وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ئابووریی عێراق لەنێوان دابەزینی نرخی نەوت و ناسەقامگیریی سیاسیدا

لەلایەن رووداو 24/11/2018
عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی ئۆپێكە
عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی ئۆپێكە
بەپێی ئامارەكان، لە ئێستا و لەماوەی چەند هەفتەی رابردووشدا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەندامانی ئۆپێك و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، هەر یەكە لە داتای هەفتانەی پەیمانگەی نەوتی ئەمریكی ( API) و سەكۆكانی بەرهەمهێنان ئەو بابەتەیان پشتڕاستكردەوە. ئەمەش دەمانگەیەنێتە بەشی دووەمی هاوكێشەی بازاڕ كە نەوتێكی زۆر لە بازاڕدایە و ئەوەش گوشار دەخاتە سەر نرخ و دەبێتە هۆكاری بەردەوامبوونی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

لەهەمانكاتدا بازاڕ پێشبینی ئەوەی دەكرد كە ئێران دووربخرێتەوە لە هەناردەكردنی نەوت، بەڵام لە راستیدا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رێگەی بە كڕیارە زەبەلاحەكانی نەوت داوە بەشێوەیەكی كاتی بەردەوام بن لە كڕینی نەوت لە ئێران، ئەمەش لە ئامارەكانی گواستنەوەی دەریاییدا رەنگی داوەتەوە كە ژمارەی كەشتییەكانی گواستنەوەی نەوتی ئێران، لە دوای كەمبوونەوەی لە دوو مانگی رابردوودا، پێشبینی دەكرێت لە مانگی تشرینی دووەم و كانوونی یەكەم دووبارە روو لە زیادبوون بكەنەوە. هەروەها پێشبینی دەكرێت كڕینی نەوتی ئێران لەلایەن چین و هیندستان كە بە دوو كڕیاری زەبەلاحی نەوتی ئێران دادەنرێن، بەردەوام بن لە كڕینی نەوتی ئێران تا ئەو وادەیەی بۆیان دەستنیشان كراوە. بەم شێوەیەش خستنەڕووی نەوتی ئێران لە بازاڕدا ماوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی هەر یەكە لە ئەندامانی ئۆپێك و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرزكردووەتەوە.

دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووریی بەشێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق دروست دەكات، لەدوای ئەوەی عێراق بووە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لەسەر ئاستی رێكخراوی ئۆپێك، لە ساڵی رابردووەوە عێراق توانی ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی بۆ 4 ملیۆن و 650 هەزار بەرمیل بەرزبكاتەوە، پێشبینیش دەكرێت ئەگەر نرخی نەوت بە بەرزی بمێنێتەوە، ئەوا بتوانێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە چەند ساڵی داهاتوودا زیاتر بەرزبكاتەوە .

دابەزینی نرخی نەوت رووداوێكی كاتییە كە بەهۆی زۆر خستنەڕووی نەوتەوەیە، بۆیە پێموایە نابێت بەرهەمهێنەرانی نەوت بڕیارێكی هەمیشەیی بدەن بۆ رووداوێكی كاتی.

لەلایەكی دیكەوە عێراق ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە وەبەرهێنانە لە ژێرخانی ئابووریدا بە تایبەتیش لە ژێرخانی نەوت و گازدا، ئەگەر نرخی نەوت بەردەوام بێت لە دابەزین، ئەوا كاریگەری لەسەر ناسەقامگیری رەوشی سیاسی ئەو وڵاتە دەبێت. وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووریدا بە سەرەكیترین فاكتەر دادەنرێت بۆ پێشخستنی ئاست و توانای عێراق لەناو رێكخراوی ئۆپێكدا.

سەبارەت بە كۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێك لە ڤییەنا، لە ئێستاوە زۆر روون نییە كە تێڕوانینی ئەندامانی ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی دەرەوەی ئۆپێك وەك یەك دەبێت، سعودیە داوا دەكات لە دوای كۆبوونەوەكەی داهاتوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكرێتەوە بۆ ئەوەی بازاڕی نەوت زیاتر سەقامگیربێت، بەڵام رووسیا هێشتا بڕیاری كۆتایی نەداوە سەبارەت بەوەی كە لەگەڵ سعودیە هاوڕایە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، یاخود دەیەوێت بازاڕی نەوت بەم شێوەیە بێت و كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نەبێتە رێگەخۆشكەر بۆ زیادكردنی پشكی كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە بازاڕی نەوتدا.

بەپێی چەند راپۆرتێك كە بڵاوبوونەتەوە، پێشبینی دەكەین لەكۆتایی كۆبوونەوەكەی داهاتوودا، ئۆپێك  بڕیاری كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بدات بە بڕی ملیۆنێك و 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

لەلایەكی دیكەوە چاوەڕوان دەكرێت كە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت گۆڕانكاری لە پلانە ئابوورییەكانیاندا بكەن لەسەر ئاستی كورتخایەن بۆ ئەوەی بتوانن خەرجییەكانیان لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی داهاتیان بگونجێنن، چونكە دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری دەبێت لەسەر خەرجییەكانیان و گەشەكردنیان، بەواتایەكی دیكە دەبێت وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت خاوەنی چەند پلانێكی جۆراوجۆر بن، بەشێوەیەك كە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، خەرجییەكانیان زیاد بكەن و وەبەرهێنانەكانیان لە ژێرخانی ئابووریدا چڕ بكەنەوە. لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتیش بتوانن خەرجییەكانیان بەشێوەیەك كەمبكەنەوە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر رەوشی ژیانی خەڵكی دروست نەكات.

ئەوان بۆ ئەوەی كاریگەری خراپی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئابوورییەكانیان كەمبكەنەوە، دەتوانن پەیڕەوی سیاسەتی دارایی دژ بە ناسەقامگیرییە كاتییەكان بكەن وەك كەمكردنەوەی خەرجییەكانیان لەو ساڵانەی نرخی نەوت تێیدا دادەبەزێت و زیادكردنی خەرجییەكانیشیان لەو ساڵانەی دواتر كە نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە. بەمەش دەتوانن قەرەبووی ئەو رەوشە بكەنەوە كە لە ئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت دروست دەبێت، بەم شێوەیەش حكومەتەكان دەتوانن پاشەكەوتێكی باش بكەن لەو كاتەی داهاتیان زیاد دەبێت، بەكاریبهێنن بۆ ئەو كاتەی داهاتیان بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت كەمدەبێت.


ئەنگیلۆس زیتس، شرۆڤەكاری دارایی لە كۆمپانیای  (Ironfx)ئەم وتارەی بە تایبەتی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نووسیوە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.282 seconds