وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

باشووری کوردستان بەرزترین نرخی خانووبەرەی هەیە

لەلایەن ئەلەند مەحوی 21/6/2017
رۆژئاوای کوردستان نزمترین کرێی کرێکاری هەیە

رووداو - هەولێر 

سەرەڕای هاوسنووری و تێکەڵاوی بازاڕی پارچەکانی کوردستان لەگەڵ یەکدی، بەڵام نرخی کاڵاکان و کرێی کارکردن و مووچە لەنیوانیاندا زۆر جیاوازە، نرخی کاڵاکان و کرێی کارکردن لە باشوور و باکووری کوردستان لە ئاستێکی بەرزدان، بەپێچەوانەشەوە کرێی کارکردن و نرخەکان لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی کەمی پارەوە لە ئاستێکی نزمدان.


بەپێی بەدواداچوونێکی دیسکی ئابووری تۆڕی میدیایی رووداو، باشووری کوردستان بەرزترین نرخی خانووبەرەی هەیە و نرخی ناوەندی یەک مەتر خانوو لە هەولێر 500 دۆلارە، لە کاتێکدا نرخی ناوەندی یەک مەتر خانوو لە شاری ‌قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان تەنیا بە 137 دۆلارە.

پڕۆفیسۆر هۆشیار مەعروف مامۆستای ئابووری لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی دەڵێت "نابێت بارودۆخی ئابووری پارچەکانی کوردستان بە یەکتری بەراوورد بکرێت، چونکە بارودۆخی هەر پارچەیەکیان رەنگدانەوەی سیاسەتی بانکی وڵاتەکەیەتی، باشووری کوردستانیش بانکی ناوەدنی و سیاسەتی دارایی نییە". 

هاوکات مووچەی مانگانەی مامۆستا لە باکووری کوردستان بەراوورد بە پارچەکانی دیکەی کوردستان بەرزترین ئاستی هەیە و مامۆستایەکی بنەڕەتی مانگانە 850 دۆلار مووچەکەیەتی، لە کاتێکدا مووچەی مانگانەی مامۆستایەک لە رۆژئاوای کوردستان تەنیا 64 دۆلارە، لە باشووری کوردستانیش مووچەی ناوەندی مانگانەی مامۆستا 300 دۆلارە.

پرۆفیسۆر هۆشیار مەعروف دەڵێت "نرخی کاڵاکان و کرێی کارکردن لە رۆژئاوای کوردستان گرێدراوی بارودۆخی کەمی دراو و شەڕ و نا سەقامگیری سووریایە، بۆیە کرێی کارکردن و مووچە هێندە کەمە".

هەر بەپێی بەداواداچوونەکەی دیسکی ئابووری تۆڕی میدیایی رووداو، کرێی رۆژانەی کارکردنی کرێکار لە باشووری کوردستان بەرزترین ئاستی هەیەو کرێکارێک رۆژانە 24 دۆلاری دەستدەکەوێت، لە کاتێکدا نرخی کارکردنی کرێکارێک لە رۆژئاوای کوردستان تەنیا 5 دۆلارە، رۆژهەڵات و باکووری کوردستانیش نرخەکان تا ڕادەیەکی زۆر نزیکن لە یەکەوە و رۆژانەی کرێکار لەنێوان 14 بۆ 16 دۆلاردایە.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

نیشانەکردن : نرخی خانوو
6207 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Maher husssein | 23/04/2018 12:24:10 م
هەرێ بە پاشەکەوتە یان بە بێ پاشەکەوت
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 23/04/2018 11:39:08 ص
Dastxosh
ره شید | 23/04/2018 12:11:39 م
ده سخوش "کاک ریبوار" خوشه ویستی و سوزداری به شی زوری خه لکی به شه ره فی کوردستان بو پارتی ریشه یی و چه سپاوو نه هادینه یه ؛ پارتی ئه زانی چی ده وی و...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| دوێنێ کاژێر 08:13 | (2)
ناظم بابان | 23/04/2018 10:04:11 ص
هيوادارم ليستى 162ى يه كيتيى 80 كورسى بهينيت*****
 سەنتەرێکی ئەمریكی: 70%ی خەڵکی کوردستان دەنگ بە حیزبە کۆنەکان دەدەنەوە
| دوێنێ کاژێر 08:24 | (1)
Azad Azad | 23/04/2018 08:18:36 ص
والله‌ به‌رێزان ئه‌مه‌ راستی و دروستی كۆمه‌ڵگای مه‌حروم كراوی گه‌نجی فه‌قیره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست به‌ په‌رده‌پۆش كردنی ئافره‌ت و نه‌زه‌ر حه‌رامه‌...
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار
| دوێنێ کاژێر 09:44 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هیوایەکی نوێ بۆ برینی تووشبووان بە شەکرە 14 کاژێر لەمەو بەر |

هیوایەکی نوێ بۆ برینی تووشبووان بە شەکرە

هۆکاری درەنگ چاکبونەوەی برینەکانیان چارەسەردەکرێ زۆرتر
  ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر دەکاتەوە 20 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر دەکاتەوە

چوار ساڵ دەخایەنێ و گوژمەی پڕۆژەکە 600 ملیۆن زۆرتر
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا 20 کاژێر لەمەو بەر | (1)

خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا

لە سبەیەوە دابەشدەکرێ زۆرتر
0.36 seconds