وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

هەر نەوت نا، كەرتی گەشتیاریش لەبیر مەكەن

لەلایەن سیپان شێروانی 25/1/2019
ئەگەر سەرنج بدەین لە لیستی پێنج لە بەهێزترین وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت و گەشتیاری دەبینین تەنیا ئەمریكایە ناوی لە هەردوو لیستەكەدایە
ئەگەر سەرنج بدەین لە لیستی پێنج لە بەهێزترین وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت و گەشتیاری دەبینین تەنیا ئەمریكایە ناوی لە هەردوو لیستەكەدایە

نەوت و گەشتیاری، دوو كەرتی گرنگ و سەرەكین لە ئابووریدا، زۆربەی وڵاتانی خاوەن پێترۆڵ هاوكات گرنگی بە هەردوو كەرتەكە دەدەن، ئەوەی لێرە مەبەستمانە باسی بكەین، پەیوەندی نێوان كەرتی نەوت و كەرتی  گەشتیارییە. چۆن و بۆچی گرنگە هەرێمی كوردستان لە یەك كاتدا پەرە بە هەردوو كەرتەكە بدات؟

زۆر  لەو وڵاتانەی نەوتێكی باشیان هەیە و پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن، وەكو وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك، رەنگە جیۆلۆجی ئەم وڵاتانە تاكە هۆكار بێت بۆئەوەی كەرتی نەوت رۆڵی هەبێت لە داهاتەكەیان، چونكە نەوت سەرچاوەیەكی سروشتییە، ئەگەر لە شوێنێك نەبێ‌، هەموو هەوڵی خۆشت بخەیتە گەڕ ناتوانێ‌ بەرهەمی بهێنی، بەڵام كەرتی گەشتیاری پێچەوانەی نەوتە، هیچ پەیوەندی بە سروشت و جیۆلۆجییەوە نییە. 

ئەگەر جاران وا لێكدرابێتەوە كە ئاو و هەوای فێنك و شاخاوی و سروشتێكی جوان شوێنی گونجاون بۆ گەشتیاری، دوای دەركەوتنی دوبەی وەك ناوچەیەكی گەشتیاری جیهانی كە مانگی رابردوو ئاهەنگی گەیشتنی گەشتیاری ژمارە یەك ملیاری ساز كرد، پێمان دەڵێت ئیدی دەتوانین وڵاتێكی گەشتیاری لە هیچەوە دروست بكەین، با سروشت و كەشوهەوایەكی سەرنجڕاكێشیشمان نەبێ‌.

 لە سەدەی رابردوودا چ بەهۆی بەرقەراربوونی ئاسایشی جیهانی و كەمبوونی كێشمەكێشە نێودەوڵەتییەكان، چ بەهۆی بەرەوپێشچوونی هۆكارەكانی گواستنەوە، گرنگیی كەرتی گەشتیاری لە جیهاندا لە هەڵكشاندایە و هەم خەڵكی زیاتر گرنگی بە گەشتكردن دەدەن، هەمیش حكومەتەكان مكوڕتر دەبن لەسەر زیادكردنی داهاتەكەیان لە رێگەی كەرتی گەشتیاری. ساڵی رابردوو زیاتر لە 12 ملیۆن گەشتیار سەردانی ئەرجەنتینیان كردووە، نزیكەی 40 ملیۆنیش سەردانی توركیایان كردووە كە 30 ملیار داهاتی بۆ توركیا هەبووە، ئەوەش دەكاتە 11.7%ی كۆی داهاتی نەتەوەیی  (GDP). 

هەر ساڵی رابردوو 17 ملیۆن گەشتیار سەردانی دوبەیان كردووە. ئەم سێ نموونەیە لە كیشوەری جیاواز و ئاووهەوای جیاواز دەرخەری ئەوەیە كە نە جوگرافیا و نە ئاو و هەوا هۆكار نین بۆ ئەوەی ببی بە وڵاتێكی گەشتیاری. ئێستا زۆربەی وڵاتان گرنگی بەو كەرتە دەدەن، بە جۆرێك لە هەر 10 هەلی كار یەكێكیان لەو كەرتەیە. كەرتی گەشتیاری 10.5%ی داهاتی جیهان پێكدێنێ‌.

