆچبەری كورد حوكم دەدات 3 کاژێر لەمەو بەر |

رۆمانیا 500 كۆچبەری كورد حوكم دەدات

20 رۆژ لە زیندانی تاكەكەسیدا بوون زۆرتر
مێژووی جزیرە ئامادەیە بۆ چاپ 4 کاژێر لەمەو بەر |

مێژووی جزیرە ئامادەیە بۆ چاپ

مێژووی نزیکەی شەش سەدە لەخۆدەگرێت زۆرتر
0.281 seconds