وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

سکرتێری گشتیی ئۆپێک بۆ رووداو: بازاڕی نەوت بەخێرایی بەرەو هاوسەنگی دەڕوات

لەلایەن هێمن لهۆنی 23/1/2018
محەممەد بارکیندۆ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی ئۆپێک
رووداو - داڤۆس

سکرتێری گشتیی رێکخراوی ئۆپێک بە (رووداو)ی راگەیاند، بازاڕی نەوت بەخێرایی بەرەو هاوسەنگی دەڕوات و بە پابەندبوونی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت خۆشحاڵن، چونکە ساڵی 2017 پابەندبوون گەیشتووەتە رێژەی لە 107%. دەشڵێت، بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی وزەی عێراق، سەردانی بەغدا دەکات.

لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو لە داڤۆس، محەممەد بارکیندۆ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی ئۆپێک باسی لە سیاسەتی رێکخراوەکە بۆ نەوت و هێشتنەوەی بازاڕ بە هاوسەنگی کرد.

محەممەد بارکیندۆ دەڵێت، وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنی بە ئۆپێک داوە لە ساڵی 2018ـشدا بەغدا پابەندی ئەو بڕە نەوتە بێت کە وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکە لەسەر کەمکردنەوەی رێککەوتوون بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕ.

دەقی پرسیار و وەڵامەکانی روووداو لەگەڵ سکرتێری گشتیی ئۆپێک

رووداو: خۆشحاڵین بە بینینت لێرە.

محەممەد بارکیندۆ: زۆر سوپاس 

رووداو: دەزانین تۆ بەم ساردییە رانەهاتووی.

سکرتێری رێکخراوی ئۆپێک: داڤۆس زۆر ساردە.

رووداو: سیاسەتی ئێستای ئۆپێک بۆ هەناردەکردنی نەوت چییە و چۆن دەبێت؟ 

بارکیندۆ:  ئێمە بەر لە ئێستا حەوتەمین کۆبوونەوەی لیژنەی چاودێری وەزیرانی ئەندام و نائەندامانمان لە ئۆپێک لە مەسقەتی عومان ئەنجامدا، لەوێ پێداچوونەوەمان بە ئەدای هەموو وڵاتانی بەشدار و دابینکەری نەوت لە ساڵی 2017ـەدا کرد. هاوکات تاوتوێی پرۆگرامی ساڵی 2018ـەشمانکرد، کە (رێککەوتنەکە) بۆ ساڵێکی دیکە واتە بۆ 2018 لەلایەن هەموو وڵاتانی بەشدار (لە کۆبوونەەکە) درێژکرایەوە.

رووداو: عێراقیش؟

بارکیندۆ: بەڵێ، عێراقیش بەشداربوو، دەبێت ئەوەش بڵێم کە ئێمە زۆر بە ئەدای هەموو وڵاتانی بەشدار خۆشحاڵبووین، پابەندییەکی بێوێنەی وڵاتان هەبوو، مانگی دیسەمبەر 129% بوو و بۆ تێکڕای ساڵەکەش 107%، کە ئەوەش شتێکی چاوەڕواننەکراو و لە هەمانکاتدا پەسندکراوە، هاوکات بازاڕیش بەخێرایی بەرەوە بازاڕێکی هاوسەنگ دەڕوات.


رووداو: دەتوانیت لەبارەی ئەدای عێراق زانیار زیاترم پێبدەیت؟

بارکیندۆ: وەک خۆت دەزانی عێراق بە تەنیا وڵاتێکی دامەزرێنەری ئۆپێک نییە، بەڵکو ئەندامێکی گرنگیشە، دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەرە لە ئۆپێک، بۆیە عێراق ئەندامێکی زۆر گرنگی ئۆپێکە. بینیشمان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی و وەزیر جەبار لوعێبی، توانیان پیشەسازی نەوت و گاز لە عێراق نوێبکەنەوە کە بۆ ئێمە جێی شانازییە.


