وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

گشتپرسیی باشووری کوردستان بازاڕی نەوت شۆک دەکات

لەلایەن رووداو 29/8/2017
شارەزایانی وزە: ناکرێت قەبارەی نەوتی یەدەگی کوردستان لەبەرچاو نەگیرێت

رووداو - هەولێر 

بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسیی باشووری کوردستان نەک تەنیا لەڕووی سیاسییەوە کاریگەری بەدوای خۆیدا هێناوە، بەڵکو لەڕووی ئابووریشەوە بەتایبەتی لە کەرتی وزەدا ئەگەری هەیە بازاڕەکان تووشی شۆک بکات، بۆیە شارەزایان پێیانوایە دەبێت بازاڕەکان خۆیان بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادە بکەن.

پێشتر شرۆڤەکارەکانی بواری وزە پێشبینی ئەوەیان دەکرد لە مانگی 10 بازاڕی نەوت رووبەڕووی دوو شۆکی گەورە ببێتەوە: یەکێکیان گەیشتنی وادەی قەرزەکانی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ڤەنزوێلایە، شۆکی دووەمیش گوشارەکانی ئیدارەی ئێستای ئەمریکایە لەسەر ئێران، بەڵام ئێستا باس لە شۆکی بازاڕی نەوت دەکرێت بەهۆی بەڕێوەچوونی گشتپرسیی باشووری کوردستان کە پێش ئەو دوو شۆکانە روودەدات.

تاوەکو ئێستا عێراق نکۆڵی دەکات لەوەی نەوتێکی زۆر لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و دەڵێ تەنیا 6%ـی یەدەگی نەوتی عێراق لە هەرێمی کوردستانە. لە ساڵانی رابردوودا حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران و کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان دوورکاتەوە، دانینەناوە بە هەبوونی بڕێکی زۆر سامانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستاندا.

بەپێی ئەو خەمڵاندنانەی کراون، بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە: کەرکووک، خانەقین، مەخموور و  شنگال، یەدەگی پشتڕاستکراوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرزدەکاتەوە بۆ لانیکەم 28.5 ملیار بەرمیل، کە دەکاتە 20%ـی یەدەگی نەوتی عێراق، یەدەگی نەوتی عێراقیش بە 142.5 ملیار بەرمیل خەمڵێندراوە. 

ئێلێن واڵد، نووسەر و شارەزای بواری وزە لەو باریەوە دەڵێ "دەوڵەتی کوردستان بە هەبوونی ئەو قەبارە نەوتە، ئەگەر دەوڵەتێکی دیموکراتی بێت، ناکرێت لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە لەبەرچاو نەگیرێت، تەنانەت ئەگەر وڵاتانی وەکو تورکیا و ئێرانیش دژی بن".

سەرکەوتنی گشتپرسی و دروستبوونی دەوڵەتی کوردی بەتایبەتی لەو رووە گرنگە، کە دەتوانێت رۆژانە 120 تاوەکو 150 هەزار بەرمیل نەوت بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان زیادبکات.

ئێلێن واڵد، پێیوایە دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان دەبێتە هۆی ئەوەی رێکخراوی ئۆپێک داوای لێبکات ببێتە ئەندام لە رێکخراوەکە، چونکە دەیەوێت وەکو وڵاتانی دیکەی ئەندام چاودێری نەوتی باشووری کوردستان بکات و، بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان لە چوارچێوەی ستراتیژی رێکخراوەکە بهێڵێتەوە.

ئێستا رۆژانە نزیکە 500 بۆ 550 هەزار بەرمیل لەڕێی بۆری نەوتی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت، بەڵام لە ئەگەری بەڕێوەبردنی کێڵگە نوێیەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، لە دوای سەربەخۆیی، هەناردەکاری نەوتی هەرێمی کوردستان نزیکدەبێتەوە لە رۆژانە 700 هەزار بەرمیل.


 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| دوێنێ کاژێر 03:07 | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| دوێنێ کاژێر 11:07 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پێشمەرگە لە مەخموور و گوێڕ دەکشێتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

پێشمەرگە لە مەخموور و گوێڕ دەکشێتەوە

بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن زۆرتر
 رۆبۆتێکی نوێ کاری چوار پەرستار لە نەخۆشخانە دەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

رۆبۆتێکی نوێ کاری چوار پەرستار لە نەخۆشخانە دەکات

لەنێوان دەرمانخانە، شوێنی پەرستاران و چەند زۆرتر
0.75 seconds