وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

رێگە بە "هاوردەکردنی 16 تانكەر بەنزینی خراپ" بۆ سلێمانی درا

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 28/8/2017
دوو لە تانکەرەکان، وێنەکە لە ئەکاونتی د. غالب محەممەد لە فەیسبووک وەرگیراوە

رووداو - هەولێر

سەرۆكی لیژنەی نەوت ‌و وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگیێنێ، سەرەڕای ناڕەزایی دەربڕینیان، بەڵام رێگە بە هاوردەکردنی 16 تانكەر بەنزینی خراپ دراوە. دەشڵێت: "وەك سەرۆكی لیژنەی نەوت ‌و وزە بۆ رێگەگرتن لە هاوردەکردنی ئەو بەنزینە ئەوەی پێمكرا كردم، بەڵام هەر رێگەیان دا".

د. غالب محەممەد، سەرۆكی لیژنەی نەوت ‌و وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کە لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان پۆستەکەی وەرگرتووە، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، شەوی رابروو 27-8-2017، لە خاڵی سنووری باشماخەوە 16 تانكەر بەنزینی خراپ هاوردەی شاری سلێمانی کراون‌.

بە گلەییەکی زۆرەوە هەروەها گوتی: "رێگری زۆرم كرد ئەو بەنزینە نەهێنرێتە سلێمانی، بەڵام دیارە دەستێك لەسەرووی هەموومانەوە كاردەكات بۆئەوەی بەنزینی خراپ هاوردەبكرێت". 

 

سەرۆكی لیژنەی نەوت ‌و وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، چەند لایەنێك بە كەمتەرخەم دادەنێت لە رێگەدان بە هاوردەكردنی ئەو بەنزینە خراپە، ئەوانیش: "بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاکانی سلێمانی، بەڕێوەبەری ئاسایشی پێنجوێن، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی".

گوتیشی: "دووجار بە نووسراو داوام لە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا کردووە لەسەر ئەو كارە نایاسایانە بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتیی نەوت و كانزاکانی سلێمانی بانگهێشی ئەنجوومەن بكات، بەڵام نەیكردووە". 

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەشێك لە بەرپرسانی یەكێتی بە رپرسیار لەو كارە دەزنێ‌، چونكە خۆیان لەو جۆرەكارانە بێدەنگ كردووە.

هەر سەبارەت بەو پرس، پێشتر شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ بە (رووداو)ی راگەیاندبوو، بەپێی نووسراوێك كە ئاراستەی کراوە، ئەو 16 تانكەرە لە پشكنین دەرچوونە، بۆیە رێگە بە هاتنەناوەوەیان دراوە.

بەپێی ئامارەكانی لیژنەی نەوت ‌و وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، لەماوەی 3 مانگی رابردوودا رێگری لە هاوردەکردنی 563 تانكەر بەنزینی خراپ كراوە، كە دەكاتە 14 ملیۆن لیتر بەنزین.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ساڵی رابردوو لە ئینگلتەرا سەدان هەزار کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

ساڵی رابردوو لە ئینگلتەرا سەدان هەزار کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە

"ساڵی 2030 بەریتانیا لە جگەرەکێشان رزگاردەکەین" زۆرتر
لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە 15 کاژێر لەمەو بەر |

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە

زیاتر لە 3000 حالەتی کۆلێرا تۆمارکراون زۆرتر
 تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە 16 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە

سیل بە نەخۆشییە هەوکردنە بکوژەکە دادەندرێت زۆرتر
0.453 seconds