رووداو: هەولێر هیچ بەشدارییەکی هەبووە لەسەر ئەم ئەدایە؟ 

بارکیندۆ: بە ئەندامبوون لە ئۆپێک لەسەر بنچینەی وڵاتێکی سەروەرە، عێراق خاوەندارییەت و مافی نوێنەرایەتی لە ئۆپێک هەیە، بۆیە ئێمە ئاسوودەین بە ئەدای بەردەوامی عێراق. چاویشمان لە ئاستێکی بەرزی پابەندی عێراق هەیە بۆ ساڵی 2018، کە وەک لەلایەن وەزیری نەوت جەبار لوعێبی لەو بارەوە بەڵێنمان پێدراوە. 

رووداو: دەبینین نرخی نەوت زۆر بە خێرایی بەرزبووەتەوە، پێتوایە نرخەکەی وەک خۆی دەمێنێتەوە یان لەو بەرزبوونەوەیەی بەردەوام دەبێت؟

 بارکیندۆ: ئەوەی ئێمە دەیبینین بریتییە لەوەی کە بازاڕەکان وردەوردە و بەهێواشی هاوسەنگیی خۆیان بەدەستدەهێننەوە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ کاری بۆرسەکانی ناوچەکە هەم لە نزیک و هەمیش لە دوور؛ بۆ نموونە لە ساڵی 2017 ئێمە هاوکێشەکەمان بینی بە 220 ملیۆن بەرمیل نەوت، ئەوەش بە تێکڕای پێنج ساڵی رابردوو، ئەوە شتێکی زۆر باش بووە؛ ئێمە هێشتا ئەوەمان وەک سەرکەوتن رانەگەیاندووە، بەڵکو ئێمە بەردەوامین لە یارمەتیدانی بازاڕەکان بۆ بەدەستهێنانەوەی هاوسەنگیان.

رووداو: ئایا نرخی نەوت لە دەوروبەری 70 دۆلار دەمێنێتەوە، یان گۆڕانی بەسەردادێت؟

محەممەد: لە ئامانجەکانی راگەیاندنی هاوئاهەنگییەکە هیچ خەمڵاندنێکمان بۆ نرخ نییە، ئامانجەکەمان ئەوەیە کە هاوکاری بازاڕەکان بین، بۆئەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕەکان بگەڕێنینەوە، کە لە چەند ساڵی رابردوودا ئەو هاوسەنگییەی لەدەستدابوو، بەڵام ئێمە متمانەمان هەیە و ئاسوودەین بەم (دۆخەی) کە ئێستا هەیە.

رووداو:  زۆر سوپاس 

بارکیندۆ: بۆ بەشداربوون لە کۆڕبەندی وزەی عێراق، لە داهاتوودا سەردانی بە‌غدا دەکەم.

رووداو:  زۆر سوپاس، لەوێ دەتبینینەوە

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 19/02/2018 09:25:33 ص
Dastxosh
ره شید | 19/02/2018 05:27:08 م
ده س خوش برای به ریز عه فرین چون بپاریزین؟ پیم وابی برای خوشه ویستی من جه نابت توزیک که و توویه داوی پوپولیزمی پ.ک.ک و لک وپوپه کانی یامن پیم وایه...
عەفرین، پیلانێكی هەرێمایەتی لەدژی كورد
| دوێنێ کاژێر 08:46 | (2)
Azad Azad | 18/02/2018 11:19:54 م
خودای گه‌وره‌ هاری كاریان بێت...!!!!
لە باشووری کەرکووک شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش روودەدات
| دوێنێ کاژێر 11:31 | (1)
فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| 18/2/2018 | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| 18/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئوردن ئاسانکاری ڤیزا بۆ نەخۆشانی عێراق دەکات 40 خولەک لەمەوبەر |

ئوردن ئاسانکاری ڤیزا بۆ نەخۆشانی عێراق دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە بڕیاری دا زۆرتر
ساڵیادی شەهید شیفا 3 کاژێر لەمەو بەر |

ساڵیادی شەهید شیفا

0.25 seconds