وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ئۆپێك دەتوانێ رێ لە دابەزینی نرخی نەوت بگرێ؟

لەلایەن رووداو 26/11/2018
دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، مژاری سەرەكی كۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێك دەبێ‌
دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، مژاری سەرەكی كۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێك دەبێ‌

رووداو - هەولێر

رۆژی هەینی، 23ی تشرینی دووەم، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ خوار 60 دۆلار دابەزی، بەوەش كەمترین نرخی لەماوەی ئەمساڵدا تۆمار كرد. ئۆپێك و هاوپەیمانەكانی بیر لەوە دەكەنەوە جارێكی دیكە ئاستی بەرهەمهێنان كەمبكەنەوە، لە كاتێكدا بەهای نەوت لە سەرەتای ئەم مانگەوە 20٪ دابەزیوە.


بەرەبەیانی رۆژی هەینی نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە سەرووی 62 دۆلار بوو، بەڵام ئێوارەی هەمان رۆژ نرخی نەوتی برێنت 5% دابەزی و گەیشتە 58.8 دۆلار. نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش لە 54.5 دۆلارەوە بۆ 51.26 دۆلار دابەزی. چاودێرانی بازاڕ و پیشەسازیی نەوت چەند هەفتەیەكە لەبارەی نەوتی زێدەباری بازاڕەكان و دابەزینی ئاستی گەشەی ئابووریی جیهان هۆشداری دەدەن كە هەردووكیان دوو هۆكاری سەرەكیی شكانی نرخەكانی نەوتن لە چەند هەفتەی رابردوودا.

ئەندامانی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) و هاوپەیمانەكانی، رۆژی شەشی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ لە ڤیەننا كۆدەبنەوە. چاوەڕێ دەكرێ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان یەكێك لە مژارە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە بێ. شارەزایان پێیانوایە ئەگەر ئۆپێك و هاوپەیمانەكانی هەنگاوی پێویست بنێن، نرخی نەوت لە 2019 لە سەرووی 70 دۆلار دەوەستێ.

سەرەتای مانگی رابردوو بەهای یەك بەرمیل نەوت گەیشتە 86 دۆلار، ناوەندەكانی چاودێریی نرخی نەوت هۆشدارییان دەدا كە دەكرێ نرخەكان هەتا 100 دۆلاریش بەرز ببنەوە. لە سەرەتای مانگی رابردووەوە تاوەكو رۆژی هەینی، نرخەكان 30٪ دابەزیون.

رۆژی شەشی تشرینی دووەم، حكومەتی ئەمریكا پاكێجی قۆناغی دووەمی سزا ئەتۆمییەكانی سەر ئێرانی ئاشكرا كرد، بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەكان، ئیدارەی كۆشكی سپی بەشێوەیەكی كاتی رێگەی بە 8 وڵات دا نەوت لە ئێران بكڕن. پێنج مانگ پێش بڕیارەكەی ئەمریكا، ئۆپێك و هاوپەیمانەكانی بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت بە بڕی 750 هەزار بۆ یەك ملیۆن بەرمیل بەرز بكەنەوە. ئەوكات هەموو لایەك چاوەڕێیان دەكرد دەستپێكردنی سزاكانی سەر ئێران بۆشاییەكی گەورە لە بازاڕەكانی نەوتدا دروستبكات. بڕیارەكەی ئیدارەی واشنتن سەبارەت بە 8 وڵاتەكە چاوەڕوانییەكانی پووچەڵ كردەوە.

جیا لەمە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە داوا لە ئۆپێك و بەتایبەتی سعودیە دەكات ئاستی بەرهەمهێنان بەرز بكەنەوە. هەفتەی رابردوو ترەمپ لە تویتێكدا سوپاسی سعودیەی كرد كە رۆڵی سەرەكی لە دابەزاندنی نرخی نەوتدا هەبووە. هەفتەیەك پێش سوپاسگوزارییەكەی ترەمپ، خالد فالیح، وەزیری نەوتی سعودیە، گوتبووی بەرهەمهێنەرە سەرەكییەكانی نەوتی جیهان لەسەر ئەوە كۆكن كە پێویستە ئاستی بەرهەمهێنان دابەزێنن.