ئەگەر لە جیهاندا بەرواردێك بكەین لەنێوان گەورەترین بەرهەمهێنەرەكانی نەوت و پڕگەشتیارترین وڵاتانی جیهان دەبینین بەم شێوەیەیە:

لەڕووی گەشتیارییەوە لە ساڵێكدا
فەرەنسا: 86.9 ملیۆن گەشتیار
ئیسپانیا: 81.8 ملیۆن گەشتیار
ئەمەریكا: 75.9 ملیۆن گەشتیار
 چین: 60.7 ملیۆن گەشتیار
ئیتاڵیا: 58.3 ملیۆن گەشتیار


ئاستی رۆژانەی گەورە بەرهەمهێنەرانی نەوت.

ئەمریكا: 14.1 ملیۆن بەرمیل
سعودیە: 12.6 ملیۆن بەرمیل
رووسیا: 11.1 ملیۆن بەرمیل
كەنەدا: 4.87 ملیۆن بەرمیل
عێراق: 4.48 ملیۆن بەرمیل

ئەگەر سەرنج بدەین لە لیستی پێنج لە بەهێزترین وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت و گەشتیاری دەبینین تەنیا ئەمریكایە ناوی لە هەردوو لیستەكەدایە. واتە مەرج نییە وڵاتێك كە نەوتی هەبێ‌ بتوانێ‌ گەشتیاری بێ‌. یان وڵاتێك گەشتیاری بوو، هەناردەكاری نەوتیش بێ‌.

بۆچی نەوت و گەشتیاری پێكەوە؟

پێشتر ئاماژەم بۆ كرد كە لە زۆر بواردا ئەم دوو كەرتە هاوتەریبن و لە زۆر رووشەوە پێچەوانەن، ئەوەی لە هەمووی گرنگترە لەڕووی داهاتەوەیە، چونكە ئامانجی سەرەكی لە هەردوو كەرتەكە دەستكەوتنی داهاتە. گەوهەری ئەم دوو كەرتە بەیەكەوەیەوە، لەڕووی بەدەستهێنان و دابەشكردنی داهاتەوە ئەو دوو كەرتە پێچەوانەی یەكن. دەبن بە تەواوكەرێكی زۆرباشی یەكدی. 

بەرهەمهێنان و فرۆشتن لە كەرتی نەوتدا لە ژێردەستی حكومەتەكاندایە و راستەوخۆ دەچێتە خەزێنەی حكومەتەوە، خەڵكیش بەگشتی بە ناڕاستەوخۆ لەڕێگەی پڕۆژە گشتی و خزمەتگوزارییەكان و مووچە و رێگەی دیكە لێی سوودمەند دەبن، بەڵام داهاتی كەرتی گەشتیاری رێك بە پێچەوانەی نەوتە، چونكە زۆرینەی یەكە و پرۆژە گەشتیارییەكان هی كەرتی تایبەتن و خەڵكێكی زۆر خاوەندارێتی دەكەن و كاری تێدا دەكەن، داهاتی كەرتی گەشتیاری یەكەمجار بەشێوازێكی راستەوخۆ دێتە گیرفانی خەڵكەوە و حكومەتیش بەشێوازی ناڕاستەوخۆ لەڕێگەی وەرگرتنی باج و رسوماتەوە لێی سوودمەند دەبێت. 

بەمەش جۆرێك لە هاوسەنگی و دادگەری دروست دەبێت لە دابەشكردنەوەی داهاتی نەتەوەیی كە زۆرینەی داهات راستەوخۆ ناچێتە خەزێنەی دەوڵەتەوە و خەڵكیش بە تەواوی چاوی لە دەستی حكومەت نابێت و بچووكترین بڕیاری حكومەت زۆرترین كاریگەری لەسەر بژێوی و ژیانی زۆرینەی خەڵك بكات، بەڵكو بەم شێوازە بەشێكی داهات لەبەردەستی حكومەت دەبێت و پڕۆژە گشتی و گرنگەكانی پێی جێبەجێ دەكات، بەشێكیشی راستەوخۆ لە دەستی خەڵكدایە و ژیانی خۆی پێ ئیدارە دەكات.