بازرگانانی نەوت پێیانوایە دەستی سعودیە لە بڕیاردان لەبارەی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت هێندەش كراوە نییە، بە تایبەتی دوای ئەوەی ترەمپ لە كەیسی كوژرانی خاشوقچی لە كۆنسوڵخانەی ئیستانبوڵ پشتی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەی گرت. هەفتەی رابردوو ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریكا (سی ئای ئەی)، لە راپۆرتێكدا رایگەیاند كە محەممەد بن سەلمان دەستی لە بڕیاری كوشتنی خاشوقچیدا هەبووە. ترەمپ لە بەرامبەردا رایگەیاند كە سی ئای ئەی لۆمەی بن سەلمان ناكات و ئەمە دوا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی نییە.

ئولیڤەر یاكوب، شرۆڤەكاری وزە لە كۆمپانیای راوێژكاریی پێترۆمەتریكسی سویسڕا، بە رۆژنامەی (فاینەنشڵ تایمز)ی بەریتانی راگەیاند "ترەمپ پشتگیرییەكی سیاسیی بەهێزی لە سعودیە كرد، لە بەرامبەریشدا داوای لە سعودیە كرد نرخەكانی نەوتی بۆ دابەزێنن، سەرۆكی ئەمریكا لە مێژە داوای كەمكردنەوەی نرخەكانی نەوت دەكات، بەڵام ئێستا ئەو وەرەقەی گوشاری سیاسیی پێویست بۆ ئەو مەبەستەی بەدەستەوەیە".

بازرگانانی نەوت چاویان لەسەر كۆبوونەوەكەی مانگی داهاتووی ئۆپێك و هاوپەیمانەكانیانە. حاڵی حازر سعودیە رۆژانە نزیكەی 11 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێ، بەڵام بودجەی ساڵانەی سعودیە پێویستی بە نەوتی 80 دۆلارییە. شرۆڤەكاران بە دووری نازانن سعوودیە لە كۆبوونەوەكەی ئۆپێك قایل بێ بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بە تایبەتیش ئەگەر رووسیا هاوكارییان بێت، بەڵام ئەگەری زۆرە ئاستی كەمكردنەوەكە تەنیا ئەوەندە بێ كە سەرنجی بازاڕەكانی پێ رابكێشن، بێ ئەوەی ئیدارەی ئەمریكی پێ تووڕە بكەن.

فیل فلین، شڕۆڤەكاری بازاری نەوت لە گروپی پرایس فیوچەرزی ئەمریكی، پێیوایە ململانێی بازرگانیی نێوان ئەمریكا و چین لە لایەك و بێ متمانەیی بەرامبەر ئۆپێك لە لایەكی دیكەوە هۆكاری دابەزینی نرخەكانی نەوتن. فلین لەمبارەیەوە بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاند "بازاڕی نەوت لە كاتێكدا نرخەكانی دادەبەزێنێ كە گەشەی ئابووریی جیهان خاو بووەتەوە، چونكە پێشبینی دەكرێ دانوستاندنی بازرگانی نێوان ئەمریكا و چین (لە ساڵی 2019) بەرەو شتێكی باش ناچن".

شڕۆڤەكارەكە لەبارەی هەڵوێستی بازاڕ بەرامبەر ئۆپێكیش پێیوایە :"بازاڕەكانی جیهان بڕوا ناكەن ئۆپێك بتوانێ خۆی لەگەڵ دابەزینی داوای نەوتدا رێكبخاتەوە و باڵانسێك دروست بكات".

بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریكا و هەڵكشانی خێرای نەوتی ئەمبارەكانی ئەو وڵاتە هۆكارێكی دیكەی شكانی خێرای بەهای نەوتە. بەگوێرەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی زانیاریی وزەی ئەمریكا (EIA) بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریكا لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمدا زیاتر لە 11 ملیۆن 500 هەزار بەرمیل بووە. جیا لەمە بۆ ماوەی نۆ هەفتە لەسەر یەك، ئاستی نەوتی ئەمبارەكانی ئەمریكا بەرزبوونەوەتەوە. ئێستا بڕی نەوتی ئەمبارەكانی ئەمریكا نزیكەی 447 ملیۆن بەرمیلە و لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردووەوە بێ وێنە بووە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.297 seconds