نەوت - گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان

ئەگەرچی هەرێمی كوردستان بە هەرێمێكی نەوتی ناسراوە و زۆربەی داهاتی نەتەوەیی لە كەرتی نەوتەوەیە، بەڵام كەرتی گەشتیاریش لە بەهێزترین سەرچاوە نانەوتییەكانی حكومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستانە. لە ساڵانی رابردوودا كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان گەشەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە هەم لەڕووی زیادبوونی وەبەرهێنان لەم كەرتەدا، هەمیش زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران. لە ماوەی نێوان 2006 تا 2019 چ وەبەرهێنەرانی بیانی، چ لۆكاڵی، وەبەرهێنانێكی زۆریان لە كەرتی گەشتیاریدا كردووە كە بایی 6.66 ملیار دۆلار بووە. 

ئەمە دەكاتە نزیكەی 14%ی كۆی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان. ژمارەی گەشتیاران سێ‌ ملیۆن گەشتیاری لە ساڵێكدا تێپەڕاندووە، ئەمەش ژمارەیەكی قەبەیە بۆ هەرێمێك كە دانیشتووانەكەی 5.7 ملیۆن كەسە.
لەڕوانگەی نەوتیش، هەرێمی كوردستان لە دوای بڕینی بەشە بودجەكەی لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە، نەوت بوو بە فریادڕەسی و نەیهێشت بكەوێ‌، ئێستا ئاستی رۆژانەی نەوتی كوردستان نزیكبووەتەوە لە 400 هەزار بەرمیل، بەڵام بەشێك لە داهاتەكەی دەڕوات بۆ دانەوەی قەرزەكانی حكومەت، نەوت زۆرترین داهاتی حكومەت دەستەبەر دەكات، بۆیە هەرێمی كوردستان بە وڵاتێكی نەوتی دادەنرێت.

لە هەرێمی كوردستان چەمكی نەوت-گەشتیاری دەتوانێت رۆڵێكی باش ببینێ و هەردووكیان بەیەكەوە پەرەیان پێبدرێت، بەمەش وەكو پێشتر ئاماژەم پێدا، جۆرێك لە یەكسانی و دادگەری لە دابەشبوونی داهاتی نەتەوەیی دروست دەبێت لە نێوان حكومەت و هاووڵاتیاندا، بەتایبەتی ئەوانەی لە كەرتی گەشتیاری كاردەكەن. بوونی پارە لە كەرتێكی ئابووریدا راستەوخۆ دەبێتە هۆی بوونی پارە لە كەرتەكانی دیكەشدا، چونكە ئەو داهاتەی كە وەبەرهێنەر و كاركەران لە كەرتی گەشتیاری دەستیاندەكەوێت، لە بوارەكانی دیكە خەرجی دەكەن و دەبێتە دەستپێكی ساناتر و خێراتری كاركردن بە چەمكە بەناوبانگەكەی ئادەم سمیس كە پێیدەگوترێ‌ دەستی شاراوە (invisible hand) و كاریگەرییەكی هەمەلایەنەی ئەرێنی دەبێت بەسەر ئابووریی وڵات و خەڵكیش هێندە چاوی لە دەستی حكومەت نابێ‌.

سیپان شێروانی، مامۆستای زانكۆ

نیشانەکردن : کەرتی گەشتیاری ,
1760 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  14 کاژێر لەمەو بەر |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
 لە ساڵی 2019 ژمارەی حاڵەتەکانی سوورێژە لە جیهاندا سێ هێندە زیاددەبێت دوێنێ کاژێر 10:59 |

لە ساڵی 2019 ژمارەی حاڵەتەکانی سوورێژە لە جیهاندا سێ هێندە زیاددەبێت

پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ لە هەموو وڵاتان ب زۆرتر
راپۆرتی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان دوێنێ کاژێر 10:17 |

راپۆرتی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان

لێكۆڵینەوە لە 170 دۆسیەدا كراوە زۆرتر
0.875 seconds